گەورەدزیی ئۆتۆمۆبیل ٥

یاری ڤیدیۆیی
(لە جی تی ئەی ڤیەوە ڕەوانە کراوە)

گەورەدزی ئۆتۆمۆبیلەکان بەشی ٥ (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto V) یاریەکی جیھانی کراوەی ئاکشن و سەرکێشیە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار نۆرتەوە گەشەی پێدراوە و ڕۆکستار گەیمز بڵاویکردۆتەوە.[١]

جی تی ئەی ٥
Grand Theft Auto V
پەرەپێدەرڕۆکستار نۆرت
بڵاوکەرەوەڕۆکستار گەیمز
بەرھەمھێنەرلێسلی بێنزیس
عیمران سەروەر
شێوەسازلێسلی بێنزیس
عیمران سەروەر
بەرنامەسازئادام فۆولەر
ھوونەرمەندئاڕۆن گاربوت
نووسەردان ھاوسەر
ڕوپەرت ھەمفایەر
مایکڵ ئەنوۆرث
ئاوازدانەروودی جاکسن
زنجیرەزنجیرەی یاری جی تی ئەی
بزوێنەرمەکینەی تایبەتی ڕۆکستار بۆ یاری
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز
پلەی ستەیشن ٤
پلەی ستەیشن ٣
ئێکس بۆکس ٣٦٠
ئێکس بۆکس وان
بڵاوبوونەوەپلەی ستەیشن ٣ ئێکس بۆکس ٣٦٠
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣

پلەی ستەیشن ٤ ئێکس بۆکس وەن
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣

مایکڕۆسۆفت ویندۆز
١٤ی نیسانی ٢٠١٥
چەشنئەکشن، سەرکێشی
شێوازیاری یەک کەسی
دوو کەسی (سەرھێڵ)

یاریەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکرایەوە، ھەروەھا لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن و لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ بۆ سیستەمی ویندۆز. یاریەکە یەکەم یاری زنجیرەکەیە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٣ەوە کە ئەوکات جی تی ئەی ٤ دەرچوو. چیرۆکەکەشی باسی ویلایەتێکی خەیاڵی سان ئەندریاس دەکات کە تێیدا سێ تاوانبار بەناوەکانی مایکڵ و ترێڤەر و فڕانکی ھەڵدەستن بە دزینی بانکەکان لەکاتێکدا لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە چاودێریەتی توند دەکرێن، جگە لەوەش چیڕۆکی یاریەکە لەشارێکی خەیاڵیە بەناوی لۆس سانتۆس کە سەرچاوەی لە شاری لۆس ئەنجلسەوە وەرگرتووە.[٢]

گەشەپێدانی یاریەکە دوای دەرکردنی بەشی چوارەمی یاری (جی تی ئەی ٤) دەستپێکرد. تیمی گەشەپێدانی یاریەکە بریتی بوون لەھەمان ئەو تیمانەی کە پێشووتر یاریەکانی (ڕێد دێد ڕیدێمپشن) و یاری (Max Payne 3)یان نەخشاندبوو و درووستکردبوو. یەکەم ھەنگاوی گەشەپێدانەکە بریتی بوو لە درووستکردنی جیھانێک بۆ یاریەکە کە یاریکەر ھەست بە ڕاستەقینەییەکی زۆر بکات بۆیە ھەڵسان بە دانانی تیمێکی تایبەت بۆ گەڕان بە دەوروبەری کالیفۆڕنیا و لۆس ئەنجلس تاکو بتوانن بیرۆکەی نەخشەی یاریەکەی لێوەرگرن. ساوندتراک یاخود مۆسیقاکانی نێو یاریەکە لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە ئامادە کرابوون کە بەماوەی حەوت ساڵ گۆرانیەکانن کۆکردبەوە.[٣]

جۆری یاری

دەستکاری
 
یاریزانان دەتوانن خۆیان لە پشت کەرستەکان بشارنەوە، تا زیانی دووژمنیان بەرنەکەوێت.

یاریەکە بەشێوازی کەسی سێیەم و کەسی یەکەم یاری پێدەکرێ و جیھانی یاریەکە لەڕێگای ڕۆیشتن بە پێ یاخود بە ئۆتۆمبێل و کەشتی و فڕۆکە دەبێت. کەسی یاریکەر کۆنتڕۆڵی ھەرسێ کارەکتەرە سەرەکیەکانی یاریەکە دەکات کە بە ئارەزووی خۆی قۆناغەکانی ئەو کارەکتەرە تەواو دەکات زووتر یان درەنگتر. شێوازی یاریکردنیشی بریتیە لە دزینی بانکەکان و ھونەری لێخووڕین و زۆربەی قۆناغەکانی یاریەکەش تەقەکردنیان تێدایە. ھەر یاریکەرێک تاوانێک دژ بە یاسا ئەنجام بدا ئەوا ڕووبەرووی سیستەمی «Wanted - داواکراو» دەبێتەوە کە تێیدا پۆلیسی دەستگیری دەکات. یاریەکە بەشێوەی سەرھێڵ ڕێگە بە ٣٠ یاریکەری جیاوازی دەدات لە یەک جیھاندا یاری بکەن و بەیەکەوە ھاوکاری یەکتر بن لە بڕینی مەرحەلە داواکراوەکان یاخود پاڕکۆر یان پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و چەندان یاریی بچووک و چەندان ئەنجامدانی شتی تری جیاواز دەشتوانن دژی یەکتریش بن.[٤]

فرۆشەکان

دەستکاری

جی تی ئەی ٥ بەھۆی ھەبوونی ناوبانگێکی زۆر، یاریەکە ڕیکۆردی پیشەسازی گەورەی شکاند و بووە خێراترین یاری کە بەشێوەیەکی بەرچاو بفرۆشرێ و لەیەکەم ڕۆژیدا لە ئەمریکا ٨٠٠ میلیۆن دۆلار لەم یاریە فرۆشرا و ١ بلیۆن دۆلاریش دوای ڕۆژی یەکەمی. یاریەکە سەرنجی ڕەخنەگرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و پێیان وابوو یاریەکە لەڕووی دیزاین و شێوازی یاریەکە نایابە. جگە لەوەش یاریەکە بوە ھۆی سەرباسی زۆرێک لە ڕۆژنامە و ماڵپەرەکانی یاری بەھۆی بوونی توندوتیژیەکی بەرچاو لەنیو یاریەکە کە لەنێویاندا ئەشکەنجەدانی بارمەتەیەک بوو لەیەکێک لە قۆناغەکان. یاریەکە لە نەوەی حەوتەمی یاریەکاندایە و بە باشترین یاری ساڵدا دانرا، بەڵکو ھەندێ وێبسایت بە باشترین یاری مێژووشیان دادەنا. تاکو ئیستا، لەکۆی گشتی فرۆشتەکانیشدا توانی ١١٠ میلیۆن کۆپی لەم یاریە بفرۆشرێ لە سەرانسەری جیھاندا.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Pitcher، Jenna (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «Grand Theft Auto 5 smashes 7 Guinness World Records». Polygon. Vox Media. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  2. ^ Hamilton، Kirk (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Five Ways You Can Make Grand Theft Auto V More Immersive». Kotaku. Gawker Media. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  3. ^ Bertz، Matt (٢ی ئایاری ٢٠١٣). «Putting Your Personal Stamp On Grand Theft Auto V». Game Informer. GameStop. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی) ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Simmons, Alex (12 November 2012). "Grand Theft Auto V: Reinventing the Open-World Rulebook". IGN. Ziff Davis. Archived from the original on 20 February 2014. Retrieved 9 April 2014.
  5. ^ «فرۆشتنەکانی جی تی ئەی».

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری