سالح ئەییوب

سوڵتانی ئەییوبی

مەلیک سالح نەجمەددین ئەییوب (٥ی تشرینی دووەمی ١٢٠٥ – ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٢٤٩) نازناوی: ئەبوو فەوتوح، فەرمانڕەوای ئەییووبی میسر بووە لە ساڵی ١٢٤٠ تا ١٢٤٩.

سالح نەجمەددین ئەییووب
سوڵتانی میسر
فەرمانڕەوایی١٢٤٠ – ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٢٤٩
پێشووعادل ئەبووبەکر کامیل
جێگرتوران شا
ئەمیری دیمەشق
(یەکەم حومڕانی)
ماوەی دەسەڵات١٢٣٩
پێشووعادل ئەبووبەکر کامیل
جێگرسالح ئیسماعیل
(دووەم حومڕانی)
ماوەی دەسەڵات١٢٤٥ – ٢٢ی تشرینی دووەمی 1249
پێشووسالح ئیسماعیل
جێگرتوران شا
منداڵ(ەکان)توان شا
خانەداندەوڵەتی ئەییووبی
باوککامیل
لەدایکبوون٥ی تشرینی دووەمی 1205
قاھیرە
مردن٢٢ی تشرینی دووەمی ١٢٤٩ (٤٤ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە
ئایینئیسلام

سەرەتای ژیانی دەستکاری

لە ساڵی ١٢٢١دا، سالح لە کۆتایی جەنگی خاچھەڵگری پێنجەمدا بوو بە بارمەتە، لەکاتێکدا جۆن برین بوو بە بارمتەی کامیلی باوکی سالح، تاوەکو دامیتا (شارێکە لە باکووری قاھیرە) ئاوەدانکرایەوە و گەڕێنرایەوە بۆ میسر. لە ساڵی ١٢٣٢دا حەسکیفی پێدەدرێت لە جەزیرە (باکووری کوردستان) کە باوکی لە دەستی ئەرتوقیدەکانی گرتبوو. لە ساڵی ١٢٣٤ باوکی ناردی بۆ فەرمانڕەوایی دیمەشق، لە جێنشینی میسر دووری خستەوە دوای ئەوەی گومانی لێکرد کە لەگەڵ مەمالیکەکان پیلانگێڕی لە دژیدا کردبێت.

لە ساڵی ١٢٣٨دا، کامیل کۆچی دوایی کرد و سالح میراتگری دیاریکراوی خۆی لە جزیرە بەجێھێشت، ھەروەھا کوڕەکەی دیکەی عادلی دووەم وەک میراتگری لە میسر دانا.[١] لە ناکۆکییە خانەدانییەکاندا کە بەدوایدا ھاتبوو، سالح لە ساڵی ١٢٣٩دا کۆنترۆڵی دیمەشقی گرتە دەست، و دەستی کرد بە بەکارھێنانی وەک بنکەیەک بۆ گەورەکردنی خاکەکەی.

نوێنەرایەتی لە میرە کۆنەکانی باوکی لە میسر وەرگرت، کە داوایان لێکرد براکەی دووربخاتەوە، لەکاتێکدا ئامادەکاری بۆ داگیرکردنی میسر دەکات، ئاگادارکرایەوە کە براکەی لەلایەن سەربازەکانییەوە گیراوە و بەدیل. سالح بانگھێشت کرا بۆ ئەوەی یەکسەر بێت و سوڵتانییەت بگرێتە ئەستۆ.[٢]

سالح لە مانگی ئابی ١٢٣٩ دەستی کرد بە گوشار خستنە سەر سالح ئیسماعیل بۆ ئەوەی لە نابلوس (شارێکە لە فەلەستین) بەشداری بکات بۆ ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی میسر لە دەستی عادلی دووەم. سالح دەستی کرد بە گومانکردن لە دواخستنەکانی ئیسماعیل کە ھەستی پێدەکرا و پزیشکێکی بەناوبانگی بە ناوی سەعدەدین دیمەشقی نارد بۆ ئەوەی بزانێت وەسڵەکەی چی لێھات. وەزیری ئیسماعیل پلانی سالحی بۆ دۆزییەوە و بە نھێنی تۆمارەکانی ساختەی کرد بۆ ئەوەی ئەیوب بەلاڕێدا ببات و وا بیر بکاتەوە کە بەڕاستی ئیسماعیل لە ڕێگادایە بۆ نابلوس. لە کۆتاییدا ئیسماعیل بە پاڵپشتی ئەیوبییەکانی کەرەک و حەما و حومس لە ئەیلوولی ١٢٣٩دا دیمەشقی لە سالح گرت، سالح لەلایەن سەربازەکانییەوە جێھێڵدرا و لەلایەن بەدەوینەکانی ناوچەکە بە دیل گیرا کە گواستیانەوە بۆ ژێر کۆنترۆڵی ناسر داود، کە تێیدا ئەو وەک دیلێک لە کەرەک گیرابوو، لەگەڵ شەجەرە دوڕ (ھاوسەری سالح ئەییوب) کە خەلیلی کوڕەکەیان لەدایک کرد، و مەملوکەکەی ڕوکنەدین بایبەرس سالحی.

لە نیسانی ١٢٤٠دا، نەسیر بە شەڕ لەگەڵ عادلی دووەم، سالح ئەییونی ئازاد کرد و ھاوپەیمانی لەگەڵیدا کرد دژی میسرییەکان، لە بەرامبەر بەڵێنێکدا کە سالح لە دیمەشق دایبمەزرێنێتەوە. عادل لەلایەن سەربازەکانی خۆیەوە زیندانی کرا و سالح و ناسر لە مانگی حوزەیرانی ١٢٤٠دا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە چوونە ناو قاھیرە، ھەربۆیە سالح بوو بە فەرمانڕەوای سەرەکی بنەماڵەی ئەییوبی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Humphreys, R. Stephen (1977-01-01). From Saladin to the Mongols: The Ayyubids of Damascus, 1193-1260 (بە ئینگلیزی). SUNY Press. ISBN 978-0-87395-263-7.
  2. ^ لە سەلاحەدینەوە بۆ مەغۆلەکان. ISBN 0-87395-263-4.