جووبا (نیشانەشکێن)

نیشانەشکێنێکی عێراقی بوو

قەناس بەدەستی بەغدا یان جووبا یان عەزام عەنزی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٨، نوخەیب، ئەنبار[١] – ؟) قەناس بەدەستێکی عێراقی بوو و بەرەنگاری ھێزە ئەمریکییەکان دەبوویەوە، وەک دووژمنێکی مەترسیداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق پۆلێن دەکرێت.

جووبا
بە عەرەبی: جوبا‎
دڵسۆزیعێراق
ناسناوجوبا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی
پیشەنیشانەشکێن
نەژادعەرەب
ئایینسوننە
ناکۆکیکۆمەڵە چەکدارەکانی عێراق
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨
چەک و تەقەمەنیدراگونۆڤ

ناوی عەزام عەنزییە، نازناوی (ئەبوو سالح)ە، بەڕەچەڵەک خەڵکی نوخەیبە، بەپێی نووسینگەی پێداچوونەوەی کارگێڕی بۆ دەستبەسەرکردنی شەڕکارانی دووژمن، قەناس بەدەستێکی سەر بە سوپای ئیسلامییە لە عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکاتە ئامانج. ئەفسەری ھێزی تایبەتە لە گاردی کۆماری لە پێکھاتەکانی پێشووی سوپای عێراق، ناوەکەی لە میدیاکان شاراوە بوو تا دزەپێکردنی لەلایەن ھەواڵگری ڕووسیاوە و لەلایەن گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵمانییەوە بڵاوکرایەوە، لە زنجیرە فیلمێک دەرکەوت کە لەلایەن سوپای ئیسلامیی لە عێراق لەژێر ناوی قەناس بەدەستی بەغدا بەرھەم ھێنرا، و ڕاگەیەندرا کە ٦٤٥ سەربازی ئەمریکی کوشتووە، دوا فیلمیش وەشانی چوارەم بوو، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨دا بڵاوکرایەوە، کە ھاوکات بوو لەگەڵ جەژنی قوربان، و وا دەردەکەوێت کە ئەم فیلمە دەبێتە گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە میدیای بینراودا بۆ موجاھیدەکان لە عێراق.[٢][٣][٤][٥][٦]

سەربازانی ھاوپەیمانان قەناس بەدەستەکەی بەغدایان ناونا جووبا، کە وشەیەکە چەند واتایەکی ھەیە و ھەموویان پەیوەستن بە مردنەوە و یەکێک لە واتاکانی ئەم وشەیە سەمایەکی ڕەشپێستانەیە کە ھێمای مردنە.[٧]

یەکەم فیلمی قەناس بەدەستی بەغدا

دەستکاری

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەرکەوت کە لەژێر ناوی قەناس بەدەستی بەغدا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن سوپای ئیسلامیی لە عێراق بەرھەم ھێنرا، ئۆپەراسیۆنەکانی قەناس ڕاوکردنی سەربازانی ھاوپەیمانان لە عێراق لە کامێرایەکی جێگیرەوە پیشان دەدات کە ئەو ئامانجە ڕێکۆرد دەکات کە قەناس بەدەستەکە دەیگرێت.

قەناس بەدەستەکەی بەغدا ھێزەکانی ھاوپەیمانانی ترساند و وای لێکردن کە تایەکانیان بە شووشەی زرێپۆش و تۆڕی خۆدزینەوە قەڵغان بکەن بۆ کەمکردنەوەی بۆشاییەکان بۆ قەناس بەدەستەکە.

دووەم فیلمی قەناس بەدەستی بەغدا

دەستکاری

دووەم فیلمی قەناس بەدەستی بەغدا لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ڕۆژاوای بەغدا گیراوە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی قەناس بەدەستەکان لەخۆدەگرێت، لە فیلمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە شەڕکەران لە کاتی مەشقکردنیان لەسەر تفەنگی قەناس دەردەکەون، لە ڤیدیۆکەدا باس لە کاریگەرییەکانی ترس دەکرێت کە قەناس بەدەستەکە بەجێی دەھێڵێت لەسەر گیانی ئەو ھێزانەی کە عێراقیان داگیرکردووە، قەناس بەدەستەکەی بەغدا تێیدا دەردەکەوێت کە لە یەکێک لە ئەرکەکانی دەگەڕێتەوە، کە ئەرکی ژمارە ١٤٣ی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد، پاشان قەناس بەدەستەکە دادەنیشێت و لە یاداشتنامەکەیدا دەینووسێت.

لە فیلمەکەدا باس لەوە کراوە کە دەیان ئۆپەراسیۆنی قەناس بەدەست ھەیە کە لەلایەن سوپای ئیسلامیی لە عێراق و ھێزەکانی دیکە ئەنجام دەدرێن و قەناس بەدەستی زیاتریش لەکاتی مەشق و ڕاھێنانیاندا پیشان دەدرێن. لە باقی فیلمەکەدا پارچەی ڤیدیۆیی ئامادەکارییەکان بۆ نیشانەکردنی سەربازانی داگیرکەر پیشان دەدرێت، و لە پاشخانەکەدا سروودی ئیسلامیی بوونی ھەیە.

سێیەم فیلمی قەناس بەدەستی بەغدا

دەستکاری

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ فیلمێک بە ناوی (جووبا - قەناس بەدەستی بەغدا ٣) لە ئیتەرنێت بڵاوکرایەوە، لە فیلمی سێیەمەوە دیارە کە کوالێتی بەرھەمھێنان و دەرھێنان زۆر باشتر بووە بە بەراورد بە وەشانەکانی پێشوو. فیلمی سێیەم بە نۆ زمانی جیاواز بەردەستە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سوپای ئیسلامیی لە عێراق ھەوڵدەدات بەم فیلمە بگاتە میدیای جیھانیی.

چوارەم فیلمی قەناس بەدەستی بەغدا

دەستکاری

وەشانێکی نوێیە کە تێیدا چەند سەربازێکی ئەمریکی دەکرێنە ئامانج و ژمارەیەکی زۆریان کوژراو و بریندار دەبن، ئامارە نزیکەییەکان دەگاتە ٢٤٠ کوژراو کە ٣٠یان ئەفسەرن و ١٦٠ بریندار.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ https://alchetron.com/Juba-(sniper)
  2. ^ موسوعة المعرفة ،مادة قناص بغداد، لندن 2009
  3. ^ Sakwa، Richard (2010). Putin, Russia's choice (الطبعة 2nd). Routledge. صفحات 333–334. ISBN 978-0-415-40765-6.
  4. ^ Борис Прибылов, Евгений Кравченко, "Ручные и ружейные гранаты" ("Hand and Rifle Grenades"), Арктика 4Д, ISBN 978-5-902835-04-2
  5. ^ Satter, David. Darkness at Dawn: The Rise of the Russian Criminal State. Yale University Press:2003, ISBN 0-300-09892-8
  6. ^ "DER SPIEGEL is Germany's oldest news magazine, founded in 1946 as an obvious imitation of America's TIME and NEWSWEEK magazines". بتاریخ 9 April 2011.
  7. ^ "Terror in Karabakh: Chechen Warlord Shamil Basayev's Tenure in Azerbaijan". The Armenian Weekly On-Line: AWOL.