زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی

زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی (بە ئینگلیزی: The American University of Iraq – Sulaimani، کورت دەکرێتەوە بۆ "AUIS") زانکۆیەکی ئەھلیی قازانج نەویستە کە خوێندنێکی فراوانی ھونەرە لیبراڵیەکان لەسەر شێوازی ئەمریکی پێشکەش دەکات بۆ ھەموو خوێندکارە شایستەکان بێ گوێدانە ئینتیما و بنەچەیان.

زانکۆی ئەمریکی عێراق - سلێمانی
The American University of Iraq - Sulaimani
دروشمChallenging Minds. Changing Lives
دامەزراندن٢٠٠٧
جۆرتایبەتی (ئەهلی)
سەرۆکی زانکۆبرووس واکەر فێرگیسن [١]
خوێندکاران٥٢٠
شوێنسلێمانی, پارێزگای سلێمانی,  کوردستان ،  عێراق
وەرزشەکانتۆپی پێ ، بالە ، تۆپی باسکە ، تێنسی سەرمێز
نازناوAUI-S
ماڵپەڕhttp://auis.edu.krd

زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی کە دەکەوێتە شاری سلێمانیەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن ئەنجومەنی ئەمیندارانەکەیەوە دەستی پێکرد و لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ دا دەرگاکانی واڵا کرد. زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی چوار بواری پسپۆڕی زانکۆیی و یەک پرۆگرامی ماستەری بەڕێوەبردنی کار و کۆرسە ئیبگلیزیەکان و پیشەییەکان لە ڕێی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەییەوە پێشکەش دەکات. ھەروەھا زانکۆکە پرۆگرامێکی زمانی ئینگلیزی بەردەوامی ھەیە بۆ خوێندکارە وەرگیراوەکان کە پێویستیان بە ڕاھێنانی زیاتر ھەیە لە ئینگلیزی دا پێش دەستپێکردنی کۆرسە ئەکادیمیەکان. ‌

زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی وەک زانکۆیەکی ھونەرە لیبراڵیەکان تەماشا کرا. بۆ ئەم مەبەستەش، ھەموو خوێندکارەکانی زانکۆ پێویستە پرۆگرامێکی بنچینەیی تەواو بکەن کە بواری ھەمەجۆر دەگرێتەوە لە زانستە مرۆڤایتیەکان و زانستەکان پێش تیشک خستنە سەر بوارە تایبەتیەکەی کە ھەڵیدەبژێرن. لە گشت ئاستەکانی خوێندندا، فێربوون لەڕێی پۆلە بچووک و ئاوێتەییەکانەوە پەرەی پێدەدرێت، درکاندنی راستی، کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەنێوان خوێندکاران و دەستەی مامۆستایاندا. لەبەرئەوەی کە ھەموو وانەکان بە ئینگلیزی دەووترێنەوە، خوێندکارەکان زۆر بە زوویی زمانیان پاراو دەبێت تیایدا و دەرگا واڵا دەکات لەبەردەم دەرفەتی بێشوماری پیشەیی و ئەکادیمی لە ناو عێراق و دەروەی عێراقیشدا.

لە سەرەتای پێشوازیکردنی یەکەم پۆلی ٤٥ خوێندکاری لە پاییزی ٢٠٠٧ دا، زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی گەشەی کردووە بۆ ٥٥٠ خوێندکاری زانکۆیی کە لە سەرتاسەری عێراقەوە دێن. سەرەڕای کاری کۆرسی ئەکادیمی وورد، خوێندکاران دەتوانن فێر بن و ڕای خۆیان دەرببڕن لەڕێی چالاکیە ھەمەجۆرەکانی دەرەوەی پۆل بە تیمە وەرزشیەکانەوە و یانەی دراما و پێشبڕکێ و ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی خوێندکاران وە چەندەھا ڕێکخراوەی تر.

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٠ دا، زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی مۆڵەتێکی بێمەرجی پێنج ساڵی لە لایەن ئەکادیمیای ئەمریکیەوە بۆ خوێندنی لیبراڵ بەدەستھێنا، وە ناسینی زانکۆکە بۆ پێوەرە بەرزەکانی لە خوێندنی ھونەرە لیبراڵیەکان. زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی تاکە زانکۆیە لە عێراقدا ئەم مۆڵەتەی لە ئەمریکا بەدەست ھێنابێت.

کامپی نوێ دەستکاری

پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ دا دامەزرێنەرەکانی زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی زانکۆکەیان وا دادەنا کە بینایەکی خاوەن باشترین و نوێترین تەکنیکە کە لەگەڵ خواستەکانی دامەزراوەکەدا دەگونجا کە ببێت بو دامەزراوێکی پلە یەک کە خوێندکاران لە سەرتاسەری عێراقدا ڕابکێشێت.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، دەستبەجێ دەستکرا بە دروستکردنی بینا لەسەر پارچەیەک زەوی فراوانی ٤٣٠ ھێکتاری، و زانکۆکە لەسەر بینانیەکی کاتی لە ناو جەرگەی سلێمانیدا دامەزرێنرا.

ئەمڕۆ، تاقمەکانی بینا دروستکردن ناوەوەی نوێترین بینای سەرۆکایەتی پڕ لە ئامێر و تەکنیک و تەکنۆلۆژیای نوێ تەواو دەکەن کە دەبێتە گرنکترین بینای نوێی زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی. ھەر کە تەواو بوو، ئەم بینا پێنج ئاستە پێشکەوتووە نایابە ئیدارەی زانکۆکە و زنجیرەیەک تاقیگەی کۆمپیوتەر و شوێنی نانخواردنی نایاب و ھۆڵێکی بەکارھێنانی ھەمەلایەنە دەگرێتە خۆ.‌

لای ڕۆژھەڵاتی بینای سەرۆکایەتیەکەوە، تا ڕادەیەک کاری یەکەم بینا لە دوانە ئەکادیمیەکە ‌تەواو بووە کە پلانیان بۆ دانرابوو. ئەم بینایە پێکھاتووە لە ١٥ پۆل، چەند تاقیگەیەکی کۆمپیوتەر،کتێبخانە سەرەکیەکە، دوو ھۆڵی خوێندنەوەی بێدەنگ، نووسینگەی دەستەی خوێندن و چەند ھۆڵێکی کۆبوونەوەی پڕ لە ئامێر و کەلوپەل.

بەشەکان دەستکاری

بەرنامەکانی بەکالۆریۆس دەستکاری

بەشی ئەندازیاری دەستکاری

سکوول بەشەکان زانیاری
ئه‌ندازیاری‌ ئەندازیاری سیستەمەکانی کۆنترۆڵ ئەم بەشە گرنگیی دەدات بە دیزاینکردن و شیکردنەوە ی شێوازی بەرێوەبردنی کۆمەڵێک سیستەمی تەکنەلۆجی لە بواری جیاوازی ئەندازیاریدا. لێهاتووییەکانی ئەم بەشە لە گشت ئیشەسازییەکان دادەمەزرێن وەکو کارگەی چیمەنتۆ و پاڵاوگە پێترۆکیمیاویەکان.
ئەندازیاری ووزە ئەم بەشە تێکەڵەیەکە لە نێوان میکانیک و کیمیاوییەکان. فێرخوازان زانستی گەرمییەکان و گواستنەوەی گەرمیی وزیاتر...فێردەبن.
ئەندازیاری بەرێوبردنی بەرهەم ئەم بەشە فێرخوازان ئامادە دەکات بۆ بەرێوبردنی پڕۆژە لە کەرتی پیشەساز ی، تیشکدەخاتە سەر پیشەسازییەکە و پێداویستیەکانی ئەندازیاری.
ئەندازیاری بەڕێوەبردنی بیناسازی ئەم بەشە یارمەتی فێرخوازان دودات بۆ هاریکاری و بەرێوەبردنی بیناسازی و پرۆژەی ئەندازیاری
ئەندازیاری میکانیکی


بەشی به‌ڕێوه‌بردنی کار دەستکاری

بەشی لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییەکان دەستکاری

بەشی بەکالۆریۆس له‌ سیسته‌مه‌کانی زانیاری و ته‌کنۆلۆجیا دەستکاری

بەشی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی دەستکاری

هەروەها ببینە دەستکاری

لیستی زانکۆ عەرەبییەکان

سەرچاوە دەستکاری