جامی لیبێرتادۆرێس

(لە جامی لیبەرتادۆریسەوە ڕەوانە کراوە)

کۆنمبۆڵ کۆپا لیبەرتادۆرێس - جامی لیبەرتادۆرێس هەروەها ناسراوە بە جامی لیبەرتادۆریسی ئەمریکا (بە پۆرتوگالی : Copa Libertadores da América)، پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی یانەکانی تۆپی پێیە کە ڕێک دەخرێت لەلایەن یەکێتی کۆنمبۆڵ لە ١٩٦٠ەوە تا ئێستا ، بەرزترین ئاستی پاڵەوانێتیە لە نێو یانەکانی تۆپی پێی ئەمریکای باشور. پاڵەوانێتیەکە ناونراوە بە لیبەرتادۆریس (بە ئیسپانی و پۆرتوگالی : libertadors) بە ناوی سەرکردەی جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکای باشور[١]، بۆیە وەرگێڕانی بۆ دەکرێ بە ئینگلیزی بە ناوی "جامی لیبەرتادۆریسی ئەمریکا"، یانەی فڵوومێنسی بەڕازیڵی لە ئێستادا براوەی جامەکەیە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو توانی بیباتەوە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا.

کۆپا لیبەرتادۆریس - کۆنیمبۆڵ
ڕێکخراوە لەلایەنکۆنیمبۆڵ
دامەزراندن١٩٦٠
ناوچەئەمریکای باشوور(لاتین)
شیاو بۆجامی جیھانیی یانەکان
کۆتا پاڵەوانفڵوومێنسی بەڕازیڵی (یەکەم نازناو)
سەرکەوتووترین تیمئیندیپێنتی ئەرژەنتینی (٣٥ جار)
ماڵپەڕی فەرمیconmebollibertadores.com

پاڵەوانێتیەکە چەندین شێوازی هەبووە لەوکاتەوەی دروست بووە. لە سەرەتادا، تەنیا پاڵەوانەکانی خولەکانی ئەمریکای باشور بەشداردەبوون. لە ١٩٦٦، دووەمی خولەکانی ئەمریکای باشور دەستیان کرد بە بەشداری کردن. لە ١٩٩٨، تیمەکانی مەکسیک بانگهێشت کران کە ڕکابەری بکەن و بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بوو لە ٢٠٠٠ هەتا ٢٠١٦. لە ٢٠٠٠ ژمارەی بەشدارانی پاڵەوانێتیەکە زیاد کرا لە ٢٠ یانە بۆ ٣٢ یانە. ئێستا بە لایەنی کەم چوار یانەی هەر وڵاتێک ڕکابەری دەکەن لە پاڵەوانێتیەکە، کە ئەرژەنتین و بەڕازیل زۆرترین یانەی بەشداریان هەیە (شەش یانە و حەوت یانە، بە دوای یەکدا). قۆناغی کۆمەڵەکان بەردەوام بەکار هاتووە بەڵام ژمارەی تیمەکان لە هەر گروپێکدا جیاواز بووە.[١][٢]

لەم شێوازەی ئێستادا، پاڵەوانێتیەکە لە هەشت قۆناغ پێک دێت، کە قۆناغی یەکەم دەست پێدەکات لە کۆتاییەکانی کانوونی دووەم. چوار یانەی کە براوە دەبن لە سێ قۆناغی یەکەمدا بەشدار دەبن لەگەڵ ٢٨ تیمی تر لە قۆناغی کۆمەڵەکان، کە لە هەشت کۆمەڵە پێکدێت و هەر کۆمەڵەیەک لە چوار تیم. براوەی هەر هەشت گروپەکە و یانەکانی دووەم بەشدار دەبن لە قۆناغی یەکتر دەکردن، کە بە یاری کۆتایی تەواو دەبێت لە تشرینی دووەم. براوەی جامی لیبەرتادۆریس دەتوانێت بەشدار بێت و یاری بکات لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا وەک براوە

یانەی ئێندێنپینتی ئەرژەنتینی سەرکەوتووترین یانەیە لە مێژووی جامەکە، کە پاڵەوانێتیەکەی حەوت جار بردۆتەوە لە کاتێکدا یانەکانی ئەرژەنتین زۆرترین بردنەوەیان بەدەست هێناوە بە ٢٥ بردنەوە، لە کاتێکدا بەڕازیل زۆرترین ژمارەی یانەی براوەی هەیە، کە ١٠ یانە نازناوەکەیان بردۆتەوە. جامەکە لەلایەن ٢٥ یانەوە براوەتەوە، ١٥ دانە لەوان زیاتر لە جارێکیان بردۆتەوە، و حەوت یانەیان دوو جار لەسەر یەک بردویانەتەوە

مێژوو دەستکاری

ڕوبەڕوو بونەوەکانی کۆپا ئاڵدۆ لە نێوان پاڵەوانی ئەرژەنتین و ئۆرۆگوای بیرۆکەی پاڵەوانێتی کیشوەری هێنایە ئاراوە لە ١٩٣٠ەکان.[١] لە ١٩٤٨، پاڵەوانێتی پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشور (ئیسپانی : Campeonato Sudamericano de Campeones)،  کە ڕاستەوخۆ پەیوەست دەبێتەوە بە جامی لیبەرتادۆریسی ئێستا، ڕێکخرا و یاری کرا لەلایەن یانەی چیلی کۆلۆ-کۆلۆ لە دوای ساڵانێک لە پلان دانان و ڕێکخستن.[١] لە سانتیاگۆ ئەنجام درا، کە پاڵەوانەکانی هەر نەتەوەیەکی لە خۆ دەگرت لە خولەکانی ناوخۆیی خۆیان. پاڵەوانێتیەکە لەلایەن ڤاسکۆ دا گامای بەڕازیلی برایەوە.[١][٣] پاڵەوانێتی ئەمریکای باشوری ١٩٤٨ نموونە بوو، کە وای کرد کیشەوەرەکە بەیەک بگەن، و مۆدێلی "جامی پاڵەوانەکان"ی دروست کرد، کە لە ئەنجامدا جامی ئەوروپی دروست بوو لە ١٩٥٥، کە ئەمەش دڵنیای لێ کرایەوە لەلایەن جاکوێس فێران (یەکێک لە "دروستکەران"ی جامی ئەوروپی)، لە چاوپێکەوتنێکدا لە ٢٠١٥ لەگەڵ پرۆگرامێکی وەرزشی تەلەڤزیۆنی بەڕازیلی.[٤]

لە ١٩٥٨، شێواز و بنەمای پاڵەوانێتیەکە دروستکرا لەلایەن دەستەی کارگێڕی پێنارۆڵ. لە ٨ ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨، خواو هاڤێلانج ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یۆفا بەشدار بووە وەک میوان، و دروستکردنی کۆپا دی کامپیۆنس دی ئەمریکا (جامی پاڵەوانەکانی ئەمریکا، کە دواتر ناوی گۆڕا بۆ جامی لیبەرتادۆریس لە ١٩٦٥) ڕاگەیاند، ئەم جامەی ئەمریکای باشور هاوشێوەی جامی ئەوروپیە، تا پاڵەوانی یانەکانی هەردوو کۆنفراسیۆنی کیشوەرەکان یاری بکەن لە جامی کیشوەربڕ تا بڕیار بدرێت کام یانە "باشترین یانەیە لە جیهاندا". لە ٥ مارسی ١٩٥٩[٥][٦]، لە کۆنگرەی ٢٤ەمی ئەمریکای باشور کە لە بوینۆس ئەیرس بوو، پاڵەوانێتیەکە پەسەند کرا لەلایەن کۆمیتەی پەیوەندیەکانی نێودەوڵەتی. لە ١٩٦٥، ناوەکەی گۆڕا بۆ ڕێزگرتن لە پاڵەوانانی ڕزگارکەری ئەمریکای باشور،وەک سیمۆن بۆلیڤار، جۆسێ سان مارتن، پیدرۆی یەکەم، بێرناندۆ ئۆهیگینس، و جۆسێ جێرڤاسیۆ ئارتیگاس، و چەندینی تر.

شێوازی پاڵەوانێتیەکە دەستکاری

پاڵاوتن

زۆربەی تیمەکان کە سەردەکەون بۆ جامی لیبەرتادۆریس بەهۆی بردنەوەی پاڵەوانێتی نیوەی-ساڵە کە ناونراوە ئەپێرچورا و کلاچورا (ئینگلیزی : Apertura and Clausura) یاخود بە کۆتایی هێنانی پاڵەوانێتی ناوخۆیی وەک تیمی یەکەم و ئاستەکانی سەرەوە. وڵاتەکان کە ئەم شێوازە بەکار دەهێنن بریتین لە بۆلیڤیا، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، پاراگوای، پیرۆ، ئۆرۆگوای و ڤێنزوێلا. پیرۆ و ئیکوادۆر شێوازی نوێیان دروست کرد بۆ پاڵاوتن بۆ جامی لیبەرتادۆریس کە چەند قۆناغێک لەخۆ دەگرێت. ئەرژەنتین، بەڕازیل و چیلی تەنیا خولەکانن لە ئەمریکای باشور کە شێوازی خولی ئەوروپی بەکاردەهێنن لەجیاتی شێوازی ئەپێرچورا و کلاوچورا. لەگەڵ ئەوەشدا، یەک جێگا تەرخان دەکرێت بۆ جامی لیبەرتادۆریس کە دەتوانێت سەربکەوێت لە ڕێگەی بردنەوەی جامەکانی ناوخۆیی لەو وڵاتانەدا.

پیرۆ، ئۆرۆگوای و مەکسیک پێشتر پاڵەوانێتیەکی دووەمیان بەکاردەهێنا بۆ بڕیار دان لەوەی کام تیم سەردەکەوێت بۆ جامی لیبەرتادۆریس( " Liguilla Pre-Libertadores" لە نێوان ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٧، " Liguilla Pre-Libertadores de América" لە نێوان ١٩٧٤ بۆ ٢٠٠٩، و  InterLiga لە نێوان ٢٠٠٤ و ٢٠١٠، بە دوای یەکدا).[٢] ئەرژەنتین شێوازێکی هاوشێوەی ئەوانەی بەکار هێنا تەنیا یەکجار لە ١٩٩٢. لە ٢٠١١ەوە، براوەی جامی سودامێرکانا ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ جامی لیبەرتادۆریسی وەرزی داهاتوو.[٧]

بۆ وەشانی ساڵی ٢٠١٩، قۆناغی جیاوازی پاڵەوانێتیەکە هەبوو لەلایەن ئەم تیمانەی خوارەوە:

دابەش بوونی یانەکان لە جامی لیبەرتادۆریس

وڵات قۆناغی یەکەم قۆناغی دووەم قۆناغی کۆمەڵەکان
بەڕازیل 2 5
ئەرژەنتین 1 5
چیلی 2 2
کۆڵۆمبیا 2 2
بۆلیڤیا 1 1 2
ئیکوادۆر 1 1 2
پاراگوای 1 1 2
پیرۆ 1 1 2
ئۆرۆگوای 1 1 2
ڤێنزوێلا 1 1 2

براوەی وەرزی پێشووی جامی لیبەرتادۆریس جێگایەکی پێ دەدرێت ئەگەر هاتوو لە ڕێگەی پاڵەوانێتی ناوخۆییەوە سەرنەکەوتبوو بۆ جامەکە؛ لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر پاڵەوانی پێشوو لە ڕێگەی خولی ناوخۆییەوە سەرکەوتبوو بۆ جامەکە، ئەوا ئەو جێگایە دەدرێت بە تیمی دواتر بە پێی یاساکانی پاڵەوانێتیەکە، و جێگای خاوەن جامەکە دەگرێتەوە.

ڕێساکان

لۆگۆی کۆپا لیبەرتادۆریس پیشاندراوە لە ناوەڕاستی یاریگا پێش هەر یاریەک لە پاڵەوانێتیەکە،

جیاواز لە زۆربەی پاڵەوانێتیەکانی تری جیهان، جامی لیبەرتادۆریس لە مێژوویدا کاتی زیادکراو، یاخود گۆڵی دەرەوەی یاریگای بەکار نەهێناوە. لە ١٩٦٠ بۆ ١٩٨٧، دوو یاری لە نێوان تیمەکان دەکرا و لەسەر خاڵ بڕیاری لەسەر دەدرا (تیمەکانی کە دەیبەنەوە ٢ خاڵ وەردەگرن، ١ خاڵ بۆ بەرامبەر بوون و ٠ خاڵ بۆ دۆڕاندن)، بە بێ ڕەچاو کردنی جیاوازی گۆڵ. ئەگەر هەردوو تیمەکە لە خاڵدا یەکسان بوون لە دوای دوو یاری، یاری سێیەم دەکرێت لە یاریگایەکی بێ لایەن. جیاوازی گۆڵ تەنیا ئەوکاتە هەژمار ئەکرێت کاتێک یاری سێیەمیش بەرامبەر دەبن. ئەگەر سێیەم یاری نەیتوانی ڕاستەوخۆ براوەیەک دەستنیشان بکات، لێدانی یەکلاکەرەوە بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی براوە دیاری بکرێت.

لە ١٩٨٨ەوە، دوو یاری بڕیاری لەسەر ئەدرا لەسەر خاڵ، بە دوایدا جیاوازی گۆڵ بەکار ئەهات، لەگەڵ ئەوەی ڕاستەوخۆ دەچوە لێدانی یەکلاکەرەوە ئەگەر ئەنجامی هەردوو یاری یەکسان بوو لە دوای کاتی ئاسایی لە یاری دووەمدا. لە وەرزی ٢٠٠٥ەوە، کۆنمبۆڵ دەستی کرد بە بەکارهێنانی یاسای گۆڵی دەرەوە. لە ٢٠٠٨، یاریەکانی کۆتایی یاسای گۆڵی دەرەوە نەیدەگرتەوە و کاتی زیاد کراو دانرا. لە ١٩٩٥ەوە، ستانداردی "سێ خاڵ بۆ بردنەوەیەک"، کە سیستەمێکی فیفایە لە ١٩٩٥ ەوە بۆ ئەوەی نرخی زیاتر هەبێت بۆ بردنەوەکان، لەلایەن کۆنمبۆڵ بەکارهێنرا، کە تیمەکان ٣ خاڵیان بەدەست دەهێنا بۆ بردنەوەیەک، ١ خاڵ بۆ بەرامبەر بوون و ٠ خاڵ بۆ دۆڕاندن.

پاڵەوانێتی

پاڵەوانێتیەکە لە ئێستادا ٤٧ یانە لە خۆ دەگرێت کە ڕکابەری دەکەن لە ماوەی شەش-بۆ-هەشت مانگدا. سێ قۆناغی تێدایە: یەکەم، دووەم و قۆناغی دەرکردن.

قۆناغی یەکەم ١٢ یانە لە خۆ دەگرێت لە شێوازی دەرکردن بە دوو یاری. شەش یانەکەی دەیبەنەوە بەشدار دەبن لەگەڵ ٢٦ یانەی تر لە قۆناغی دووەم، کە لەوێدا دابەش دەبن بۆ هەشت گروپی چوار تیمی. تیمەکان لە هەر گروپێکدا دوو یاری لەگەڵ یەک دەکەن، کە یاریەک لە یاریگای خۆی و یاریەک لە دەرەوەی یاریگا لەگەڵ هەر تیمێکی تری لە گروپەکەدا هەن. دوو تیم لە هەر گروپێکدا دواتر سەردەکەون بۆ قۆناغی دەرکردن، کە تیایدا دوو یاری لەگەڵ یەک دەکەن. لەو خاڵەدا، پاڵەوانێتیەکە بەردەوام دەبێت بە شێوازی دوو یاری بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، پێش کۆتایی و یاری کۆتایی.

لە نێوان ١٩٦٠ بۆ ١٩٨٧ براوەی پاڵەوانێتی ساڵی پێشوو بەشدار نەدەبوو لە پاڵەوانێتیەکە هەتا قۆناغی پێش کۆتایی، کە وای دەکرد زۆر ئاسانتر بێت کە جامەکە بەدەست بهێنێتەوە.

لە نێوان ١٩٦٠ بۆ ٢٠٠٤، براوەی پاڵەوانێتیەکە بەشداری دەکرد لە جامی کیشوەر بڕ (ئینگلیزی : Intercontinental Cup) و (دوای ١٩٨٠) جامی تۆیۆتا، پاڵەوانێتیەکی تۆپی پێ بوو کە لەنێوان یۆفا و کۆنمبۆڵ دەکرا، براوەکە لە دژی براوەی جامی ئەوروپی (کە لەو کاتەوە ناوەکەی گۆڕاوە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا)، لە ٢٠٠٤ەوە، براوەکە یاری دەکات لە جامی جیهانی یانەکان، پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی کە پاڵەوانەکانی هەر شەش کۆنفیدراسیۆنی کیشوەرەکان بەشدار دەبن. ڕێک دەخرێت لەلایەن فیفا، ڕێکخراوی جیهانی وەرزشی. چونکە ئەوروپا و ئەمریکای باشور بە بەهێزترین دادەنرێن لەم وەرزشەدا، پاڵەوانی ئەم کیشوەرانە بەشدار دەبن لە قۆناغی پێش کۆتاییەوە. هەروەها براوەکە بەشدار دەبێت لە جامی  ڕیکۆپا سودامەریکانا، کە دوو یاری کۆتایی لە خۆ دەگرێت لە بەرامبەر براوەی کۆپا سودامەریکانا.

خەڵاتەکان دەستکاری

نازناو

 
نازناوی ساڵی ٢٠٢٠، کە لەلایەن پاڵمێراس برایەوە.

پاڵەوانێتیەکە ناوەکەی لەگەڵ نازناوەکەیەتی، کە هەروەها پێی دەوترێت کۆپا لیبەرتادۆریس یاخود بە سادەیی لا کۆپا، کە دەدرێت بە براوەی جامی لیبەرتادۆریس. دیزاین کراوە لەلایەن ئاسنگەر ئەلبێرتۆ دی گاسپەری، لە لەدایک بووی ئیتاڵیایە و لە پیرۆ پەنابەر بوو، لە زێڕێنگەری کاموسۆ لە لیبا لەژێر سەرپەرشتی کۆنمبۆڵ.[٨] سەرەوەی جامەکە لە زیو دروستکراوە، جگە لەوەی یاریزانێکی تۆپی پێ لەسەرەوەی هەیە ( کە بە برۆنز دروست کراوە لەگەڵ بەرگی زیو).[٩]

پایەکەی، کە لۆگۆ و نیشانەی هەموو براوەکانی جامەکەی لەسەرە، کە بە دار دروستکراوە. باجەکان یاخود نیشانەکان وەرزەکە پیشان دەدات لەگەڵ ناوی تەواوی یانەی براوە، و هەروەها شار و نەتەوەکەی یانەکەی لێ بووە بە پاڵەوان. لە لای چەپی ئەم زانیاریانە لۆگۆی یانەیەکە هەیە، هەر یانەیەک کە سێ پاڵەوانێتی لەسەر یەکی بردبێتەوە مافی ئەوەی هەیە نازناوەکە لای خۆی بهێڵێتەوە. ئێستا، ئەم نازناوەی ئێستا هەیە سێیەم دانەیە لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە.

دوو یانە نازناوە ڕاستیەکەیان لای خۆیان هێشتەوە دوای ئەوەی سێ جار لەسەر یەک پاڵەوانێتیەکەیان بردەوە.[١٠]

  • ئستودیانتس لە دوای ئەوەی سێ پاڵەوانێتی لەسەر یەکی بردەوە لە ١٩٧٠. چوارەمیان بردەوە لە ٢٠٠٩.
  • ئێندێپێندیەنت لە دوای سێ بردنەوە لەسەر یەک، و کۆی گشتی چوار دانە، لە ١٩٧٤. دوو جاری تر نازناوەکەیان بردەوە لە ١٩٧٥ و ١٩٨٤.

خەڵاتی پارە

هەتا ٢٠١٩، یانەکان لە جامی لیبەرتادۆریس ٥٠٠،٠٠٠$ دۆلاری ئەمریکیان وەردەگرت بۆ گەیشتن بە قۆناغی دووەم ١،٠٠٠،٠٠٠$ یەک ملیۆن دۆلار بۆ هەر یاریەک لە یاریگای خۆیان لە قۆناغی کۆمەڵەکان. ئەم بڕە بەدەست دەهات لە ڕێگەی مافی پەخشی تەلەفزیۆنی و ڕیکلامی یاریگاکان. پارەدان لە یاریگای خۆت زیاد دەبوو بۆ ١،٠٥٠،٠٠٠ یەک ملیۆن و پەنجا هەزار دۆلار لە قۆناغی ١٦. دواتر زیاد دەبوو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بۆ ١،٢٠٠،٠٠٠$ یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی، ١،٧٥٠،٠٠٠$ یەک ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار دۆلار بۆ پێش کۆتایی، و شەش ملیۆن دۆلار ٦،٠٠٠،٠٠٠$ بۆ دووەم بوون، و ١٢،٠٠٠،٠٠٠$ دوانزە ملیۆن دۆلار بۆ براوەی جامەکە.[١١]

  • دەرکران لە قۆناغی یەکەم : ٣٥٠.٠٠٠$
  • دەرکران لە قۆناغی دووەم : ٥٠٠،٠٠٠$
  • دەرکران لە قۆناغی سێیەم : ٥٥٠،٠٠٠$
  • قۆناغی کۆمەڵەکان : ٣،٠٠٠،٠٠٠$
  • قۆناغی ١٦ : ١،٠٥٠،٠٠٠$
  • چارەکی کۆتایی : ١،٢٠٠،٠٠٠$
  • پێش کۆتایی : ١،٧٥٠،٠٠٠$
  • دووەم  : ٦،٠٠٠،٠٠٠$
  • پاڵەوان  : ١٢،٠٠٠،٠٠٠$

کاریگەری کلتوری دەستکاری

جامی لیبەرتادۆریس جێگایەکی گرنگ داگیر دەکات لە کلتوری ئەمریکای باشور. فۆلکلۆر، هاندەران، و ڕێکخراوەکانی چەندین پاڵەوانێتی لە جیهاندا قەرزارباری شێوازەکانی لیبەرتادۆریسن.

سوینۆ لیبەرتادۆریس

لە کاتی دروستکردنیەوە، کۆپا لیبەرتادۆریس بەشێک بووە لە کلتوری ئەمریکای باشور.

سوینۆ لیبەرتادۆریس ("خەونی لیبەرتادۆر") شێوازێکی بانگەشەیە لەلایەن ڕۆژنامەنوسەکانی وەرزشیەوە بەکاردێت بە مەبەستی بردنەوە یاخود هەوڵی بردنەوەی جامی لیبەرتادۆریس.[١٢] ئەمەش، کاتێک یانەیەک دەردەکرێت لە پاڵەوانێتیەکە، پێی دەوترێت ئەو تیمە خەبەری بۆوە لە خەونی لیبەرتادۆر. پرۆژەکە بە ئاسایی دەست پێدەکات کاتێک یانەیەک خولی ناوخۆیی دەباتەوە ( کە مافی ئەوەی دەداتێ ڕکابەری بکات لە ساڵی دواتری جامی لیبەرتادۆریس).

شتێکی باوە بۆ یانەکان کە بڕێکی زۆر پارە خەرج بکەن بۆ ئەوەی جامی لیبەرتادۆریس ببەنەوە. لە ١٩٩٨ بۆ نموونە، ڤاسکۆ دی گاما ١٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کرد بۆ ئەوەی پاڵەوانێتیەکە بباتەوە. و لە ١٩٩٨، پاڵمێراس، بە ڕاهێنەرایەتی لویس فلیپ سکۆلاری، جونیۆر بایانۆی کڕی لەگەڵ یاریزانی تر، جامی لیبەرتادۆریس ١٩٩٩ بردەوە. پاڵەوانێتیەکە زۆر بە گرنگ دادەنرێت لەناو بەشداربوەکاندا. لە ٢٠١٠، یاریزانەکان لە گوادالاجارا ڕایانگەیاند کە زیاتر ئارەزوو دەکەن لە کۆتایی جامی لیبەرتادۆریس بەشدار بن وەک لە یاری دۆستانە لەگەڵ ئیسپانیا، کە ئەوکات پاڵەوانی جیهان لە جامی جیهانی بوو[١٣]، و ناکۆکی خستە خولی ناوخۆییان.[١٤] بە هەمان شێوە، لە دوای بردنەوەی جامی بەڕازیل ٢٠١٠، چەندین یاریزانی سانتۆس ڕایانگەیاند کە ئارەزوو دەکەن لە یانەکە بمێننەوە و بەشدار بن لە جامی لیبەرتادۆریس ٢٠١١، هەرچەندە چەندین گرێبەستی چەند ملیۆن دۆلاریان پێشکەش کرابوو لە لایەن یانەکانی بەشدارن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، وەک چێڵسی لە ئینگلتەرا و لیۆن لە فەڕەنسا.[١٥]

گۆڵپارێزی پێشووی بۆکا جۆنیۆرس ئۆسکار کۆردۆبا ڕایگەیاند کە جامی لیبەرتادۆریس بەنرخترین نازناوە کە بردویەتیەوە لە ژیانی وەرزشیدا ( لە سەروو خولی ئەرژەنتینی، جامی کیشەوربڕ و هی تر.)[١٦]

'La Copa se mira y no se toca'

لە سەرەتای دروستبوونی لە ١٩٦٠، جامی لیبەرتادۆریس بە تەواوی دەبرایەوە لەلایەن یانەکانی کە لەو نەتەوانەن لەسەر کەناری ئەتلەسین : ئەرژەنتین، بەڕازیل و ئۆرۆگوای، ئۆڵۆمپیا لە پاراگوای بوو بە یەکەم یانە کە لەدەرەوەی ئەم نەتەوانە جامی لیبەرتادۆریس بباتەوە لە ١٩٧٩.

یەکەم یانە کە لە وڵاتێکەوە بێت کە لەسەر زەریای هێمن بێت و بگاتە کۆتایی بریتی بوو لە یونیڤێرستاریۆ لە لیمای پیرۆ، کە لە ١٩٧٢ دۆڕابوو بەرامبەر ئیندێپێندیەنتی ئەرژەنتین.[١٧] ساڵی دواتر،ساڵی دواتر، ئیندێپێندیەنت لە کۆلۆ-کۆلۆی چیلی بردەوە، کە یانەیەکی تری زەریای هێمن بوو، ئەفسانەیەکی دروست کرد کە نازناوەکە هیچ کات ناچێت بەرەو ڕۆژئاوا، وای کرد بوترێت : " La Copa se mira y no se toca" (جامەکە تەنیا دەبینرێت، نەک دەستی لێبدرێت).[١٧] یونیۆن ئیسپانۆلا بوو بە سێیەم یانەی زەریای هێمن کە بگاتە کۆتایی ١٩٧٥، هەرچەندە ئەوانیش بە ئیندێپێندیەنت دۆڕان.[١٧] ئەتلەتیکۆ ناسیۆنال لە مێدێلین، کۆڵۆمبیا، جامی لیبەرتادۆریسیان بردەوە لە ١٩٨٩، بوون بە یەکەم نەتەوەی سەر زەریای هێمن کە پاڵەوانێتیەکە ببەنەوە.[١٨] لە ١٩٩٠ و ١٩٩٨ یانەی وەرزشی بارسەلۆنا لە ئیکوادۆر گەیشتنە یاری کۆتایی بەڵام هەردوو کۆتاییەکان دۆڕان دوا بە دوای یەک بە ئۆلیمپیا و ڤاسکۆ دی گاما.

یانەکانی تری سەر بە نەتەوەکانی سنوری زەریای هێمن کە پاڵەوانێتیەکەیان بردەوە بریتی بوون لە کۆلۆ-کۆلۆ لە چیلی لە ١٩٩١، ئۆنس کاڵداس لە کۆڵۆمبیا لە ٢٠٠٤، و کویتۆ لە ئیکوادۆر لە ٢٠٠٨، ئەتلەتیکۆ ناسیۆنال لە کۆڵۆمبیا دووەم نازناوی خۆیان بەدەست هێنا لە ٢٠١٦. گاڵتەیەکی تایبەت لە تیپەکانی ئەرجەنتینیەوە بۆ تیپەکانی چیلی بەکارهات بەهۆی ئەوەی هەرگیز جامی لیبرتادۆرێسیان بەدەست نەهێناوە، هەر بۆیە لە دوای بردنەوەی کۆلۆ-کۆلۆ لە ١٩٩١، دەستەواژەیەکی نوێ دەوترا : la copa se mira y se toca (جامەکە بینرا و دەستی لێ درا) لە لایەن خەڵکی چیلی.

باڵیۆز دەستکاری

 
پێڵێ (وێنەی ٢٠٠٦) داندرا بە باڵیۆزی جامی لیبەرتادۆریس

پێلێ، کە لەلایەن زۆر مێژووزانی تۆپی پێ، یاریزانانی پێشوو و هاندەران دادەنرێت بە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە مێژووی یاریەکە[١٩]، وەک باڵیۆزی جامی لیبەرتادۆریس دەست نیشان کرا

لە ٢٠٠٨ لەلایەن بانکۆ سانتادێر، سپۆنسەری سەرەکی پاڵەوانێتیەکە لەوکاتەدا.[٢٠][٢١] پاشان ئەم ئەرکە نوێکرایەوە چونکە سپۆنسەرەکە پێلێی دادەنا بە "بەناوبانگکردنی پاڵەوانێتیەکە لەگەڵ تیمەکەی سانتۆس لە ماوەی ١٩٦٠ەکاندا".[٢٢]

لە ١٩٩٩، دەنگی پێدرا وەک یاریزانی تۆپی پێی سەدە لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی IFFHS بۆ مێژوو و ئامارەکان. لە هەمان ساڵدا، گۆڤاری هەفتانەی فەڕەنسی فەڕەنس فوتبۆڵ ڕاوێژی بە براوەکانی پێشووی "باڵۆن دۆر" کرد کە یاریزانی تۆپی پێی سەدە هەڵبژێرن. پێلێ یەکەم هات.[٢٣] لە ١٩٩٩ کۆمیتەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپی پیڵێی دانا بە "وەرزشکاری سەدە".

پەخشی میدیایی دەستکاری

پاڵەوانێتیەکە بینەری تەلەڤزیۆنی ڕادەکەشێت لە دەرەوەی ئەمریکای باشور، مەکسیک و ئیسپانیا. یاریەکان پەخش دەکرێن لە زیاتر لە ١٣٥ وڵات، بە بێژەری زیاتر لە ٣٠ زمان، ئەمەش وا دەکات زیاتر کۆپا بە یەکێک لە پڕ بینەرترین ڕوداوە وەرزشیەکان دابنرێت لەسەر تەلەڤزیۆن[٢٤]؛ فۆکس سپۆرتس، بۆ نموونە، گەیشتە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن بینەر لە ئەمریکا.[٢٥] مۆڤیستار+ پەخشی ڕاستەوخۆی یاریەکانی کۆپا لیبەرتادۆریس دەکات لە ئیسپانیا.[٢٦]

هەتا ١٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بێن سپۆرتس مافی پەخشەکانی هەبوو لە ئوستوڕالیا، کەنەدا، مینا، نیوزلەندا، و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە دەستی پێکرد لە ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢.[٢٧]

سپۆنسەر دەستکاری

 
لۆگۆی بانکۆ سانتادێر کە پیشان دراوە لە یاریگای ئیستادیۆ گران پارکێ ، ٢٠١٠

لە ١٩٩٧ بۆ ٢٠١٧، پاڵەوانێتیەکە یەک سپۆنسەری سەرەکی هەبوو بۆ مافی ناوەکان. یەکەم سپۆنسەری گەورە بریتی بوو لە تۆیۆتا، کە گرێبەستێکی دە-ساڵەی واژۆ کرد لەگەڵ کۆنمبێل لە ١٩٩٧.[٢٨] دووەم سپۆنسەری گەورە بریتی بوو لە بانکۆ سانتادێر، کە گرێبەستێکی پێنج-ساڵی کرد لەگەڵ کۆنمبێل لە ٢٠٠٨.[٢٩] سێیەم سپۆنسەری گەورە بریتی بوو لە بریگستۆن، کە گرێبەستێکی سپۆنسەری واژۆکرد بۆ مافی ناوەکان بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە وەشانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧.[٣٠]

لە ٢٠٢٢، سپۆنسەرەکانی جامی لیبەرتادۆریس بریتین لە :

  • ئارمستێڵ
  • بێت فەیر
  • بریدج ستۆر
  • ئی ئەی سپۆرتس
  • کۆمپانیای فۆرد
  • گاتۆرەید
  • ماستەر کارد
  • قەتەر ئەیروەیس
  • ڕیکسۆنا
  • بانکۆ سانتادێر

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت José, Carluccio (September 2, 2007). "¿Qué es la Copa Libertadores de América?" [What is the Copa Libertadores de América?].{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ ئ ا "River y Colón no tienen fecha fija" [River and Colón do not have a date set].{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Hace 60 años, River perdía la gran chance de ser el primer club campeón de América - Perfil.com". web.archive.org. 2013-05-21. Retrieved 2022-06-24.
  4. ^ "Liga dos Campeões da UEFA - Especial: Liga dos Campeões completa 60 anos, e Neymar ajuda a contar essa história | globo.tv". web.archive.org. 2016-03-04. Retrieved 2022-06-24.
  5. ^ "Edición del $dateTool.format('EEEE d MMMM yyyy', $document.date), Página $document.page - Hemeroteca - MundoDeportivo.com". hemeroteca.mundodeportivo.com. Retrieved 2022-06-24.
  6. ^ "ABC MADRID 09-10-1958 página 58 - Archivo ABC". abc. 2019-08-08. Retrieved 2022-06-24.
  7. ^ "Confederación: Conmebol". web.archive.org. 2010-05-02. Retrieved 2022-06-24. {{cite web}}: no-break space character in |title= at position 15 (help)
  8. ^ "Las "Chapitas" de la Copa Libertadores - Deportes". Taringa! (بە ئیسپانی). 2009-07-17. Retrieved 2022-06-24. ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "BT - Unable to find "www.hdmundo.com"". web.archive.org. 2021-01-31. Retrieved 2022-06-24.
  10. ^ "History of the Copa Libertdores". Historiayfutbol.obolog.com. 10 June 2009. Retrieved 16 May 2014.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "Una Libertadores histórica, millonaria en premios y más emocionante que nunca - CONMEBOL". www.conmebol.com (بە ئیسپانی). 2019-03-07. Retrieved 2022-06-24.
  12. ^ "sueño libertador". web.archive.org. 2011-07-22. Retrieved 2022-06-24.
  13. ^ "España viene con 18 Campeones del Mundo". Mediotiempo (بە ئیسپانی). Retrieved 2022-06-24.
  14. ^ "Para Luis Michel la prioridad es la Copa Libertadores". Mediotiempo (بە ئیسپانی). Retrieved 2022-06-24.
  15. ^ "Quiero quedarme en Santos: Robinho". Mediotiempo (بە ئیسپانی). Retrieved 2022-06-24.
  16. ^ "Canchallena". LA NACION (بە ئیسپانی). Retrieved 2022-06-24.
  17. ^ ئ ا ب "Títulos::Club Atlético Independiente::Sitio Oficial::CAIndependiente.com". web.archive.org. 2010-04-04. Retrieved 2022-06-24.
  18. ^ "Atlético Nacional recuerda con nostálgia a 32 años de su primera Copa Libertadores | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2022-06-24.
  19. ^ ""The Best of The Best"". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-24.
  20. ^ Press, Europa (2010-08-18). "Fútbol.- El Banco Santander renueva a Pelé como embajador de la Copa Libertadores". www.europapress.es. Retrieved 2022-06-24.
  21. ^ Press, Europa (2010-08-18). "Fútbol.- El Banco Santander renueva a Pelé como embajador de la Copa Libertadores". www.europapress.es. Retrieved 2022-06-24.
  22. ^ "Pelé: "Yo soy mejor de la cabeza que Maradona"". El Gráfico (بە ئیسپانی). Retrieved 2022-06-24.
  23. ^ "The Best x Players of the Century/All-Time". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-24.
  24. ^ "Copa Libertadores TV revenues rise". SportBusiness (بە ئینگلیزی). 2008-02-14. Retrieved 2022-06-24.
  25. ^ "Copa Libertadores: "We estimate to have about 70 matches filmed in HD"". web.archive.org. 2011-07-17. Retrieved 2022-06-24.
  26. ^ "Final Copa Libertadores 2018 - Boca vs River: Boca vs River: la 'final del siglo' será en sábado: 10 y 24 de noviembre". Marca.com (بە ئیسپانی). 2018-11-01. Retrieved 2022-06-24.
  27. ^ "beIN SPORTS Wins Exclusive Broadcast Rights to Copa Libertadores, Copa Sudamericana and Recopa Sudamericana". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 2021-12-17. Retrieved 2022-06-24.
  28. ^ "Bridgestone succeeds Santander as Copa Libertadores title sponsor". www.soccerex.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-24. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "Our sponsorship | About Us | Santander Bank". www.santander.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-24.
  30. ^ "Bridgestone Americas Press Releases". www.bridgestoneamericas.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-24.