ئەم وتارە سەبارەت بە زاهیر بەگی جاف نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جاف (ڕوونکردنەوە).

زاھیر بەگی جاف باپیرە گەورەی جافەکانی کوردستانی باشوورە کە ناسراون بە جافی مورادی و یەکێکە لە سەرۆکە مێژووییە گەورەکانی عێلی جاف. کۆچی زاھیر بەگ و چوارسەد خێزان لە زێدی جافەوە واتە جوانڕۆ بۆ کوردستانی باشوور وەک یەکێک لە ڕووداوە گەورەکانی مێژووی جاف ناس دەکرێت.[١]

زاھیر بەگی جاف

لەدایکبوون١١١٤ی کۆچی
مەرگ
ھۆکاری مەرگشەڕی ناوخۆیی لە کوردستان
نەتەوەکورد، جاف
پاشعەبدولقادر بەگی جاف
ئایینئیسلام، سوننی
مناڵ(ەکان)سڵێمان بەگ عەبدولقادر بەگ

کۆچ کردن بۆ باشوور دەستکاری

زاھیر بەگ لەگەڵ چوارسەد ماڵێکدا لە عێل و کەسوکاری، لە سەردەمی نادر شای ئەفشاردا وەک پێ دەچێت (١١٥٥ی کۆچی مانگی) لە زێدی ڕەسەنی جافەوە (جوانڕۆ) کۆچیان کرد و لە ڕووباری سیروان پەڕینەوە و لە بەری ڕۆژئاوایدا نزیک بە شوێنی دەربەندیخانی ئێستا دامەزران، ئیدی لەو شوێنەدا بەردەوام دەسەڵات و سامانیان بەردەوام زیادی کرد.[٢]
لێرەدا مێژوونووسان لەسەر دیاریکردنی مێژووی ھاتنی زاھیر بەگ و خزمانی بۆ کوردستانی باشوور کۆک نین، ھەندێکیان دەڵێن ئەو مێژووە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان مورادی چوارەم کەنازناوی (مورادی) وەک پاداشت بەو جافانە بەخشی لە ئەنجامی ئەوەی لە فەتحی بەغدادا ساڵی ١٠٤٨ی کۆچی ھاوکاری ئەویان (واتە مورادی چوارەم) لە دژی فارسەکان کرد.[٣]
بەڵام بەشێکی تر مێژوونووسان دەڵێن، ئەم ڕەوە بە کۆمەڵەی جاف بۆ کوردستانی باشوور لە سەردەمی نادر شای ئەفشاردا (ساڵی ١٠٥٥ی کۆچی) ڕووی داوە، وادیارە کە لە ڕووی باری مێژووییەوە ئەمەیان زۆرتر لە ڕاستی بچێ.[٤]
لەو سەردەمەدا جافەکان توانییان ھێمنی و ئاسایش لە ناوچەکەدا بسەپێنن و ئەو دز و جەردانە بنبڕکەن کە پێشتر باری ناوچەکەیان ئاڵۆز کردبوو. ئەوجا کەم کەم خزمانێکی زۆریان لە جوانڕۆوە دەھاتن و پێوەندییان پێوە دەکردن، وەھا ژمارە و ھێزیان لە ھەوارگە نوێکەیاندا پتر زیادی کرد و لەلایەن بابانییەکانەوە (کە پایتەختیان سلێمانی بوو) ڕێز و حورمەتێکی زۆریان لێگیرا و موڵک و لەوەڕگای فراوانیان پێ بەخشرا و سنووریان گەیشتە دەشتی شارەزوور.[٥]

مردن دەستکاری

خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان بە سوپایەکی دوو ھەزار کەسییەوە شاڵاویان ھێنا بۆ سەر ناوچەکە و دەستیان بە ڕاوڕووت و جەردەیی و وێرانکاری کرد، ھەرکە گەیشتنە نزیکی شوێنی دەربەندیخانی ئێستا، زاھیر بەگ و جەنگاوەرەکانی، بە گژیاندا چوون و شەڕێکی خوێناوی لە نێوانیاندا ڕووی دا.
لە ئاکامدا سوپاکەی خان ئەحمەد خان بە ھۆی ژمارەو و چەک و تفاق و مەشقی باشیانەوە، بەسەر ھێزی جافدا سەرکەوتن و زاھیر بەگ بوو بە دیل و بە دارێکدا ھەڵواسرا و نامەردانە کوژرا، ئەویش بە ھۆی ئەو زەرەر و زیانە سەختانەمە بوو کە لە شەڕەکەدا لێیان کەوت. بە کوشتنی ئەو سەرۆکە ھەڵکەوتووە، جاف سەرکردەیەکی مەزنی لە دەست دا و ڕیزەکانی تێکچوو و لاواز بوون. بۆیە تاھیر بەگی برای زاھیر بەگ لەگەڵ ھەندێک لە خزمانیدا ڕوویان کردە شام و لەوێ جێگیر بوون، عەبدولقادر بەگی کوڕی زاھیر بەگیش کە جێگەی باوکی گرتەوە ڕووبەڕووی بارو دۆخێکی سەخت و ناھەموار بووەوە.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "عێلی جاف لە سەرچاوە مێژووییەکاندا". جامی کوردی. Retrieved 17ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "خەڵکە ناودارەکان - بە ناوبانگترین سەرۆکەکانی عێلی جاف". Jaff Tribe. Archived from the original on 21ی Julyی 2019. Retrieved 17ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "عێلی جاف لە سەرچاوە مێژووییەکاندا". جامی کوردی. Retrieved 17ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "عێلی جاف لە سەرچاوە مێژووییەکاندا". جامی کوردی. Retrieved 17ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "خەڵکە ناودارەکان - بە ناوبانگترین سەرۆکەکانی عێلی جاف". Jaff Tribe. Archived from the original on 21ی Julyی 2019. Retrieved 17ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "خەڵکە ناودارەکان - بە ناوبانگترین سەرۆکەکانی عێلی جاف". Jaff Tribe. Archived from the original on 21ی Julyی 2019. Retrieved 17ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.