خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنادا

فیلمێکی ٢٠٢٤ی دەرھێندراو لەلایەن شوان عەتووف

خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنادا فیلمێکی ڕۆمانسیی کۆمیدیی درامیێ کوردییە لە نووسین و دەرھێنانی شوان عەتووف.[١] ھەریەکە لە ماھیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، ڕێشان حەمۆ، محەممەد وریا، سروشت کامەران، سیروان جەمال، شوان کەریم، و ژاڵە ڕەسووڵ بە ڕۆڵی سەرەکی بەشدارن.[١][٢]

خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا
پەڕگە:LITOC Poster.jpg
دەرھێنەرشوان عەتووف
بەرھەمھێنەرسۆران عوسمان
نووسەرشوان عەتووف
ئەکتەران
وێنەگری سینەماییئاوات شەریف
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
سۆ مارکێتینگ
دەرچوون٢٠٢٤ (دیار نییە)
ماوەی فیلم١٠٠ خولەک
وڵات عێراق
زمانکوردی

فیلمەکە باس لە نەمانی خۆشەویستی و ماڵوێرانییەکان دەکات کە بەسەر مرۆڤایەتیدا ھاتن بەھۆی کۆرۆناوە.[٣]

ئەکتەران

دەستکاری

بەرھەمھێنان

دەستکاری

فیلمەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا، و لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ لە سلێمانی دەست بە وێنەگرتنی کرا.[١][٤] فیلمەکە بە کامێرای ئەلێکسا ٣٥ی کۆمپانیای ئاری وێنە دەگیرێت، کە بۆ یەکەم جارە لە عێراق و کوردستان بەکاردێت، کە بە کوالێتیی ٤٬٦کەی وێنەدەگرێت.[٥] فیلمەکە بڕیارە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە باشووری کوردستان و بەغدا پەخش کرا.[٣]

بڵاوکردنەوە

دەستکاری

سەرەتا فیلمەکە بڕیار بوو لە جەژنی ڕەمەزانی ٢٠٢٤دا لە کوردستان و بەغدا پەخش بکرێت.[٦] بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و پێنەدانی مووچە لە ھەرێمی کوردستان ئەوا بۆ دواخرا بۆ جەژنی قوربانی ٢٠٢٤.[٧][٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب Corporation، Nalia. «خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا شوان عەتوف، ماھیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا کۆدەکاتەوە». nrttv.com. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ فیلمی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" بەرھەم دەھێندرێت و ماھیر حەسەن و چەند ھونەرمەندێکی دیکە بەشدارن.، لە 2023-08-02 ھێنراوە
  3. ^ ئ ا «لە سلێمانی بەرھەمھێنانی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' راگەیێندرا». www.rudaw.net. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «ئەمڕۆ وێنەگرتنی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەستپێدەکات». www.rudaw.net. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ Corporation، Nalia. «وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەست پێدەکات». nrttv.com. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت». www.rudaw.net. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ «نمایشکردنی فیلمی سینەمایی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا) دواخرا». speemedia.com. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «فیلمی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا" بۆ جەژن نمایش ناکرێت». +964. ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری