جۆن ویک: بەشی ٤ کورتکراوە JW4 (بە ئینگلیزی: John Wick: Chapter 4) فیلمێکی ترسناک و ئەکشنی نیۆ نوار ھۆڵیوودە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە دەرھێنانی چاد ستاھێلسکی و لەلایەن شیا ھاتن و مایکل فینچەوە نووسراوە. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی جۆن ویک ٣: پارابلۆم (٢٠١٩) و بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی جۆن ویکە، و کیانوو ڕیڤز وەک کارەکتەری سەرەکی، لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەری پاڵپشت لەوانە دۆنی یێن، بیڵ سکاشگارد، لاورێنس فیشبورن و ھیرۆیوکی سانادا و شامیر ئیت ڕۆڵی سەرەکی لە ئەندەرسۆن و لانس ڕێدیک (لە یەکێک لە دوایین ڕۆڵەکانیدا) و ڕێی نا ساوایاما و سکۆت ئەدکینز و ئیان مەکشەین دەگێڕن.

جۆن ویک ٤
بەشێکە لەTop 10 box office hits of 2023 in Germany، Top 10 box office hits of 2023 in Italy، Top 10 box office hits of 2023 in Switzerland
سەرناوJohn Wick: Chapter 4
بەشێک لە زنجیرەیJohn Wick
چەشنفیلمی ئەکشن، جووڵەی ھەستبزوێن، نوار-نوێ، فیلمی سەرکێشی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣
دەرھێنەرChad Stahelski
سیناریۆنووسShay Hatten، Michael Finch
بەڕێوەبەری وێنەگرتنDan Laustsen
ئاوازدانەرTyler Bates
کۆمپانیای بەرھەمھێنانتاندەر ڕۆود فیلمز، 87North Productions، سەمیت ئینتەرتەینمەنت
شوێنی وێنەگرتنبەرلین، پاریس، ژاپۆن، نیویۆرک، ئوردن
ڕێژەی ڕووبەر2.39:1
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە78/100، 94%
BBFC rating15 certificate
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ منداڵی خوار دوازدە ساڵ گونجاو نییە
CNC film rating (Romania)N - 15
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)R15+
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 18
هەڵسەنگاندنی ICAANot recommended for minors under 16
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر16
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)R
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH)Category V
وێبگەhttps://www.johnwick.movie/
هەڵسەنگاندنی IGACM/16
ھەڵسەنگاندنی IFCO16
زنجیرەفیلمJohn Wick
هەڵسەنگاندنی MTRCBR-16

چوارەمین فیلمی جۆن ویک لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ بە فەرمی لەلایەن کۆمپانیای ڵایەنسگەیت ڕاگەیەندرا پێش فیلمی پێش خۆی کە ھەروەھا گەڕانەوەی ڕیڤزی پشتڕاستکردەوە. یەکەم فیلمە لەم فرەنچایزەدا کە لەلایەن دروستکەری ڕەسەنی فرەنچایزەکەوە نەنووسراوە دێریک کۆلستاد, و ھاتن لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ بەکرێ گیرا، دواتر فینچ لە مانگی ئازاری ٢٠٢١. وێنەگرتنی سەرەکی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ تا مانگی تشرینی یەکەم لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆن و ھەروەھا شاری نیویۆرک ئەنجامدراوە.

جۆن ویک: بەشی چوارەم لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەھۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠ پاڵنرا بۆ دواوە.[١] فیلمەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی ئۆدیۆن لێستەر لە لەندەن بۆ یەکەمجار نمایشکرا، دواتر لە ٢٤ی ئازار لەلایەن کۆمپانیای لاینسگەیتەوە لە ئەمریکا نمایشکرا.[٢] فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و بووەتە پێنجەم فیلمی زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢٣ بە زیاتر لە ٤١٦ ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری جیھاندا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ McNary, Dave (May 1, 2020). "'John Wick: Chapter 4,' 'The Hitman's Wife's Bodyguard' Get New Release Dates". ورایتی. Archived from the original on May 1, 2020. Retrieved May 1, 2020.
  2. ^ Reichert, Corinne (December 22, 2021). "John Wick 4 release date set for March 2023". سی‌نت. Archived from the original on December 22, 2021. Retrieved December 23, 2021.