دێولان

(لە دێگولانەوە ڕەوانە کراوە)

شاری دێولان یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دەکەوێتە ۴۵ کیلومتری ڕۆژهەڵاتی شاری سنە و لە ناوەڕاستی دەشتی بەرینی لەیلاخ هەڵکەوتووە. شاری دێولان ۱۸۰۰ متر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. دێولان و ناوچەی لەیلاخ یەکێک لە شوێنە سەردەکانی کوردستان و ئێرانە. بە پێ ئاماری ساڵی ۱۴۰۰کوچی هەتاوی ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ۵۲۷۰۱ کەس بووە. پێشەی زۆربەی دانیشتوانی دێولان و ناوچەی لەیلاخ کشت و کاڵە و گەنم و پەتاتە و گەزەر و پیواز و چۆنەر و زۆڕات، لە بەرهەمەکانی ئەم ناوچەن. دانیشتوانی شاری دێولان و لەیلاخ کورد زمانن و بە زاراوەی ئەردەڵانی شێوەزاری لەیلاخی دەدوێن. خەڵکی دێولان و لەیلاخ مۆسڵمانن و سەر بە ئایینی شافعین.

دهگلان
دێولان
دێگولان
وڵات کوردستان
پارێزگا کوردستان
شارستاندێولان
بەرزایی
۱۸۰۰ مەتر (ھەڵەی دەربڕین: کرداری < پێشبینی نەکراوە. پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم۵۲۷۰۱
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
کۆدی تەلەفۆن۰۸۷

دێولان یەکێک لە شارەکانی پارێزگای سنە و ناوەندی شارستانی دێولانە. دێولان لە دەشتی لەیلاخ هەڵکەوتووە و ۱۸۰۰ متر لە ئاستی دەریاوە بەرزە.

بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ۲۰۲۰ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ۵۲۷۰۱ کەس بووە.

دانیشتوانی دێولان بە زمانی کوردی ئەردەڵانی زاراوەی لەیلاخی دەدوێن. گەنم یەکێک لە سەرەکیترین بەرهەمەکانی دەشتی لەیلاخە. [١]

دانیشتوانی شاری دێولان، کوردن بە زمانی کوردی قسە دەکەن.[١]

پێشانگا

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «معرفی شھرستان دھگلان» (بە فارسی). فەرمانداری دێولان. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)