دەیڤد ویلەر ھەروەھا ناسراوە بە دەیڤد تیولیس (بە ئینگلیزی: David Thewlis، لەدایکبووی لە ٢٠ی ئازاری ١٩٦٣) دەرھێنەر و سیناریۆنووس و نووسەر و ئەکتەرێکی ئینگلیزییە، لە بواری شانۆ و سینەما و تەلەڤیزیۆن. تیولیس بە ڕۆڵی لە فیلمی نەیکد (١٩٩٣) ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا و بەھۆیەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستھێنا. ڕۆڵە سەرکەوتووەکانی بریتین لە ڕیموس لوپین لە فیلمی ھاری پۆتەر (٢٠٠٤-٢٠١١)، و سێر پاتریک مۆرگان/ئارێس لە فیلمی ژنی سەرسووڕھێن (٢٠١٧).  لەنێو فیلمەکانی تر کە بریتین لە فیلمی خۆرگیرانی گشتی (١٩٩٥)، جەیمس و شەربەتی زەبەلاح (١٩٩٦)، ئەژدیھا (١٩٩٦)، حەوت ساڵ لە تبت (١٩٩٧)، شانشینی بەھەشت (٢٠٠٥)، کوڕە بێجامە خەتخەتەکە (٢٠٠٨)، ئەسپی جەنگ (٢٠١١). بیردۆزی ھەموو شتێک (٢٠١٤)، ئەنۆمالیسا (٢٠١٥)، بیر لە کۆتایی ھێنانی شتەکان (٢٠٢٠)، و فیلمی داھاتووی ئاڤاتاری ٣ (٢٠٢٤). ھەروەھا نووسەری ڕۆمانی کۆچکردوو ھیکتۆر کیپلینگە کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڵاوکراوەتەوە.

دەیڤد لە ٢٠٠٨

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «David Thewlis»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.