ئوسامە کوڕی زەید موسڵمانێکی سەرەتایی و هاوەڵی پێغەمبەر محەممەد بووە.

ئوسامە کوڕی زەید
أُسَامَة ابْن زَيْد
Personal
لەدایکبووننز. 615–618
مردننز. 680
ئایینئیسلام
Parentزەید کوڕی حاریسە (باوک)
ئوم ئەیمەن (دایک)
ناسراو بەهاوەڵی پێغەمبەر محەممەد
Military service
پلەفەرماندەی سەربازی بۆ پێغەمبەر تاکو (٦٣٢)
شەڕەکان

باوکی زەید کوڕی حاریسە بووە. پێغەمبەر ئوسامەی کوڕی زەید وەک فەرماندەی هێزێکی گەشتی سەربازی دیاری کرد کە بڕیار بوو ناوچەی بەلقا لە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتین داگیر بکات بۆ تۆڵەسەندنەوەی شکستی موسڵمانان لە غەزای موئتە، کە تیایدا باوکی ئوسامە، زەید کوڕی حاریسە شەهید کرا.[١] ئەم هەڵمەتە بە گەشتی سەربازی ئوسامە کوڕی زەید ناسرابوو. هەڵمەتەکەی ئوسامە سەرکەوتوو بوو و سوپاکەی یەکەم هێزی موسڵمان بوو کە سەرکەوتووانە ناوچەی بەلقای داگیرکرد و هەڵیکوتایە سەر خاکی بیزەنتین، بەمەش ئاسانکاری بۆ فەتحکردنی دواتری موسڵمانان بۆ سەر شام و میسر کرد.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ئوسامە کوڕی بەرەکە (ئوم ئەیمەن) بووە کە ژنێکی حەبەشە وە وەکو کۆیلەیەک لە ماڵی داک و باوکی پێغەمبەر کاری دەکرد. ئوسامە پێش کۆچی لەدایک بووە، دوای مردنی دایکی پێغەمبەر (ئامینە) بووە کۆیلەی پێغەمبەر.[٢] دوای مردنی ئامینە لە ئەلئەبووە، بەرەکە چاودێری پێغەمبەر دەکات و لەگەڵیدا دەچێتە ماڵی باپیرەی عەبدولموتەلیبی کوڕی هاشم لە مەککە، لەوێ لە تەمەنی منداڵیداو دواتر لە تەمەنی گەورەییدا خزمەتی کردووە.[٣]

باوکی ئوسامە، زەید کوڕی حاریسە هاوەڵ و کوڕی بەخێوکراوی پێغەمبەر بووە. بە شێوەیەکی باو وەک سێیەم کەس دادەنرێت کە ئیسلامی قبوڵ کردووە، دوای خەدیجە کچی خووەیلید هاوسەری پێغەمبەر و عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب ئامۆزای پێغەمبەر.[٤] باوکی عەرەبێک بوو لە هۆزی کەلب لە نەجد لە ناوەڕاستی عەرەبستان.

بەم شێوەیە ئوسامە لە خێزانێکدا لەدایک بووە کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ پێغەمبەردا هەبووە و هەردوو دایک و باوکی لە کۆمەڵگەی سەرەتایی موسڵمانەکاندا دیار بوون. خێزانەکەی لەگەڵ پێغەمبەر کۆچیان کرد بۆ مەدینە بۆ ئەوەی لە بتپەرستی ئایینی قوڕەیش لە مەککە ڕزگاریان بێت.

ئوسامە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پێغەمبەر هەبووە و لە شەڕی حونەین لەگەڵ پێغەمبەر شەڕی کردووە. ئیبن کەسیر دەنووسێت بە گوتەی ئیبن ئیسحاق، جابیر کوڕی عەبدوڵڵا کە شایەتحاڵی شەڕەکە بووە، ڕاپۆرتی داوە کە سوپای موسڵمانان تووشی شۆک بوون بە هێرشێکی لەناکاو لەلایەن دوژمنەوە و پیاوێکی زۆر لە بەرەکانی شەڕ هەڵاتوون. بەڵام دەستەیەک لە موهاجیرون بە توندی وەستان و بەرگریان لە پێغەمبەر کرد لە بەرەکانی شەڕ. ئەم پیاوانە بریتی بوون لە ئەبووبەکر، عومەر، عەلی، عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب، ئەبو سوفیان کوڕی حەریس، فەزلی کوڕی عەباس، ڕەبیعەی کوڕی حەریس، ئوسامەی کوڕی زەید و ئەیمەن کوڕی عوبەید. ئەیمەن کوڕی عوبەیدی برای نیوە برای ئوسامە لەو ڕۆژەدا لەکاتی بەرگریکردن لە پێغەمبەر کوژرا کە ئەوکاتە ئوسامە تەمەنی لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ ساڵان دابووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ali-Faisal, Sobia; Riley, Krista, "HOW TO WRITE ABOUT MUSLIMS", On Islam, Indiana University Press, pp. 86–95, retrieved 2023-07-29
  2. ^ Al-Baladhuri, Abu-l ’Abbas Ahmad ibn-jabir (2002-12-31). The Origins of the Islamic State. Piscataway, NJ, USA: Gorgias Press. ISBN 978-1-4632-0864-6.
  3. ^ "Ibn Hajar al-ʿAsqalānī". Encyclopedia of the Medieval Chronicle. Retrieved 2023-07-29.
  4. ^ Razwy, Sayed Ali Asgher. A Restatement of the History of Islam & Muslims. p. 53.