دوا شەوی دابەزینی عیسا

دوا شەوی دابەزینی عیسا ڕۆمانێکە لە نووسینی شێرزاد حەسەن؛[١] ئەم ڕۆمانە ڕەھەندێکی مێژوویی ھەیە و باسگەلێکی گرینگ وەکوو: نەتەوەی کورد، تووندوتیژی، ژن و مەرگدۆستی دەورووژێنێت. نووسینی ڕۆمانەکە ١٥ ساڵی خایاندووە و ١٧ ساڵ دواتریش بڵاو بووەتەوە.

دوا شەوی دابەزینی عیسا
نووسەرشێرزاد حەسەن
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
دەنگی

چیرۆک دەستکاری

پەنابەرێکی کورد ساڵی ١٩٩٧، لە جەمسەری باکوور، لە شەوی کریسمسدا شایەتی دابەزینی مەسیحە بۆ سەر زەوی؛ بڕیار وا بووە عیسا ساڵی ٢٠٠٠ بێتە خوارەوە تاوەکوو بانگەشە بۆ خۆشەویستی بکاتەوە و مرۆڤ وەئاگا بێنێتەوە بەڵام لەبەر شێواوی دۆخی ئەستێرەکە، تاقەتی نەھێناوە و داوای کردووە سێ ساڵ زووتر دابەزێت؛ یەسوع دەبێتە میوانی ئەو پەنابەرە کوردە کە لە کەمپێکدا نیشتەجێیە و ناھومێدانە چاوەڕوانی کوتەکاغەزێکە بەناوی مۆڵەت و ئەوێ شەوێش بە پێچەوانەی ھەموو خەڵکی شار و کەمپەکە نەچووەتە ھیچکوێ و بەشداریی ھیچ جێژنێکیشی نەکردووە، عیسا بۆی باس دەکات کە بە درێژایی ھەموو ئەو ساڵانەی لە ئاسمان بووە، دڵەڕاوکێی وێرانبوونی ئەم ھەسارەیەی ھەبووە و تەنیا ئەو شەوی موعجیزەیەیشی لەبەر دەستدایە.[٢]

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

لە دوا شەوی دابەزینی عیسادا ھەوڵی ئەوە دراوە کە کاراکتەرێکی ئاسمانی و پیرۆز وەکوو مەسیح ببێت بە کەسایەتییەکی خەیاڵی و وەکوو مروڤێکی ئاسایی سەیری بکردرێت و ئەو پیرۆزییەی لێ دابماڵدرێت؛ ھەوەھا دەیھەوێت لە لە خاچدانی مەسیح کەڵک وەربگرێت تاوەکوو باس لە تراژێدیی کوردبوون بکات و بڵێت کورد نەتەوەیەکە کە بە درێژایی مێژوو لە خاچ دراوە و دەدرێت. ڕۆمانەکە قارەمانێکی تایبەت و تاکی نییە و لە میللەتێک دەدوێت[٣] جیاوازیی ئەم ڕۆمانە لەگەڵ باقی بەرھەمەکانی دیکەی نووسەر ئەوەیە کە باس لە گەردوونگەرایی دەکات، واتە لەسەر ئاستی عالەمییە و پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ دونیا ڕوون دەکاتەوە.[٤] ئەوەیکە ئاخۆ کورد فریادڕەسێکی ھەیە و ئەگەر ھەیە کەی دێت، نھێنی چیرۆکەکەیە و بڕیارەکەی سپێردراوەتە دەست خوێنەر.

چاپەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "دوا شەوی دابەزینی عیسا". www.goodreads.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ شێرزاد حەسەن، ڕۆمانی دوا شەوی دابەزینی عیسا، بەرنامەی وانەر، ٢٧ی ئابی ٢٠١٥
  3. ^ شێرزاد حەسەن، دەربارەی ڕۆمانی دوا شەوی دابەزینی عیسا، کتێبخوانی سێیەم، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٥
  4. ^ "شێرزاد حەسەن لە ھەولێرەوە چیرۆکی دوا شەوی دابەزینی عیسا دەگێڕێتەوە". xelk.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]