فەرەیدوون جوانڕۆیی
فەرەیدوون جوانڕۆیی (لەدایکبووی ١٩٤٩ لە جوانڕۆ – مردووی ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ لە ھەولێر) پێشمەرگە، فەرماندەی سەربازی و سیاسەتوانێکی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. جوانڕۆیی لە ساڵی ١٩٦٧، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا شاری جوانڕۆی بەجێھێشت و چوو ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی پارتی.[١] ئەو لە ھەر دوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوولدا بەشداری کرد و ھەروەھا لە شەڕی داعشیشدا فەرماندەی میحوەری خازر بوو.[٢]
فەرەیدوون جوانڕۆیی | |
---|---|
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی پێشمەرگە | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ١٩٤٩ جوانڕۆ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
مردن | ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ ھەولێر، باشووری کوردستان |
نەتەوە | کورد |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
نیشتەجێ | ھەولێر |
پیشە | پێشمەرگە، سیاسەتوانی کورد |
ئایین | ئیسلام (سوننە) |
مردن
دەستکاریفەرەیدوون جوانڕۆیی لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٥دا، بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ دوژمنداریی دوو بنەماڵە، بەھەڵە تەقەی لێدەکرێت و دێتە کوشتن.[٣][٢]
پێشانگا
دەستکاری-
فەرەیدوون جوانڕۆیی لەگەڵ پێشمەرگەکان
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «دەقی پرسەنامەی مەسعوود بارزانی بۆ فەرەیدوون جوانڕۆیی». ھەکار نێت. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «شەهیدكردنی فەرەیدوون جوانڕۆیی لەسەر زاری دوو بنەماڵە دوژمندارەكە». ڕووداو. ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «کوژرانی فەرەیدوون جوانڕۆیی». شارپرێس. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |