جەیشولعەدل، یان جەیش ئەلعەدل[١] (بە عەرەبی: جيش العدل‎، واتا: سوپای دادپەروەری؛ بەلوچی: جئیش الئدل)، ڕێکخراوێکی چەکداری سوننە و جوداخوازی بەلوچییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران چالاکییەکانی ئەنجام دەدات، کە تێیدا چڕبوونەوەیەکی بەرچاوی بەلوچییە سوننەکان لەو ناوچەیە بوونی ھەیە، ھەروەھا سنووری لەگەڵ پاکستاندا ھەیە.[٢][٣]

جەیشولعەدل
ئاڵای جەیشولعەدل
ماوەی چالاكی٢٠١٢‒ئێستا
سەرکردەسەڵاحەددین فارووقی
ناوچەکانی چالاکی ئێران،  پاکستان
ئایدۆلۆژیاناسیۆنالیزمی بەلۆچی
جیاخوازی
دژە ئێرانیبوون
دژە‒خومەینیزم
دۆخچالاک

ئەم گرووپە بەرپرسیارێتی خۆی لە چەند ھێرشێک بۆ سەر ھێزی سەربازی لە ئێران گرتووەتە ئەستۆ.[٤] گرووپەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە گرووپێکی جوداخوازە و خەبات بۆ سەربەخۆیی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان و مافی زیاتری خەڵکی بەلوچ دەکەن.[٥][٦] ھەروەھا ئەم گرووپە پەیوەندیی لەگەڵ ئەنسارولفورقان ھەیە، کە گرووپێکی تری چەکداری سوننەی بەلووچە، و لە ئێران چالاکی دەکەن. سەڵاحەددین فاروقی سەرۆکی ئێستای جەیشولعەدلە؛ براکەشی ئەمیر ناروویی لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان کوژرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "- IRAN'S SUPPORT FOR TERRORISM WORLDWIDE". www.govinfo.gov. Retrieved 2024-01-18.
  2. ^ "US Re-Designates Iran Separatist Sunni Militant Group As 'Terrorist'". Radio Free Europe / Radio Liberty (بە ئینگلیزی). 2019-07-03. Retrieved 2024-01-18.
  3. ^ "Iran Spotlight: Sunni Insurgents Jaish ul-Adl Warn Tehran To End "Crimes Against Oppressed Peoples Of Iran, Syria"". EA WorldView (بە ئینگلیزی). 2013-12-10. Retrieved 2024-01-18.
  4. ^ "Sunni Group Takes Credit for Attack That Killed 14 Iranians | Iran Pulse: Must-Reads from Iran Today". web.archive.org. 2014-10-20. Retrieved 2024-01-18.
  5. ^ "Border Insecurity Hits Iran Amid Minority Crackdown". Voice of America (بە ئینگلیزی). 2018-10-16. Retrieved 2024-01-18.
  6. ^ "Suicide Attack Kills 27 Members of Iran's Revolutionary Guards". Haaretz (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-18.