زوکۆ بەتەنیا
زوکۆ بەتەنیا ئەڵقەی حەوتەمی وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکیی نیکلۆدیۆنە بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. لە نووسینی ئێلیزابێت وێلچ و دەرھێنانی لاورین ماکولانە، لە ١٢ی ئایاری ٢٠٠٦ لە ئەمریکا پەخش کرا.[١] چیرۆکەکەی باس لە زوکۆ دەکات، کاتێک ڕێی دەکەوێتە گوندێکی شانشینی زەوی و خێزانێک دەناسێت کە کوڕە گەورەکەیان لە شەڕدایە؛ ھەروەھا ئەڵقەکە فلاشباکی پێنج ساڵ پێش دەستپێکردنی زنجیرەکە لەخۆ دەگرێت، کە نیشانی دەدات چۆن باوکی زوکۆ، ئۆزای، بووەتە پاشای نەتەوەی ئاگر.[٢][٣]
"زوکۆ بەتەنیا" | |
---|---|
ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
ژمارەی ئەڵقە(کان) | وەرزی ٢ ئەڵقەی ٧ |
دەرھێنراوە لەلایەن | لاورین ماکمولان |
نووسراوە لەلایەن | ئێلیزابێت وێلچ |
چیرۆکەکە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
مۆسیقای ھەڵبژێردراو | جێریمی زەکەرمان |
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٢ی ئایاری ٢٠٠٦ |
کات | ٢٥ خولەک |
دەربارەی ئەڵقەکە دەستکاری
لە ساڵی ٢٠٢٠، ڕۆژنامەی ھارڤارد کریسۆن ئەڵقەی «زوکۆ بەتەنیا»ی وەک ٤٠ لە باشترینەکان لە کۆی ٦١ ئەڵقەی زنجیرەکەدا ڕیزبەندی کرد،[٤] و ئینتەرتەینمنت ویکلی ڕیزبەندی کرد وەک دووەم باشترینی زنجیرەکە.[٥][٦][٧]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Avatar: the Last Airbender in Academia". mediakron.bc.edu. Retrieved 2024-01-06.
- ^ "Zuko Alone". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-06.
- ^ "Avatar: The Last Airbender "Zuko Alone" / Recap". TV Tropes. Retrieved 2024-01-06.
- ^ Mae Healy, Millie (December 21, 2020). "Every Episode of 'Avatar: The Last Airbender,' Ranked". The Harvard Crimson. Archived from the original on August 24, 2022. Retrieved August 24, 2022.
- ^ "The 15 best episodes of Avatar: The Last Airbender". Entertainment Weekly. August 1, 2020. Archived from the original on August 24, 2022. Retrieved August 24, 2022.
- ^ Cheeda, Saim (March 1, 2022). "Avatar The Last Airbender: Top 10 Episodes, Ranked". Screen Rant. Archived from the original on August 24, 2022. Retrieved August 24, 2022.
- ^ Wallace, Winston (2020-07-13). "Avatar: The Last Airbender - 10 Things You Missed In Zuko Alone". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-06.