ڕێنێ دێکارت

(لە دیکارتەوە ڕەوانە کراوە)

ڕێنێ دێکارت (بە فەڕەنسی: René Descartes؛ ٣١ی ئازاری ١٥٩٦ – ١١ی شوباتی ١٦٥٠)[١][٢][٣]:٥٨ فەیلەسووف، زانستیار و ماتماتیکزانێکی فەڕەنسی بوو. زۆربەی ژینی کاری لە کۆماری ھۆڵەنددا بەسەر بردووە.[٤] نازناوی «باوکی فەلسەفەی نوێی» پێدرا و زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژاوایی کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەرییەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «ڕامانگەلێک لە فەلسەفەی ئەولادا» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکی خوێندن لە زانکۆکانی فەلسەفە بەکاردێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر ماتماتیک بە ڕوونی دیارە؛ سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت (بە ئینگلیزی: Cartesian coordinate system - بە فارسی: سیستم مختصات دکارتی) ڕێگە دەدات شێوە ھەندەسییەکان لەسەر ھاوکێشە جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی ئەندازەی شیکارانە ناسراوە. ھەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی شۆڕشی زانستیی دەزانن.


لەدایکبوون٣١ی ئازاری ١٥٨٦
فەڕەنسا
مەرگ١١ی شوباتی ١٦٥٠
نیشتەجێیھۆڵەند
نەتەوەفەڕەنسی
پیشەشارەزای فیزیک، ماتماتیکەوان، فەیلەسووف
واژوو

لە زۆربەی بابەتەکاندا، ڕوانگەی دێکارت جیاوازبوو لە پێشینیانی خۆی. لە «ئارەزووی ڕۆح» لە نووسراوەیەکی نوێی پێشوو، ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی ھەست و سۆز دەیناسین، ئەوندە بەرز ڕوانیویەتی کە خۆی لە سەربابەتی دا دەڵی: «وەک ئەوەی پێش ئەمە کەسی دیکە ھیچی لەسەر نەوتووە». زۆرێک لە بەشەکانی فەلسەفەی دێکارت کەڵکی لە سیستەمی فەلسەفی ئەرەستوو وەرگرتووە و بە شێوەیەک، زیندوو کردنەوەی ستۆیسیزمی سەدەی ١٦ی زایینی و فەیلەسووفانی وەک سەنت ئاگۆستین بووە. لە فەلسەفەی سروشتییدا لەگەل خوێندنگاکانی ئەو سەردەم لەسەر دوو خاڵی گەورە جیاوازی ھەبوو: یەکەم دژ بە شیکردنەوەی ماتێریاڵ بوو بە مادە و شێوە، دووھەم: دژی ھەرجۆرە داخوازییەکی کۆتایی بوو؛ چ ئیلاھی چ سروشتی. لە ئایینناسیدا لەسەر تاکبوونی دەسەڵاتداری خودا بۆ کردەوەی خولقاندن سوور بوو.

کارەکان دەستکاری

دێکارت دەورێکی زۆری بوو لە باوکردنی فەلسەفەی عەقڵانییەت لە سەدەی ١٧دا. دواتر باروخ سپینۆزا و گۆتفرید لایبنیتس پشتیوانییان لێکرد؛ و بە توندی لەلایەن پشتیوانانی فەلسەفەی ئەزموون ڕەخنەیان لێگیرا. ئەم سێ کەسایییەتییە ھەروا کە لە فەلسەفەدا خاوەن ڕوانگە بوون لە ماتماتیکدا پێش دەڕۆشتن و دێکارت لەگەڵ لایبنیتس ھاوکاری یەکیان دەکرد لە ماتماتیکدا. دێکارت وەک داھێنەری سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت، ئەندازەی شیکارانە داھێنا و ڕێگەی کردەوە لە نێوان ئەندازە و جەبردا.

نوسراوە دیارەکان دەستکاری

  • وتارێک لەسەر شێواز ناوی تەواوی کتێبەکە: وتارێک دەربارەی شێوازی ئەنجامدانی ھەڵسەنگاندن و گەڕان بەدوای ڕاستی لە زانستدا (ناونیشانە فەڕەنسییەکەی: Discours de la Méthode Pour bien conduire sa raison, et chercher la vérité dans les sciences).

وتە زۆر بەناوبانگەکەی دێکارت ئەمە بوو: «من بیر دەکەمەوە، کەواتە ھەم» (بە فەڕەنسی: Je pense, donc je suis، بە ئینگلیزی: I think, therefore I am; or I amthinking, therefore I exist).[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Descartes". Collins English Dictionary. HarperCollins.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Descartes, René[بەستەری مردوو]" (US English). Lexico. Oxford University Press. 2020.
  3. ^ Colie, Rosalie L. (1957). Light and Enlightenment. Cambridge University Press. p. 58.
  4. ^ Nadler, Steven. 2015. The Philosopher, the Priest, and the Painter: A Portrait of Descartes. Princeton University Press. ISBN 978-0-691-16575-2.
  5. ^ This idea had already been proposed by Spanish philosopher Gómez Pereira a hundred years ago in the form: "I know that I know something, anyone who knows exists, then I exist" (nosco me aliquid noscere, & quidquid noscit, est, ergo ego sum).
    • Pereira, Gómez. 1749 [1554]. "De Immortalitate Animae." Antoniana Margarita. p. 277.
    • Santos López, Modesto. 1986. "Gómez Pereira, médico y filósofo medinense." In Historia de Medina del Campo y su Tierra, volumen I: Nacimiento y expansión, edited by E. L. Sanz.