حسێن بەگی وەکیل

حسێن بەگی وەکیل لە بەگزادەکانی ڕۆستەم بەگی ناوچەی جوانڕۆیە. حسێن بەگ لە ساڵی ١٣٢٩ی کۆچی مانگی (١٩١١ی زایینی) لە جوانڕۆ لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩١٢دا باوکی کۆچی دوایی کرد. عەبدولکەریم بەگ (باوکی حسێن بەگ) ناسراو بە وەکیل بە ھۆی خەبات و دادخوازی لەگەڵ یارمحەمەدخان سەرداری کورددا دژ بە حاکمی کرماشان پەیمانیان بەست و لە کرماشاندا شەھید کرا.

حسێن بەگی وەکیل
پێشمەرگە
سەرۆکی ئێلی جاف لە کوردستانی ڕۆژھەڵات
ناوچەی بەربژێری جوانڕۆ
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩١١
جوانڕۆ
مردن ١٩٨٣
نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی، کرماشان
نەتەوە کورد
لایەنگیری سیاسی
تر
پارتی دیموکراتی کوردستان
ھاوسەر(ەکان) خاتوون جیھان غەفووری، خاتوون خورشید ڕۆستەمی، خاتوون ئیحترام زەڕبان، خاتوون شەمسەخانی لھۆنی
منداڵەکان بارام بەگی وەکیل، ئەرتەش بەگی وەکیل و ٥ منداڵی تر
پیشە پێشەوای ئێلی جاف، پێشمەرگە
ئایین ئیسلام، سوننی

زیندانیکردندەستکاری

جوانێکی کەم تەمەن بوو کە بە فەرمانی ڕەزا شا حسێن بەگ و ھەموو براکان و ئامۆزاکانی و ھەموو کەسە ناودار و بیرمەندەکانی ناوچەکە بە پیلانێکەوە بە ھۆی جێژنی فەتحی ھەورامان لە ڕەشەمێی ١٩٣٢دا بانگھێشت کرانە قەڵای جوانڕۆ و بەدەستی ژنەراڵ ئەحمەد ئەمیرئەحمەدی شەخسی دووەمی حکوومەت لەو سەردەمەدا و ھێزەکانیەوە، گەمارۆ دران و دەستبەسەر کران ئینجا بۆ کرماشان و پاشان بۆ تاران گوازرانەوە.[١]
لەوێدا عەبدولڕەحمان بەگ و محەممەدڕەشید بەگیان لێ جیادەکەنەوە و دەیان نێرن بۆ گرتووخانەی قەسری قەجەر، حسێن بەگ و ھاوڕێکانیشی دەگوازنەوە بۆ بەندیخانەی ئیسفەھان. پاش ٩ ساڵ و چەند مانگ زیندانی بوون، بەھۆی پەیوەندی کۆمەڵایەتی باش لەگەڵ زیندانبانەکان حسێن بەگ پیلانێک بۆ ھەڵاتن لە زیندان و چوونەوە لە ئیسفەھان بۆ جوانڕۆ دەڕێژێ. پاش ھەڵاتن و ٢١ ڕۆژ ڕێکردنی شەوانە دەگاتە ماڵی یەکێک لە خزمەکانی لە شاری کامێران و لەگەڵ کوێخا ئەحمەدی خدری و چەند کەسی ترەوە دەھێنرێنەوە بۆ جوانڕۆ.[٢][٣]

یەکخستنی ئێلی جافدەستکاری

پاش ھەڵاتن لە زیندان و گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی، حسێن بەگ بێ درەنگ و لە کاتێکدا کە ھێشتا برینەکانی خۆش نەبووبوونەوە، دەستی کرد بە یەکخستنی ھۆزەکانی جاف و ناوچەکەی لە ھەموو مۆرەکانی حکومەت سڕیەوە. ھەر ئەم کارەی بوو بە ئەوەی کە میرنشینی جوانڕۆ ١٤ ساڵ بە سەربەرزییەوە تێبپەڕێنێت. لەم ماوەدا چەندین جەنگ لەنێوان جاف و دوژمنکانیاندا ڕووی دا.[٢]

چوون بۆ کوردستانی باشووردەستکاری

فشارگەلی سیاسی، ئابووری و عەسکەری ڕژێمی ئێران بووبووە ھۆی ئەوەی زۆرێک لە جافەکان ببنە کۆچبەر بۆ کوردستانی باشوور. ئەم کۆچە بووە ھۆی تۆقینی حکوومەت و بەم ھۆیەوە جنەراڵ ئاریانا فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ڕژێم حسێن بەگی بانگھێشت کرد بۆ تاران و لە دانیشتنێکدا کە لە نێوان شا و حسێن بەگدا پێک ھات، شا بەم مەرجەوە کە حسێن بەگ جافەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران چەندین وەعدی دا بە حسێن بەگ. ھەروەھا لەلایەن شا حوکمی بوون بە «سەرگورد» (بەرامبەر بە رائدی عێراقییە) ڕادەگەیەننە حسێن بەگ بەڵام حسێن بەگ پێیان دەڵێ: «حەیرانم لە عەقڵی ئێوە، من شای گەلی خۆمم و ئێوە دەتانەوێ من بە سەرگوردی ھەڵبخەڵەتێنن.» بەھۆی بەجێ نەھێنانی عەھدەکانی حکومەت و ھەروەھا ئاگاداربوونەوەی حسێن بەگ لە بزووتنەوەی مەلا مستەفا بارزانی دێتە نێو ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئازایەتی حسێن بەگ لە شەڕی پارتیزانیدا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە مەلا مستەفانیشانی ئەمیری ھێزی پێ بدات و وەک خاوەن دەسەڵاتی ناوچەکانی خورماڵ و شارەزوور دیاری بکات و ھەروەھا کەسێک بۆ ڕێزگرتن لێی ڕەوانەی ناوچەکە بکات.[٢]

مردندەستکاری

دوای نزیک بە ١١ ساڵ خەبات لە کوردستانی باشوور، لەگەڵ ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان محەممەدڕەزا پەھلەوی و سەددام حوسێن لەگەڵ ھێزەکانی پارتی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژھەڵات و ھەر لەوێش بە ھۆی سەکتەی مێشکەوە لە ساڵی ١٩٨٣ کۆچی دوایی دەکات.[٢]

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "ژیاننامەی حسێن بەگی وەکیل". جوانڕۆیی. Archived from the original on ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Retrieved 11ی ئەیلوولی 2019. Check date values in: |accessdate=, |archive-date= (help)
  2. ^ ئ ا ب پ "ژیان و خەباتەکانی حسێن بەگی وەکیل". ڕۆژنامەی پەیامی زەمان (02/1388): 4. 2009 ز. Check date values in: |accessdate=, |date= (help); |access-date= requires |url= (help)
  3. ^ "حسێن بەگی وەکیلی". شاری جوانڕۆ. Archived from the original on ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Retrieved 11ی ئەیلوولی 2019. Check date values in: |accessdate=, |archive-date= (help)