جوان حاجۆ

سترانبێژی کوردی ڕۆژاڤا
(لە جوان ھاجۆەوە ڕەوانە کراوە)

جوان حاجۆ (بە لاتینی: Ciwan Haco، لەدایکبووی ١٩٥٧) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە.

جوان حاجۆ
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٥٧
تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ
چەشنەکانفۆڵک-ڕۆک
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ژەنیار
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٠ تا ئێستا
وێبگەciwan-haco.net

جوان حاجۆ لە ١٧ی ئابی ١٩٥٧ لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لەدایک بووە. جوان لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە. ھەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە ١٧ ساڵیدا بۆ یەکەم جاری لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە. لە ١٩٧٩ کوردستان بە جێ دەھێڵێت و لە ئاڵمانیا لە زانکۆی رور بوخوم خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات. لەو ماوەیەدا مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک ئودۆ هێربست کاریگەرییان لەسەری داناوە. ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوە کە بە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پۆپ و ڕۆکی ئەورووپی شێوازێکی نووژەن و تایبەتی خۆی پێک بێنێت. مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردن لەگەڵ مۆسیقازانی ئەوێ ئەزموونی جوان حاجۆیان پڕپیتتر کردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕێگەی پێ درا لە تورکیا کۆنسێرت بگێڕێت و پێشوازییەکی زۆر مەزنی لێ کرا. لە دوای ١٩٩٩ کە ژیانی ھاوبەشی پێکھێنا دەقی سترانەکانی جوان حاجۆ گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت. ھەروەھا جوان حاجۆ لە فیلمی دۆڵ (٢٠٠٧) لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم ڕۆڵی ھەبووە.[١]

ئەلبومەکان

دەستکاری
ئەلبۆم ساڵ شوێنی تۆمارکردن
دیاربەکر ١٩٨١ بۆخوم، ئەڵمانیا
گولا سۆر ١٩٨٣ بۆخوم، ئەڵمانیا
لەیلا ١٩٨٥ بۆخوم، ئەڵمانیا
گرتییێن ئازادییێ ١٩٨٧ بۆخوم، ئەڵمانیا
چاو بێللا ١٩٨٩ بۆخوم، ئەڵمانیا
سی و سێ گولێ ١٩٩١ ستاڤانگیر، نۆرویژ
دووری ١٩٩٤ ستاڤانگیر، نۆرویژ
بلوورا من ١٩٩٧ ئۆسلۆ، نۆرویژ
دەستانا ئەگیدەکی ١٩٩٨ ئۆسلۆ، نۆرویژ
دەریا ٢٠٠٣ ئۆسلۆ، نۆرویژ
نا نا ٢٠٠٤ ھامبورگ، ئەڵمانیا
ئۆف ٢٠٠٦ ھامبورگ، ئەڵمانیا
ڤەگەر ٢٠١٢

[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.