پلووتۆ
پلووتۆ (ھێماکان: [١] و
[٢]) گەڕەستێرەیەکی قەزەمۆکە، دوورە لە خۆرەوە، بە شێوەیەک کە تەنھا وەک ئەستێرەیەکی ڕووناک ئەبینرێ، ھەرچەندە بچووکترین گەڕەستێرەیە لە نۆ گەڕەستێرەکەی کۆمەڵەی خۆر، بەڵام یەکێتی گەردوونناسی نێودەوڵەتی ھەڵسا بە دووبارە پێناسە کردنی زاراوەی 'گەڕەستێر' لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، بەم شێوەیە پلووتۆ بە گەڕەستێرەیەکی قەزەمۆک دانرا و ژمارەی گەڕەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆریش بوون بە ھەشت گەڕەستێر. دوو مانگی بچووک ومانگێکی گەورەی ھەیە، کە ناوی شارۆنە، قەبارەکەی ئەگاتە دوو لە سێی قەبارەی پلووتۆ. زۆربەی زانایانی گەردوونناسی بە ھەسارە ناوی نابەن، بەڵکو بە پاشکۆیەکی ھەسارەی نیپتۆن ئەی ژمێرن، تاکە ھەسارەشە کە تاوەکو ئێستا ھیچ گالیسکەیەکی بۆشایی ئاسمان گەشتی بۆ نەکردووە، بەھۆی دوورییەکەی.
پلووتۆ | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Pluto System |
ناونراوە لەدوای | پلووتۆ |
Named by | Venetia Burney |
جێ | کۆمەڵەی خۆری دەرەکی |
لە خوارەوە دێت | (134339) 5628 T-3 |
لهدوای ئهو | (134341) 1979 MA |
ڕووداوە بەرچاوەکان | naming |
Discoverer or inventor | Clyde Tombaugh |
کاتی دۆزینەوە | ١٨ی شوباتی ١٩٣٠ |
Site of astronomical discovery | Lowell Observatory |
Minor planet group | تەنەکانی پاشی نێپتۆن |
Parent astronomical body | خۆر |
بەکارھێنان | colonization of Pluto |
ھاشتاگ | Pluto |
Geography of topic | Geography of Pluto |
Epoch | J2000.0 |
Stack Exchange tag | https://astronomy.stackexchange.com/tags/pluto |
پلووتۆ ئەم ھەسارە نەناسراوەیە، کە سروشتەکەی لەگەڵ ھەموو ھەسارەکانی جیایە لە کۆمەڵەی خۆر، لەدوای دۆزینەوەی زانایان وایان ئەزانی، کە دوای ١٠ ساڵ لەناو ئەچێ، بەڵام دواتر سەریان سوڕما لە مانەوەی، بەڵکو سات لەدوای سات بەھێزتر بوو. ھەرچەندە پلووتۆ لە سەرتادا ھەسارەی ھەشتەمین بوو بۆ دووری لە خۆر بەڵام بەھۆی یەکتربڕینی لە خولگەکەی لەگەڵ خولگەی ھەسارەی نیپتۆن بوو بە ھەسارەی نۆیەم.
ھەندێ زانیاری ژمارەییدەستکاری
- ئەگەر لەسەر زەوی کێشت ٧٠ کیلۆگرام بێت ئەوا لەسەر پلووتۆ ئەبێت بە ٤ کیلۆگرام.
- ماوەی ناوەندی لە خۆرەوە ئەگاتە نزیکەی ٥٫٩١٤٫١٨ میلیۆن کم\چرکە، نزیکترین ماوەی بۆ زەوی ٢٨٬٨ یەکەی گەردوونییە.
- خێرایی مامناوەندی خولگەیەکی ٥٬٤ کم\چرکەیە.
- ماوەی خولانەوەی ھەسارەکە بەدەوری خۆی، ١:٢٣ کاتژمێرە.
- نیوەتیرەی ١١٥٣ کیلۆمەترە. (٠٬١٨ی نیوەتیرەی زەوی).
- پلەی گەرمی سەر ھەسارەکە -٢٣٠ پلەی سەدییە (٤٣ کڵڤن).
- ژمارەی مانگە پاشکۆکانی ٣ مانگە.
- ھەر خولانەوەیەکی بەدەوری خۆردا ٢٤٨ ساڵی زەویی پێ دەچێت.
ناوی پلووتۆدەستکاری
لە سەرەتاوە زۆر ناو دیاری کران لەوانە زیۆس، ولۆیل، کڕۆناس، و مینریڤا، ناوی پلووتۆش لە لایەن ڤینیتیا بەرنی، ناوی پلووتۆش لە لایەن کچەخوێندکارێکی تەمەن ١١ ساڵ لە ئۆکسفۆردەوە پێشنیار کرا کە بە یۆنانی یەکێک لە ناوەکانی خوای ژێرجیھانە. دوای مشتومڕێکی زۆر لە ساڵی ١٩٣٠ ئەم ناوەی بۆ دیاری کرا.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ JPL/NASA (2015-04-22). "What is a Dwarf Planet?". Jet Propulsion Laboratory. Retrieved 2022-01-19.
- ^ John Lewis, ed. (2004). Physics and chemistry of the solar system (2 ed.). Elsevier. p. 64.
- ڕادیۆ نەوا، ھەسارەی پلووتۆ[بەستەری مردوو]. خوێندنەوەی ٢٦-١٠-٢٠٠٩.
- ویکیپیدیای ئینگلیزی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پلووتۆ تێدایە. |