جولیان مۆر
جولیان ئان سمیت ناسراو بە جولیان مۆر (لە دایکبووی ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠) خانمەکتەر و نووسەری ئەمریکییە. لە ماوەی ژیانی ئەکتەریدا، چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە لەوانە خەڵاتێکی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن گۆڤاری تایم جولیان وەک یەکێک لە لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان دیاری کرا.[١] لە ساڵی ٢٠٢٠، نیویۆرک تایمز ناوی ئەوی لە پلەی ١١ەم لە کۆی ٢٥ مەزنترین ئەکتەرانی سەددەمی بیست و یەکەم ھێنا.[٢]
جولیان مۆر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Julianne Moore | |
لەدایکبوون | Fort Liberty، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠
ناوی کاتی لەدایکبوون | Julie Anne Smith |
ھاوسەر | Bart Freundlich |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
بواری کار | gun control، نواندن |
پەروەردە | زانکۆی بۆستن، Frankfurt American High School، Boston University College of Fine Arts، Justice High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨١ |
ئەندامی حیزبی | پارتی دیموکرات |
بەکارھێنانی دەست | چەپلەر |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر |
وێبگە | |
دوای ئەوەی لە زانکۆی بۆستن خوێندنی تەواوکرد، ئەوا مۆر لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٨ لە چەند زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیی دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٠، جولیان بۆیەکەمینجار لە فیلمی (Tales from the Darkside: The Movie) بەڕۆڵێکی بچووک دەرکەوت، مۆر تا چوار ساڵان لەسەر ڕۆڵگێڕانی کورت بەردەوام بوو. فیلمی قەدبڕەکان (Short Cuts)، یەکەم فیلمی دیاری جولیان بووە. لە ساڵی ١٩٩٥ بەبەشداریکردنی لە فیلمی نۆ مانگ، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٧ بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی جیھانە ونبووە:جێراسیک وۆرلد، مۆر توانی شوێنی خۆی لە ڕیزی پێشەوەی خانمەئەکتەرانی ھۆلیوود بکاتەوە.
جولیان لە ساڵی ٢٠١٤، لە فیلمی ھێشتا ئاڵیس بەڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا وەک باشترین خانمەئەکتەر.[٣] ھەر لەو ساڵەدا دوای بەشداریکردنی فیلمی (Maps to the Stars)، خەڵاتی کان بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Julianne Moore». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «The 25 greatest actors of the 21st century (so far)». The New York Times. 25 November 2020. لە 18 December 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Julianne Moore wins best actress Oscar for Still Alice role». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ migration (٢٥ی ئایاری ٢٠١٤). «Julianne Moore wins best actress at Cannes for her role in Maps to the Stars». The Straits Times (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی شانۆ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جولیان مۆر تێدایە. |