سوریا سیدھانتا

کتێبێکی زانستیی ھیندی

سوریا سیدھانتا (بە ھیندی: सूर्यसिद्धान्त) پێکھاتووە لە کتێبێکی ھیندی کە لە سەدەی چواردا نووسراوەتەوە. ناوەڕۆکی کتێبەکە باسی گەردوون و کۆمەڵەی خۆر دەکات و لەناویدا باس لە گۆییبوونی زەوی و ڕووبەرەکەی و دوورییەکەی لە مانگەوە دەکات. کتێبەکە لە چواردە بەش پێکھاتووە و چەند وەشانێکیشی ھەیە کە تاکوو ئێستا مابێتنەوە، لە ساڵی ١٨٦٠دا کتێبەکە وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی.

جووڵەی خولانەوەی ھەسارەکان بەپێی کتێبەکە

لە کتێبەکەدا وا باسکراوە کە زەوی جێگیرە و خۆر بە دەوری زەویدا دەخولێتەوە (بە پێچەوانەی بیر و باوەڕی ھاوچەرخەوە) و دەڵێت کە تیرەبازنەی زەوی ٨,٠٠٠ میلە (بەدواداچوونی پەسەندکراوی ھاوچەرخ دەڵێت کە ٧,٩٢٨ میلە) و تیرەبازنەی مانگ ٢,٤٠٠ میلە (لە ڕاستیدا ~٢,١٦٠ە) و باسی ئەوەش کراوە کە دووری نێوان مانگ و زەوی ٢٥٨,٠٠٠ میلە (کە لەڕاستیدا ٢٣٨,٠٠٠ میلە).

کتێبەکە ڕەنگە لەلایەن فەلسەفە و بیرۆکە یۆنانییەکانەوە ھان درابێت. سوریا سیدھانتا بە شێوەیەکی زۆر باش ڕاستییەکانی کۆمەڵەی خۆر و پێوانەی دوورییەکانی خەمڵاندووە، ھەرچەندە لە کتێبەکەدا باسی یۆرانۆس، نیپتۆن و پلوتۆ نەکراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری