دەروازە:ھونەرەکان
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراوئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکیە و پیانۆژەنێکی کلاسیکییە، بە فەرمی بە ئەیمی لی ناسراوە، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنس بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە وەک تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی و دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە و بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە. لی کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە وەک دەیڤد ھاجێز و سیزەر و کۆرن، لی ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشوەکەی ئێڤەنێسنس، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسیەوە کە پێکھاتبوون لە وار ستۆری (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: دە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر. وێنەی ھەڵبژێردراوژێرپەڕە
لەم مانگەداژیاننامەی ھەڵبژێردراوئیلیا کازان لەدایک بووی ٧ی سیپتەمبەری ١٩٠٩ لە شاری ئەستەمبوڵی وڵاتی تورکیا. باوک و دایکی یۆنانی بوون. ئەو یەکێکە لە باشترین دەرھێنەری شانۆیی و سینەمایی ئەمەریکی، ئەو ھەر لە تەمەنی چوار ساڵیدا لەگەڵ باوانیدا بەرەو ئەمریکا کۆچیان کرد و ژیانی لەوێ بەسەر برد. دواتر لە زانکۆی یەیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وانەی درامای خوێندووە، پێش ئەوەی ببێتە ئەکتەرێک لە "گرووپی کۆمەڵی شانۆ" لە نیویۆرک لە شانۆی فیدڕالی بەشێوەیەکی پاک و بەوپەڕی توانا کاری کردووە وەک لێپرسراوی ئێکسیسوار و ئەکتەر و ھاوکاری دەرھێنەر و دەرھێنەرو چەندین کاری تری بە ئاکام گەیاندووە جێێ ئاماژەیە چوار جار بۆ ئۆسکار کارەکانی ئامادە کراوە و دوو جاری ئۆسکار پێ بەخشراوە وەک باشترین دەرھێنەر لەساڵانی ١٩٤٨ لە فیلمی ڕو بەستی نادیار و ١٩٥٥ لە فیلمی لەدەم مینا جا بۆ جوانترین کار کەشێوەی پلە دووی دەرچوو لە بازنە یاساییەکەی ئۆسکار بۆ جارێکی تر لەساڵێ ١٩٩٩ ئۆسکاری وەرگرت وە لەساڵێ ٢٧ی سێپتەمبری ساڵی ٢٠٠٣ دوای چەندین کاری سەرکەوتوو کۆچی دوایی کردووە. ژێرپەڕەفلوتە ئەفسوناوییەکەی مۆزارت، پێشکەش کرا لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بانگۆک ئۆپێرا.
پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |