سعوود کوڕی فەیسەڵ
سعوود کوڕی فەیسەڵ کوڕی عەبدولعەزیز ئالسعوود ناسراو بە شازادە سعوود یان سعوود فەیسەڵ (بە عەرەبی: سعود بن فيصل بن عبدالعزيز آل سعود؛ ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ – ٩ی تەممووزی ٢٠١٥) سیاسەتوانێکی سعوودی و وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی لە ساڵی ١٩٧٥ ھەتا ٢٠١٥ بوو. ئەو دووەمین کوڕی فەیسەڵ کوڕی عەبدولعەزیز، سێیەمین شای عەرەبستانی سعوودی و برازای خالید کوڕی عەبدولعەزیز، چوارەمین شای ئەو وڵاتە بوو.
سعوود کوڕی فەیسەڵ | |
---|---|
سعود الفيصل | |
لەدایکبوون | ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ تایف |
مەرگ | ٩ی تەممووزی ٢٠١٥ (٧٥ ساڵ ژیاوە) لۆس ئانجلەس |
گۆڕ | Al Adl cemetery |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات |
باوان | |
خێزان | Haifa bint Faisal، Lolowah bint Faisal Al Saud، Khalid bin Faisal Al Saud، Abdullah bin Faisal، Turki bin Faisal Al Saud، Mohammed bin Faisal Al Saud، Saad bin Faisal Al Saud |
خانەدان | بنەماڵەی سعوود |
خەڵاتەکان | |
پلە | Minister of Foreign Affairs of Saudi Arabia (١٩٧٥–٢٠١٥) |
Titles | Royal Highness |
ژیاننامە
دەستکاریشازادە سعوود کوڕی فەیسەڵ ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئابووری لە زانکۆی پرینستۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو کە لە ساڵی ١٩٦٤ بەدەستی ھێنابوو. ئەو بێجگە لە عەرەبی توانای قسەکردن بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، عیبری، ئیسپانی و ئەڵمانی ھەبوو.[ژێدەر پێویستە]
پیشە
دەستکاریئەو لە وەزارەتی نەوت و سەرچاوە کانزایییەکان، وەکوو ڕاوێژکاری ئابووری کاری کردووە و دواتر بووەتە ئەندامی باڵای لیژنەی ھاوئاھەنگی وەزارەت. دواتر لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ەوە ھەتا ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی بوو.[١]
مردن
دەستکاریشازادە سعوود لە ٩ی تەمموزی ٢٠١٥، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە شاری لۆس ئەنجلس کۆچی دواییی کرد. ڕێوڕەسمی مردنەکەی لە مزگەوتی حەرام بەڕێوەچوو و لە گۆڕستانی ئەلعەدل نێژرا.[٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Pince Saud bin Faisal bin Abdul Aziz Al Saud». saudalfaisal.com. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Former Saudi foreign minister Saud Al Faisal dies, aged 75». gulfnews.com (بە ئینگلیزی). ٩ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سعوود کوڕی فەیسەڵ تێدایە. |