دەحیە کەلبی

یەکێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر

دەحیە کوڕی خەلیفە کەلبی (بە عەرەبی: دِحْیَة ٱبْن خَلِیفَة ٱلْکَلْبِیّ) ھاوەڵێکی بەناوبانگ و یەکێک بوو لە موسڵمانە سەرەتاکان.[١] بەشداری لە جەنگی ئوحود و شەڕەکانی پێغەمبەر کردووە، وە بازرگانێکی دەوڵەمەند بوو.[٢]

دەحیە کوڕی خەلیفە کەلبی

دِحْیَة ٱبْن خَلِیفَة ٱلْکَلْبِیّ
مەزاری دەحیە لە چیایەک لە ئوردن


لەلایەن پێغەمبەرەوە نێردرا بۆ ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی ھەرقل.[٣] بەشداری لە شەڕی یەرمووک و فەتحی شام و فەتحی دیمەشق کردووە.

بە گوتەی دایکی ئیمانداران عائیشە دووجار جبرەییلی بینییووە، ھاوەڵێکی قۆز و نائاسایی پێغەمبەری خودا محەممەد ﷺ بووە.

دوو فەرموودە لە ڕێگەی ئەبوو عوسمانەوە لە سەحیحی بوخاریدا تۆمار کراوە کە باس لە ڕووداوێک دەکات کە ئووم سەلەمە ھاوسەری پێغەمبەر شایەتحاڵی بووە:

فەرموودەیەک کە ئەبوو عوسمان دەگێرێتەوە:[٤]

ھەواڵم بۆ ھات کە جبرەییل ھاتە لای پێغەمبەر (ﷺ) لەکاتێکدا ئووم سەلەمە لەگەڵی بوو، جبرەییل دەستی کرد بە قسەکردن (لەگەڵ پێغەمبەر دواتر ڕۆشت). دواتر پێغەمبەر (ﷺ) پرسیاری لە ئووم سەلەم کرد ئەمە کێیە؟ لە وەڵامدا فەرمووی ئەمە دەحیە کەلبییە. دواتر ئووم سەلەمە فەرمووی "بەخوا! پێم وابوو جگە لە دەحییە ھیچ کەسی تر نییە، تا گوێم لە پێغەمبەر بوو لە وتاری خۆیدا باسی جبرەییلی کرد." (ڕوێنەرە لاوەکیەکە لە ئەبوو عوسمانی پرسی: لە کوێوە ئەم فەرموودەیەت بیستووە؟، وەڵامی دایەوە: لە ئوسامە کوڕی زەید).

مردن دەستکاری

دەحیە وەفاتی کرد لە دیمەشق وەھەر لەوێش نێژرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "معجم الشعراء العرب - تم جمعە من موقع الموسوعة الشعریة [الکتاب مرقم آلیا] - مکتبة مدرسة الفقاھة". ar.lib.eshia.ir (بە عەرەبی). Retrieved 2023-06-17.
  2. ^ بابتی ،الدکتورة, عزیزة فوال (2009-01-01). موسوعة الأعلام (العرب والمسلمین والعالمیین) 1-4 ج2 (بە عەرەبی). Dar Al Kotob Al Ilmiyah دار الکتب العلمیة.
  3. ^ "البدایە والنھایە - ط احیاء التراث - ابن کثیر - مکتبة مدرسة الفقاھة". ar.lib.eshia.ir (بە عەرەبی). Retrieved 2023-06-17.
  4. ^ "CRCC: Center For Muslim-Jewish Engagement: Resources: Religious Texts". web.archive.org. 2011-08-23. Retrieved 2023-06-17.