زەریفە غەفاری کەسایەتی چالاکوان، پارێزەر، خۆبەڕێوبەر و سیاسیی ئەفغانییە.[١] لە ئێستادا سەرۆکی شارەوانی شاری مەیدانە، کە پایتەختی ھەرێمی وەرداک لە ئەفغانستان.[٢] زەریفە یەکێکە لە گەنجترین سەرۆک شارەوانییەکانی ئەفغانستان کە لەتەمەنی ٢٦ ساڵیدا بووبە سەرۆکی شارەوانی شارێکی ئەفغانستان. زەریفە ناسراوە بە ھاندانی بەبەھێزکردنی مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان.[٣]

زەریفە غەفاری

لەدایکبوون
ھەرێمی پاکیتا، ئەفغانستان
نیشتەجێیکابول
نەتەوەئەفغانی
خوێندنگەزانکۆی پەنجاب لە پاکستان
پیشەخوبەڕێوبەر
سەرۆکی شارەوانی
ناسراوە بەچالاکوانی مافەکانی ژنان
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

زەریفە لە ئامادەیی حەلیمە خازان خوێندوویەتی لە ھەرێمی پاکیتا، بۆ خوێندنی باڵاش چووەتە پاکستان و لە زانکۆی پەنجاب خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە.[١] لە تەممووزی ٢٠١٨، بەفەرمی بوو بە سەرۆکی شارەوانی شاری مەیدان، لەژێر دەسەڵاتی سەرۆککۆماری ئەفغانستان ئەشڕەف غانی.[٤] ئەمەش وێڕای ئەوەی درەنگتر لەوادەی خۆی ھاتە سەر ئەم پۆستە، بەھۆی دەستێوەردانی سیاسییەکانی دیکە.[٥] ھەر لەڕۆژی یەکەمی کارکردنیدا وەک سەرۆکی شارەوانی ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ھەڕەشەبوویەوە، کاتێک لەلایەن گرووپێکی پیاو ڤیدیۆی گیرا و ھەڕەشیان لێکرد بۆئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە.[٦] جگە لەوانەش ھەڕەشی کووشتنی لێکرا لەلایەن تاڵیبان و داعش لەدوای ھاتنەسەرکاری وەک سەرۆکی شارەوانی.[٧] لە ئازاری ٢٠١٩، زەریفە سوێندی بونو بە سەرۆک شارەوانی شاری مەیدانی خوارد. زەریفە کەمپەینێکی سازکرد بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و فڕێدانی پاشەڕۆ لە شارەکەی، ھەروەھا ناوبراو بووە نموونەیەک بۆ ژنانی دیکەی ناوچەکە.[٨]

لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن تۆڕی بی بی سی وەک یەکێک لە ژنە ١٠٠ کاریگەرەکەی جیھان بۆئەو ساڵە ھەڵبژێردرا.[٩] زەریفە لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Database of Zarifa Ghafari». www.afghan-bios.info. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ News، Ariana. «ROKH: Interview with Zarifa Ghafari, the Mayor of Maidan Wardak province». Ariana News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  3. ^ «Education Is the Key to Empowering Afghan Women». thediplomat.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «Female Mayor in Afghanistan Anticipates Her Impending Assassination». therealistwoman (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Newly-appointed female Afghan mayor barred from taking office». The Khaama Press News Agency (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ Faizi، Fatima (2019-10-04). «Afghan Town's First Female Mayor Awaits Her Assassination». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2019-11-20 ھێنراوە.
  7. ^ «In The Spotlight: Female Afghan mayor defies stereotypes, Taliban». news.cgtn.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ ئ ا «2020 International Women of Courage Award». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ «BBC 100 Women 2019: Who is on the list?» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2019-10-16. لە 2019-11-20 ھێنراوە.