سانسۆرکردنی ویکیپیدیا

قەدەغەکردنی ویکیپیدیا یان سانسۆرکردنی ویکیپیدیا بڕیارێکە کە لەلایەن حکوومەت و دەوڵەتانەوە ئەنجامدراوە. تا ئێستا چەند دەوڵەتێک بۆماوەیەکی دیاریکراو یان تا ئێستاش بڕیاری قەدەغەکردنی ویکیپیدیایان داوە لەوانە چین، فەڕەنسا، تورکیا،[١] ئێران، پاکستان، ڕووسیا، سعودیە، سووریا، تایلەند، تونس، بەریتانیا، ئوزبەکستان و ڤەنزوێلا.

██ ئەو وڵاتانەی کە لە ئێستادا ماڵپەڕەکانی ویکیپیدیا سانسۆر کردووە ██ ئەو وڵاتانەی کە پێشتر ماڵپەڕەکانی ویکیپیدیا سانسۆر کردووە ██ ئەو وڵاتانەی کە هەندێک ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێشتر لەلایەن حکومەتەوە سانسۆڕ کرابوون

بڕیاری قەدەغەکردنی ویکیپیدیا لەوڵاتێک بۆ وڵاتێک جیاوازبووە، ھەندێکیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان چەند وتارێکیان قەدەغەکردووە. ئەوکاتەی ویکیپیدیا لەسەر پڕۆتۆکۆڵی (HTTP) کاریدەکرد، حکوومەت و دەوڵەتەکان دەیانتوانی وتارێک یان ناوەڕۆکێک بشارنەوە و قەدەغەی بکەن. بەڵام کەدواتر لە ساڵی ٢٠١١، ویکیپیدیا کارکردنی بە پڕۆتۆکۆڵێ (HTTPS) ڕاگەیاند و دواتریش لە ٢٠١٥ ھەموو پڕۆژەکانی گواستەوە بۆئە پڕۆتۆکۆڵە.[٢] ئەوا لەوکاتەوە، حکوومەتەکان بۆیان نەدەکرا پەڕەیەک یان ناوەڕۆکێکی دیاریکراو لە ویکیپیدیا بشارنەوە. لەوکاتەوە حکوومەتەکان تەنیا دووبژاردەیان ھەبوو یان ئەوەی کە ھەموو پەڕەکان قەدەغە بکەن یانیش ئەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی ویکیپیدیا ھەڵبوەشێننەوە. سەرەنجام بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانە بڕیاری قەدەغەکردنی ویکیپیدیایان ھەڵوەشاندەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەئەمڕۆدا لەوڵاتانی تورکیا و چین ویکیپیدیا قەدەغەکراوە.

سانسۆرکردن بەپێی وڵات دەستکاری

چین دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٥، دەستگەیشتن بە ویکیپیدیای چینی نەما. لە نیسانی ٢٠١٩، سەرجەم زمانەکانی ویکیپیدیا لەچین سانسۆرکران[٣][٤] ویکیپیدیای چینی لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزرا.[٥] لەماوەی بەکارھێنانی پرۆتۆکۆڵی (HTTP) حکوومەتی چینی چەندین وتاری سانسۆردەکرد. دواتر کە ویکیپیدیا چووەسەر پڕۆتۆکۆڵی (HTTPS) ئەوا سانسۆرکردنی وتاری دیاریکراو بەو ئاسانییە نەکرا،[٦] ھەربۆیە ویکیپیدیای چینی ھەر لەزووەوە لە ٢٠١٥ بەتەواوی لەو وڵاتە سانسۆرکرا.

فەڕەنسا دەستکاری

 
ڕێمی ماتیس لەلایەن حکوومەتی فەڕەنساوە ناچارکرا وتارێک بسڕێتەوە.

لە نیسانی ٢٠١٣، وتارێک دەربارەی وێستگەی ڕادیۆیی سەربازی لە پێیر سوور ئاوت دەستنیشانکرا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی پاراستنی ناوخۆ لە فەڕەنسا. ئەم دەزگا ھەواڵگرییە ھەوڵی دا ئەم وتارە لە ویکیپیدیای فەڕەنسی بسڕێتەوە. ئەم بەڕێوبەرایەتییە ڕێمی ماتیس کەئەوکاتە یەکێکبووە لە بەڕێوبەرە خۆبەخشەکانی ویکیپیدیا فەڕەنسی ناچارکرد بە سڕینەوەی وتارەکە. دواتر ویکیمیدیای فەڕەنسی لەسەر ئەم بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرگری لە ماتیس کرد. لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکرا کە ئەو بەشداربووەی ویکیپیدیا ھەرگیز دەستکاری لەسەر ئەم وتارەش نەبووە و ئاگاداری بوونیشی نەبووە تاوەکوو ئەم دەزگا ھەواڵگرییە ھەڕەشەی لێکردووە و لەژێر گووشاردا پێیان سڕیوەتەوە.

دواتر وتارە سڕاوەکە لەلایەن بەشداربوویەکی دیکە گەڕێندرایەوە کە لەدەرەوەی فەڕەنسا، لە سوویسرا دەژیا.[٧][٨] لەئەنجامی ئەم ڕووداوە وتاری وێستگەی ڕادیۆیی سەربازی لە پێیر سوور ئاوت لەویکی فەڕەنسی بووە پڕخوێنەرترین وتار لەم ویکیپیدیای فەڕەنسی.[٩] تەنیا لەماوە ٦ و ٧ی نیسانی ٢٠١٣، وتارەکە ١٢٠ ھەزارجار کرایەوە.[١٠] وتارەکە بۆچەندین زمانی دیکەش وەرگێڕدرا.[١١][١٢] ڕێمی ماتیس لەلایەن دامەزرێنەری ویکیپیدیا واتە جیمی وەیڵز بە ویکیپیدیاوانی ساڵ ناویھێنرا لەبۆنەی ویکیمانیای ٢٠١٣.[١٣] ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا لەوانە ٢٠ منیتس، ئەرس تێکنیکا و سلەشدۆت ئەو ڕووداوەیان بەنموونەیەکی دیکە لە کاریگەریی سترایسەند وێناکرد.[١٢][١٤] وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا و دەزگای میدیایی (AFP)ی فەڕەنسی نەیاندەویست ھیچ لێدوانێک لەمەڕ ئەم بابەتە بدەن.[١٥]

ئێران دەستکاری

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣، تووێژینەوەیەک بڵاوکرایەوە کە لەلایەن زانکۆی پێنسلڤانیا لە ئەمریکا. تووێژینەوەکە لەلایەن کۆلین ئەندەرسن و نما نازەرییە نووسرابوو. لەم تووێژینەوەیە پشکنین بۆ ٨٠٠ ھەزار وتار لە ویکیپیدیای فارسی کرا کە لەنێویاندا ئەوە دۆزرایەوە کە حکوومەتی ئێرانی ٩٦٣ لەو وتارانەی سانسۆر کردووە. بەپێی تووێژینەوەکە وتارەکان ئەوانەبوون کەبەشێک لە ناوەڕۆکەکانیان لەسەر بیرووباوەڕی ئایینی، ڕەخنەگرتن لە ئێران و پۆلیسی وڵاتەکەبوو. جگە لەوانەش بەپێی تووێژینەوەکەبێت ئەوا نیوەی وتارە سانسۆرکراوەکان وتاری ژیاننامەیی بوون، لەنێویشیاندا ئەو وتارانە ھەبوون لەسەر ژیانی ئەو کەسانەی کە کووژراون یان زیندانیبوون.[١٦]

لە ٢٠١٥، ویکیپیدیا کۆچیکرد بۆ پڕۆتۆکۆڵی (HTTPS) بەمەش چیتر حکوومەتی ئێرانی ئەو بژاردەیەی نەما کە وتاری دیاریکراو سانسۆربکات. حکوومەتی ئەو وڵاتەی یان دەیتوانی ھەموو ویکیپیدیاکە سانسۆر بکات یانیش ھەمووی بەکراوەیی بھێڵێتەوە. ئێران بژاردەی دووەمی ھەڵبژارد. لەماوەی نیوەی یەکەمی ٢٠١٦، ئێران ویکیمیدیا کۆمنزی سانسۆرکرد بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا کراوەیە.

بەریتانیا دەستکاری

لەکانوونی یەکەمی ٢٠٠٨، ڕێکخراوی چاودێری ئینتەرنێتی بەریتانی کە ڕێکخراوێکی نا حکومییە. وتاری ئەلبوومی میوزیکی (Virgin Killer) خستە لیستی ڕەشەوە. ھۆکاری ئەمەش بۆ بوونی وێنەی کەڤەری ئەلبوومەکەبوو کە وێنەی مناڵێکی ڕووتبوو. ڕێکخراوەکەوە بەبیانووی بەکارھێنانی منداڵ لەبابەتی پۆرنۆگرافی ئەم ڕێکارەی ئەنجامدا.[١٧] لەئەنجامدا تەواوی وتارەکە لەلایەن زۆرێک لە دابینکەرانی ھێڵی ئینتەرنێت لە بەریتانیا سانسۆرکرا.[١٧][١٨][١٩] ھۆکاری پاشگەزبوونەوەکەیان بەوە ڕاگەیاند ڕەنگە سانسۆرکردنی وێنەکە ببێتە ھۆی ئەوەی خەڵکی زیاتر بەدواداچوونی بۆبکەن و ببێتە نموونەیەکی دیکە لە کاریگەریی سترایسەند.[٢٠]

پاکستان دەستکاری

لە ٣١ی ئازاری ٢٠٠٦، بۆ چەند کاتژمێرێک تەواوی دۆمێنەکانی ویکیپیدیا (Wikipedia.org) ڕاگیران ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی کاریکاتێرێک لەسەر محەممەد پەیامبەری ئیسلام لەڕۆژنامەیەکی دانمارکی و ھەبوونی وتارێک لەسەر ئەم بابەتە لەویکیپیدیادا.[٢١][٢٢][٢٣] دواتر بەھۆی بەرنامە و تووێژەکان لەسەر ئەم بابەتە، ئەوکەسانەی نوێنەرایەتی ویکیمیدیایانکرد،[٢٤] ناڕەزایی و بۆچوونەکانی خەڵک[٢٥] وایکرد ڕێکخراوەکە دوای سێ ڕۆژ لەم کارەی پاشگەزبێتەوە و بڕیاری ئەوەشی دا کە بۆ وێنەیەک کە لەدەرەوەی بەریتانیا بەرھەمھاتبێت ئەوکارە نەکەنەوە.[٢٦]

سووریا دەستکاری

لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٨ تاکوو ١٣ی شوباتی ٢٠٠٩، ڕێگری لە کردنەوەی ویکیپیدیای عەرەبی کرا. بەڵام دەستگەیشتن بەزمانەکانی دیکە کراوەبوو.[٢٧][٢٨]

سعودیا دەستکاری

لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦، حکوومەتی سعودیە ھەردوو ماڵپەڕی گووگڵ و ویکیپیدیای سانسۆرکرد. ھۆکاری ئەم سانسۆرەش بۆئەوە گێڕایەوە کە ناوەڕۆک ڕووت (پۆڕن) و بابەتی سیاسی ھەستیار لەخۆ دەگرن. بۆئەوە چەندین وتار لەویکیپیدیای ئینگلیزی و عەرەبی سانسۆرکران.[٢٩][٣٠]

تورکیا دەستکاری

 
لۆگۆی ویکیپیدیای تورکی دوای ئەم سانسۆرکردنەی ڕوویدا

لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧، حکوومەتی تورکیا سەرجەم زمانەکانی ویکیپیدیای لەتەواوی وڵاتەکەی سانسۆرکرد.[٣١][٣٢] ئەم سانسۆرکردنەی تورکیا لەوەھات بەھۆی ئاماژەدان بەتێوەگلان و پەیوەندی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ چەند گرووپێکی تیرۆریستی.[٣٣][٣٤][٣٥]

بەرلەوەش، تورکیا چەندین وتاری دیاریکراوی لە ویکیپیدیای تورکی سانسۆرکرد. وتاری تایبەت بە ئەندامی زاوزێی نێر و مێ، وتاری ھەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٥ی تورکیا.

ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سانسۆرکردنی ویکیپیدیا لە تورکیا کۆتایی ھات، ئەمەش دوای تێپەڕینی ٩٩١ ڕۆژ.[٣٦]

تونس دەستکاری

لەماوەی ٢٣ تاکوو ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، ویکیپیدیا لە تونس بەردەست نەبووە.[٣٧]

ئۆزبەکستان دەستکاری

تەواوی ویکیپیدیا لە ئۆزبەکستان لە ساڵی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ بۆماوەیەکی کورت دوو جار بەربەستکرا بەردەست نەبوو.[٣٨] بەربەستکردنی ویکیپیدیای ئۆزبەکی سەرنجی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی ڕاکێشا لە کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠١٢.[٣٩] بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت لە ئۆزبەکستان ھەوڵیان دەدا دەست بە لاپەڕەکانی زمانی ئۆزبەک بگرن، بەڵام نەیانتوانی. بەکارھێنەران لە ئۆزبەکستان بە ئاسانی دەیانتوانی بابەتەکانی ویکیپیدیا بە زمانەکانی تر ببینن، تەنھا ئەو وتارانەی بە زمانی ئۆزبەکی بوون بەربەستکرابوون.[٤٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Turkish authorities block access to Wikipedia: monitor". Arab News. 29 April 2017. Retrieved 29 April 2017.
  2. ^ Clark, Justin; Faris, Robert; Heacock Jones, Rebekah (٢٠١٧). "Analyzing Accessibility of Wikipedia Projects Around the World". Berkman Klein Center (بە ئینگلیزی). Retrieved 20 September 2018.
  3. ^ Sukhbir Singh, Arturo Filastò, Maria Xynou (4 May 2019). "China is now blocking all language editions of Wikipedia". Open Observatory of Network Interference. Retrieved 7 May 2019. The following chart, based on OONI data, illustrates that multiple language editions of Wikipedia have been blocked in China as of April 2019.{...}OONI measurements show that many of these Wikipedia domains were previously accessible, but all measurements collected from 25th April 2019 onwards present the same DNS anomalies for all Wikipedia sub-domains.{...}Based on these tests, we were able to conclude that China Telecom does in fact block all language editions of Wikipedia by means of both DNS injection and SNI filtering.{{cite web}}: CS1 maint: uses authors parameter (link)
  4. ^ "Wikipedia blocked in China in all languages". BBC News. 14 May 2019. Retrieved 15 May 2019.
  5. ^ Pan, Philip (20 February 2006). "Reference Tool on Web Finds Fans, Censors". The Washington Post. Beijing. Retrieved 23 December 2011.
  6. ^ "Interview with Jimmy Wales, founder of Wikipedia and Wikia 5:18". YouTube.com. 2017-10-26. Retrieved 2019-01-12.
  7. ^ "French homeland intelligence threatens a volunteer sysop to delete a Wikipedia Article" (Press release). Wikimédia France. 6 April 2013. Archived from the original on 17ی Aprilی 2013. Retrieved 6 April 2013. {{cite press release}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  8. ^ La DCRI accusée d'avoir illégalement forcé la suppression d'un article de WikipédiaLe Monde, 6 April 2013 (فەڕەنسی)
  9. ^ Geuss, Megan (6 April 2013). "Wikipedia editor allegedly forced by French intelligence to delete "classified" entry". Arstechnica. Retrieved 7 April 2013.
  10. ^ "Wikipedia article traffic statistics for 'Station hertzienne militaire de Pierre-sur-Haute'". stats.grok.se. Archived from the original on 14 April 2013.
  11. ^ List of translations on Wikidata
  12. ^ ئ ا "La DCRI accusée d'avoir fait pression pour obtenir la suppression d'un article Wikipedia". 20 minutes (بە فەڕەنسی). 6 April 2013.
  13. ^ "Congratulations to @RemiMathis, honored by @jimmy_wales as Wikipedian of the Year at #Wikimania". Wikimedia. Twitter. Retrieved 16 December 2013.
  14. ^ saibot834 (6 April 2013). "French intelligence agency forces removal of Wikipedia entry". Slashdot. Retrieved 7 April 2013.
  15. ^ "La DCRI accusée d'avoir fait supprimer un article sur Wikipedia" (بە فەڕەنسی). Agence France-Presse. 6 April 2013. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Anderson, Colin; Nazeri, Nima (7 November 2013). "Citation Filtered: Iran's Censorship of Wikipedia" (PDF). Center for Global Communication Studies (University of Pennsylvania). Archived from the original (PDF) on 26ی Novemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ ئ ا Arthur, Charles (8 December 2008). "Wikipedia row escalates as internet watchdog considers censoring Amazon US over Scorpions image". Guardian News and Media Limited. Retrieved 8 December 2008.
  18. ^ "Wikipedia child image censored". BBC News. 8 December 2008. Retrieved 8 December 2008.
  19. ^ AP: Wikipedia article blocked in UK over child photo 10 December 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Morozov, Evgeny (26 December 2008). "Living with the Streisand Effect". The New York Times. New York. ISSN 0362-4331. Retrieved 17 August 2011.
  21. ^ "Websites blocked, PTA tells SC: Blasphemous material". Dawn. 14 March 2006.
  22. ^ "Pakistan Blocks Wikipedia". Blogcritics. 31 March 2006. Retrieved 13 April 2010. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٥ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "Wikipedia Blocked in Pakistan for seven hours". Karachi Metblogs. 31 March 2006. Retrieved 13 April 2010. ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ "Censorship in the United Kingdom disenfranchises tens of thousands of Wikipedia editors", Wikimedia Foundation press release, 7 December 2008
  25. ^ ZDNet ١٩ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. cites "floods of angry users".
  26. ^ "IWF statement regarding Wikipedia webpage". Internet Watch Foundation. Archived from the original on 7 June 2009. Retrieved 9 December 2008. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ Institute for War and Peace Reporting (3 June 2008). "Syrian youth break through internet blocks". Retrieved 1 February 2010.
  28. ^ (عەرەبی) Arabic Wikipedia Disappears From The Internet in Syria ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Menassat, 19 May 2008 (English translation)
  29. ^ http://archive.arabnews.com/?page=1&section=0&article=85616&d=19&m=7&y=2006 7 August 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "Saudi Information Agency. Independent Saudi News". Archived from the original on 3 February 2012. Retrieved 23 September 2011. ٣ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ "Wikipedia blocked in Turkey". Turkey Blocks. 29 April 2017. Retrieved 1 May 2017.
  32. ^ "Turkish authorities block Wikipedia without giving reason". BBC News. 29 April 2017. Retrieved 29 April 2017.
  33. ^ "Wikipedia blocked across Turkey". Hurriyet Daily News. 29 April 2017. Archived from the original on 6ی Augustی 2017. Retrieved 29 April 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  34. ^ "Terör destekçisi Wikipedia'ya yasak" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Sabah. Retrieved 1 May 2017.
  35. ^ "Turkey blocks Wikipedia over what it calls terror 'smear campaign'" (بە ئینگلیزی). CNN. Retrieved 1 May 2017.
  36. ^ "Turkey restores access to Wikipedia after 991 days". NetBlocks. 15 January 2020. Retrieved 15 January 2020.
  37. ^ "Tunisia: Censoring Wikipedia?", Sami Ben Gharbia, Global Voices, 27 November 2006.
  38. ^ "Uzbekistan Blocks Its Wikipedia". RIA Novosti. 17 February 2012. Archived from the original on 19 February 2012. Retrieved 21 February 2012. ١٩ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "The Uzbek Wikipedia is Blocked in Uzbekistan (In Uzbek)". RFE/RL's Uzbek Service. 16 February 2012. Archived from the original on 28 May 2012. Retrieved 14 July 2012.
  40. ^ "Wikipedia Articles in Uzbek Blocked". RFE/RL's Uzbek Service. 16 February 2012. Archived from the original on 21 February 2012. Retrieved 21 February 2012.