خەیاڵی خودا (بە ئینگلیزی:The God Delusion) یەکێکە لە پەرتووکە پڕفرۆشەکانی ڕیچارد دۆکینز پسپۆڕ لە بەشی بایۆلۆژیای بەریتانی، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا چاپ کراوە پەرتووکەکە لەسەر فەلسەفەی ئایینە، کە دۆکینز تێیدا فەلەسەفه لۆژیکییەکانی بیروباوەڕی ئایینی ڕوون دەکاتەوە و بەو ئەنجامەش دەکەوێت کە ئەگەری بوونی خودا زۆر کەمە و باوەڕبوون بە بوونی خودای تاکەکەسی تەنھا خەیاڵێکە.[١][٢] دۆکینز لە پەرتووکەکەیدا ھاوبۆچوونە لەگەڵ ئەو لێدوانەی ڕابێرت پێرسیگ کە «کاتێک کەسێک باوەڕی بە شتێکی خەیاڵییە پێی دەڵێن شێتە، بەڵام کاتێک کۆمەڵێک کەس باوەڕیان بە شتێکی خەیاڵییە پێی دەڵێن ئایین» تا سەرەتای ساڵی ٢٠١٠ زیاتر لە ٢ ملیۆن لە وەشانی ئینگلیزیی ئەو پەرتووکە فرۆشرا و بۆ ٣١ زمانیش وەرگێڕدراوە.

خەیاڵی خودا
The God Delusion
نووسەرڕیچارد دۆکینز
وڵات شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
بابەتڕەخنەگرتن لە ئایین
بێخوایی
بڵاوکەرەوەپەرتووکەکانی بانتام
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰٦
لاپەڕەکان٤٦٤
ژپنک (ISBN)978-0-618-68000-9

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Third Culture: Richard Dawkins». Edge.org. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. ^ Staff (2008). «(Clinton) Richard Dawkins». Who's Who. London: A & C Black.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری