ئەلبومی تریلەر (بە ئینگلیزی: Thriller) شەشەمین ئەلبومی ستۆدیۆیی گۆرانیبێژی ئەمریکی مایکڵ جاکسۆنە، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ لە ڕێگەی کۆمپانیای ئێپیک ڕیکۆردزەوە بڵاوکرایەوە.[١][٢] ئەم ئەلبوومە ژمارەیەکی پێوانەیی ٨ خەڵاتی گرامی بەدەستھێنا. تەنھا ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی، تریلەر بووە پڕفرۆشترین ئەلبووم لە مێژووی مۆسیقای جیھانیدا و تا ئێستاش بە جیاوازییەکی بەرفراوان (نزیکەی ١٥ ملیۆن دانە) ئەو پێگەیەی بەدەستەوەیە بە بەراورد بە دووەم ئەلبوومی پڕفرۆش. بێگوومان ھەندێک «سەرچاوە فرۆشی جیھانی» بە ٦٦ ملیۆن دانە مەزەندەی دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٨دا، تریلەر ٣٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا، بەمەش بووە پڕفرۆشترین ئەلبوومی مێژووی مۆسیقای ئەمریکا بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ. لە کۆی ٩ گۆرانی ئەم ئەلبوومە، ٤ گۆرانی لەلایەن خودی مایکل جاکسۆنەوە نووسراوە. ئەم ئەلبوومە لە مانگی نیسان تا تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٢ لە ستۆدیۆی وێستلەیک لە لۆس ئانجلەس تۆمارکراوە و بوودجەی بەرھەمھێنانی ٧٥٠ ھەزار دۆلار بووە. تریلەر ئەلبوومی بێ گۆرانییە کە زۆرترین داھاتی ھەیە لە بیلبۆرد ٢٠٠. ژیاننامەنووس، جی ڕاندی تارابۆرێلی دەڵێت:

ئەلبومی تریلەر
لە لایەن مایکڵ جاکسۆن
بڵاوبوونەوە٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢
تۆماربوون١٤ی نیسان – ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢
شوێنویلایەتە یەکگرتووەکان
ستودیۆوێستلەیک، لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا
چەشنمۆسیقای پۆپ
مۆسیقای ڕۆک
فەنک
پۆست-دیسکۆ
ماوە٤٢:١٦
زمانئینگلیزی
بەرھەمھێنەرکوینسی جۆنس
مایکڵ جاکسۆن

«ئەلبوومی تریلەر وەک شتێکی ئاسایی و کات بەسەربردن نییە، بەڵکو وەک شتێکی پێویستە لە ھەموو ماڵێکدا ھەبێت، ڕەنگە تریلەر زۆرترین تۆماری گوێگرتن بێت لە ھەموو کاتێکدا». ئەلبوومی تریلەر وای کرد مایکل ببێتە گرنگترین و پێشەنگترین ھونەرمەند و کات بەسەربردن لە سەدەی بیستەم. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم ئەلبوومە بەربەستەکانی ڕەگەزپەرستی شکاند و شێوازی مۆسیقای گۆڕی و متمانەی بە ھونەرمەندانی ڕەشپێست دا و بۆ ھەمیشە پێکھاتەی کلیپەکانی بە شێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕی. ڕۆناڵد ڕێیگن سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لەو کاتەدا، بانگھێشتی کۆشکی سپی کرد بۆ پێزانینی خۆی و سەرکەوتنەکەی بە «خەونی ئەمەریکی ھاتەدی» وەسف کرد. جگە لەوەش لە تریلەردا گرنگی ئەلبوومە میوزیکییەکانیش ھاتنە ئاراوە، کە تا ئەو کاتە سەرنجی زۆری پێنەدەدرا. لە ساڵی ٢٠٠٨ بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی ترەیلەر ئەلبوومێک بە ناوی ترەیلەر ٢٥ بڵاوکرایەوە کە ئیکان و کانیێ وێست و ویل ئای ئێم و فێرگی بەشداربوون. ماڵپەڕی ئێم ئێس ئێن بی سی ئەلبوومی تریلەر بە «باشترین ئەلبووم لە مێژووی مۆسیقای جیھاندا» دەزانێت. لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەلبوومی ترەیلەر لەلایەن کتێبخانەی کۆنگەرەوە لەژێر ناوی «نیشتنەوەی ھێمای کولتووری و مێژوویی» خرایە پێڕستی تۆماری نیشتمانی گەنجینەکانی ئەمریکا.

پێشەکی دەستکاری

پێنجەمین ئەلبوومی مایکل بە ناوی (off the wall) کە لە ساڵی ١٩٧٩ بڵاوکرایەوە، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا و ھەروەھا ڕەخنە و خەڵاتی گرامیشی بەدەستھێنا.[٣][٤][٥] ئەم ئەلبوومە سەرکەوتنێکی گەورەی بازرگانی بەدەستھێنا، زیاتر لە ٧ ملیۆن دانە لە ماوەی ٣ ساڵدا فرۆشرا، بووە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ھونەرمەندێکی ڕەشپێست تا ئەو کاتە.[٦] ئێستا ئەلبومی (off the wall)یەکێکە لە پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانی جیھان، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دانە فرۆشراوە؛[٧] بەڵام جاکسۆن ھەستی بەوە کرد کە دەبوو ئەم ئەلبومە کاریگەرییەکی زۆر گەورەتری ھەبێت و ڕای گەیاند: "زۆر نادادپەروەرانە بوو کە "خەڵاتی گرامی بۆ تۆماری ساڵ"ی نەبردەوە، ئەمە ناتوانێت دووبارە ببێتەوە".[٨] ھەستی دەکرد پیشەسازی مۆسیقا گرنگی پێنادات.


ساڵی ١٩٨٠ کاتێک جاکسۆن بە ڕۆژنامەوانی گۆڤاری ڕۆلینگ ستۆنی وت کە دەیەوێت وێنەی ئەو لەسەر گۆڤارەکەیان چاپ بکەن، و وەڵامێکی نەرێنی لەو کەسەوە وەرگرت و پێی وتووە: "زۆر جار وتوومە، ئەگەر وێنەی ڕەشپێستەکان لەسەر گۆڤارەکان چاپ بکرێت، ئەوا نافرۆشرێت". جاکسۆن لە وەڵامدا وتی: چاوەڕوان بن. ڕۆژێک دێت کە ھەمان ڕۆژنامەکان دێن و داوای چاوپێکەوتنم لێ بکەن. ڕەنگە ئەو ڕۆژە بیکەم، ڕەنگە نەشی کەم. ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش بڕیاریدا بە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی داھاتووی خۆی بگاتە خاڵێک کە لە چاوەڕوانی کەسانی دیکە زیاتر بێت. لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٩، ھەر لەو کاتەی مایکل تەمەنی بوو بە ٢١ ساڵ، جۆن برانکای وەک بەڕێوەبەری بەرنامەکەی دامەزراند.[٩] بە برانکای وتووە کە دەیەوێت "گەورەترین و دەوڵەمەندترین ھونەرمەند" بێت. ""ھەر لە کوڕێکی بچووکەوە خەونم بە دروستکردنی پڕفرۆشترین ئەلبووم لە مێژووی مۆسیقادا دەبینی". بیرمە کاتێک منداڵ بووم، پێش ئەوەی باز بدەمە نێو مەلەوانگەکاندا، ئاواتێکم دەخواست. ھەروەھا لەبیرت بێت من لە پیشەسازی مۆسیقادا گەورە بووم، لە مەبەستەکان تێگەیشتووم؛ لەکاتێکدا ھەمووان پێم دەڵێن چی دەکرێت و چی ناکرێت.[١٠]

ڕێکخستن دەستکاری

تریلەر لە نێوان مانگی نیسان و تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٢ بۆ ماوەی ٦ مانگ تۆمارکراوە و بوودجەی ٧٥٠ ھەزار دۆلار بووە. جاکسۆن بە ھاوکاری بەرھەمھێنەری بەناوبانگی کوینسی جۆنز دەستی بە تۆمارکردنی ئەلبوومەکە کرد.[١١] کاریان لەسەر ٣٠٠ گۆرانی کردووە، کە ٩ گۆرانییان لە ئەلبوومەکەدا کۆتاییان ھاتووە. ٤ لە گۆرانییەکانی ئەلبوومەکە لەلایەن خودی مایکلەوە نووسراون: «بیلی جین»، «ھیت چاک»، «تۆ دەتەوێت شتێک دەستپێبکەیت» و «ئەو کچە ھی منە».[١٢]


جاکسۆن بە پێچەوانەی گۆرانیبێژانی دیکەوە تێکست و مۆسیقای گۆرانییەکانی لەسەر کاغەز نەنووسیوە، بەڵکو سەرەتا لە مێشکیدا چاندووە و دواتر لە ئامێری تۆمارکەردا تۆماری کردووە.[١١] مایکڵ بڕیاریدا تریلەر بکاتە باشترین ئەلبوومی جیھان؛ بەڵام جۆنز بە مایکڵ جاکسنی وتووە کە بەھۆی پاشەکشەی پیشەسازی مۆسیقا، پێناچێت ئەلبومی تریلەر سەرکەوتن بەسەر ئەلبومی off the wall بەدەستبھێنێت. "لەبیرمە جارێک، کاتێک کارمان لەسەر تریلەر دەکرد، لەگەڵ کوینسی جۆنز، ڕۆد تەمپێرتۆن کە گۆرانی "تریلەر"ی نووسی، لە ستۆدیۆ بووین. من یاری تۆپی پێنتبۆڵم دەکرد. یەکێکیان لێی پرسیم "ئایا بێ ھیوا دەبیت ئەگەر ئەم ئەلبوومە بەقەد ئەلبووم "ئۆف زە وۆڵ" کارەکانی باش نەبێت؟" بیرمە کە لەبەر تەنیا ئەم پرسیارە دڵتەنگ بووم، و دواتر پێم وتن: تریلەر لە ئەلبومی ئۆف زە وۆڵ باشتر دەبێت، دەمەوێت ئەم ئەلبوومە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ھەموو سەردەمێک بێت و دەستیان کرد بە پێکەنین. دیارە ئەم قسەیەم بەلای ئەوانەوە ناڕاستەقینە بوو." ھاوڕێیەتی کوینسی جۆنز و مایکل جاکسۆن لە کاتی تۆمارکردنی ئەلبوومەکەدا ئاڵۆز بوو.[١٣]


کوینسی پێی وابوو کە «بیلی جین» بۆ ئەلبوومەکە گونجاو نییە، بەڵام مایکل لەگەڵیدا ناکۆک بوو. کوینسی ڕقی لە بیلی جین بوو و پێی سەیر بوو بۆچی کەسێکی بێزارکەری وا دەتوانێت ئەوەندە گرنگ بێت بۆ مایکڵ. داوای لە مایکل کرد کە مۆسیقای درێژخایەنی سەرەتای گۆرانی «بیلی جین» کورت بکاتەوە، بەڵام مایکل وتی کە ئەوە یەکەم بەشی بووە کە وای لێکردووە حەزی سەما بکات.[١٤] جاکسۆن دەیویست ئەلبومێک دروست بکات بەمانایی "ھەستبزوێنیی" (بە ئینگلیزی: Thriller) بۆ ئەوەی باشترین ئەلبوم بەم ناوە پیشان بدات. جاکسۆن و جۆنز دەیانویست مۆسیقایەکی ڕۆک دروست بکەن کە ھەموو چەشنەکانی "Hit Chuck" بگرێتەوە، بۆیە چەند ھەفتەیەک بەدوای گیتارژەنێکی بەئەزمووندا دەگەڕان بۆ ئەوەی گۆرانییەکە لەگەڵیدا دروست بکەن. لە کۆتاییدا ئیدی ڤان ھالین لە گرووپی مۆسیقی ڕۆک ڤان ھالن وەک ھەڵبژاردەیەکی دروست ھەڵبژێردرا.[١٥] ڕۆد تەمپێرتۆن، نووسەری گۆرانی «تریلەر»، لە سەرەتادا گۆرانییەکەی بە ناوی «ستارلایت»یان «میدنایت مان» ناوبرد، بەڵام دواجار ڕازی بوو بە ناوی «تریلەر». کاتێک ٩ گۆرانی ئەلبوومەکە ئامادە بوو، کوینسی و مایکل لە ئەنجامەکە ناڕازی بوون. ئەوان لەژێر فشاری کۆمپانیای تۆمارکردندا بوون کە بە زووترین کات ئەلبوومەکە تەواو بکەن.[١٦][١٧] "کاتێک کۆمپانیاکە فشارت لەسەر دروست دەکات کە بە زووترین کات کارەکە تەواو بکەیت، ئەوە مانای ئەوەیە کە بەڕاستی لە ژێر فشاردایت؛ وە ئێمەش خراینە ژێر فشارەوە. دەیانگوت کە دەبێت ئەلبوومەکە ڕاست لە بەروارێکی دیاریکراودا تەواو بکرێت. ئەوەندە گۆرانیمان تێپەڕاند کە تەواوی ئەلبوومەکە کۆتایی ھات، کاتێک دواجار گوێمان لەو گۆرانیانە بوو کە بڕیار بوو بیخەینە ناو ئەلبوومەکەوە، گۆرانی "تریلەر" ئەوەندە ناخۆش بوو بۆ من کە دەستم کرد بە گریان.[١٨]


فشارێکی زۆرمان لەسەر بوو چونکە لە ھەمان کاتدا ھەوڵمان دەدا تریلەر تەواو بکەین، کارمان لەسەر کتێبی چیرۆکی «ئی تی و ئێمە بوونەوەرێکی دەرەوەی زەوین» بووین و دەبوو لە کاتی دیاریکراودا تەواویان بکەین. وەک ئەوە وابوو ھەموو کەسێک لە ستۆدیۆکەدا شەڕیان لەگەڵ یەکتردا کردبێت.[١٩] گەیشتینە ئەو ڕاستییە تاڵە کە تێکەڵکردنی تراکەکانی تریلەر کاریگەری نەبوو، ھەر لەوێ لە ستۆدیۆکە لە ستۆدیۆی «وێست لەیک» لە ھۆلیوود دانیشتبووین، و گوێمان لە ھەموو گۆرانییەکانی ناو ئەلبوومەکە گرت. خەم و پەژارەیەکی زۆر دای گرتم. ھەموو ھەست و سۆزە سەرکوتکراوەکانم بە یەکجار ھێنایە دەرەوە. توڕە بووم و ژوورەکەم بەجێھێشت. بە ستافەکەمم وت ئەم ئەلبوومە بڵاو ناکەینەوە. پەیوەندی بکەن بە سی بی ئێس و پێیان بڵێن ئەم ئەلبوومە بەدەست ناھێنن. ئێمە ئەم ئەلبوومەیان پێ نادەین «دووبارە دەستیان کردەوە بە تێکەڵکردنی گۆرانییەکان و ھەفتەیەکی تریان بۆ ھەر گۆرانییەک بەسەر برد. لە کۆتاییدا تێگەیشتم کە دەبێت لە سفرەوە تەواوی ئەلبوومەکە تێکەڵ بکەمەوە. کاتێک ئەمە کرا، تەقییەوە!، تریلەر وەک بۆمبێک تەقییەوە و ھەموو ڕکابەرەکانی لە ئەمریکا کوژاندەوە. ھەربۆیە تریلەر پڕۆژەیەکی پڕ لە زەحمەت بوو».[٢٠][٢١]

بڵاوکردنەوە و فرۆشتن دەستکاری

ئەلبوومی تریلەر لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ بڵاوکرایەوە و لە لووتکەدا ھەفتانە یەک ملیۆن دانە دەفرۆشرا.[٢٢][٢٣] ئەلبوومەکە کە ٩ گۆرانی تێدایە، حەوت تاکەگۆرانی لێکەوتەوە: "ئەو کچە ھی خۆمە" (#٢)، "بیلی جین" (#١)، "ھیت چاک" (#١)، "تۆ دەتەوێت شتێک دەست پێبکەیت" (#٥)، "سروشتی مرۆڤ" (#٧)، "پی وای تی (#١٠) "تریلەر" (#٤). یەکەم گۆرانی "ئەو کچە ھی خۆمە" بوو، کە گەیشتە پلەی دووەم لە چارتی بیلبۆرد تۆپ ١٠٠، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانییە وەک یەکەم تاکە گۆرانی ئەلبوومەکە وایکرد ھەندێک کەس باوەڕیان بەوە ھەبێت کە ترەیلەری ئەلبوومەکە سەرکەوتوو نابێت. پاشان گۆرانی سەرکەوتووی "بیلی جین" وەک دووەم گۆرانی بڵاوکرایەوە و توانی لە چارتی زۆربەی وڵاتانی جیھان بگاتە پلەی یەکەم. گۆرانی ژمارە ١ "ھیت چاک" سێیەم تاکە گۆرانی بوو و درێژە بە سەرکەوتنی ئەلبوومەکەی دا. ھەروەھا گۆرانی "تریلەر" حەوتەم و کۆتا تاکەگۆرانی بوو کە لە ئەلبوومەکەدا بڵاوکرایەوە و گەیشتە پلەی چوارەم لە چارتی بیلبۆرد تۆپ ١٠٠. ئەلبوومی تریلەر لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لە پلەی ١١ ھاتە ناو چارتی بیلبۆرد ٢٠٠ و بۆ ماوەی ١٢٢ ھەفتە لە چارتی بیلبۆرددا مایەوە.[٢٤][٢٥] ئەم ئەلبوومە ٨٠ ھەفتەی لە نێوان ١٠ بەرھەمی سەرەکی بیلبۆرد ٢٠٠دا بەسەر بردووە و لە کۆی ئەم ٨٠ ھەفتەیە، بۆ ماوەی ٣٧ ھەفتەی لەسەریەک لە پلەی یەکەمدا بووە و بەم مانایەش تاکە ئەلبوومە نا دەنگییە کە ئەم ڕیکۆردە بەدەستبھێنێت.


تریلەر یەکێکە لە ٣ ئەلبوومی جیھانی لە مێژووی مۆسیقادا، کە لە دوای بڵاوبوونەوەیەوە بۆ ماوەی ١ ساڵێکی تەواو لە ڕیزی ١٠ بەرھەمی سەرەکی چارتی بیلبۆرد ٢٠٠ بوو. ھەروەھا تریلەر یەکەم ئەلبوومە لە ٣ ئەلبوومی جیھانی لە مێژوودا کە ٧ ئەلبوومیان لە ١٠ باشترین ئەلبوومی پێرستی بیلبۆرد تۆپ ١٠٠ بوون. لە ساڵی یەکەمی بڵاوبوونەوەیدا، تریلەر زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دانەی لە جیھاندا فرۆشرا و لە ٧ی شوباتی ١٩٨٤دا بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی جیھان لە مێژوودا، ناوەکەی لە کتێبی گینس تۆمارکرا. ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە زۆرترین فرۆشی ئەلبوومی ھونەرمەندێکی تاکە کەسی لەو سەردەمەدا تەنھا ١٢ ملیۆن دانە فرۆشرا. تا ئێستا تریلەر یەکەم و تاکە ئەلبوومە کە توانی دوو جار (١٩٨٣–١٩٨٤) ببێتە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لە ئەمریکا. ھەروەھا ئەم ئەلبوومە لە ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٣ پڕفرۆشترین ئەلبوومی جیھان بوو. لە ساڵی ٢٠٠٤ دەرکەوت دوای ٢٢ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی تریلەر، تا ئێستاش ساڵانە ١٣٠ ھەزار دانە لە ئەمریکا دەفرۆشرێت. ھیچ ئەلبوومێک لە وەک ئەلبومی تریلەر زیاتر نەفرۆشراوە. فرۆشی ئەم ئەلبوومە تا ئێستا زیاتر لە ١١٠ ملیۆن دانە مەزەندە دەکرێت، لەکاتێکدا ئەلبوومی (Back in the Dark) لەلایەن ئەی سی/دی سی کە زۆرترین فرۆشی ئەلبوومی دوای تریلەر، تەنھا ٤٩ ملیۆن دانەی لە سەرانسەری جیھاندا لێ فرۆشراوە؛ بەڵام ھەندێک سەرچاوە فرۆشی جیھانی تریلەر بە ٦٥ ملیۆن دانە مەزەندە دەکەن. ھەروەھا تریلەر پڕفرۆشترین ئەلبوومە لە مێژووی مۆسیقای ئەمریکادا.


لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکا ڕای گەیاند کە ئەلبومی تریلەر زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دانەی لە ئەمریکا فرۆشراوە و بەمەش ٣٠ەمین بڕوانامەی فرە پلاتینیۆمی بەدەستھێناوە. تریلەر یەکەم ئەلبوومە کە بڕوانامەی پلاتینیۆمی ٣٠ی وەرگرتووە. ئەم ئەلبوومە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان گەیشتە بەرزترین پلە؛ تریلەر تا ساڵی ٢٠١٢ لە بەڕیتانیا ٤٫٢ ملیۆن دانە و لە ژاپۆن تا ساڵی ٢٠٠٩ ٢٫٥ ملیۆن دانەی لێی فرۆشراوە. تریلەر یەکێکە لە ٥ ئەلبوومی پڕفرۆش لە مێژووی ئینگلتەرا. لە ئوسترالیا تریلەر ١٥ بڕوانامەی پلاتینیۆمی وەرگرتووە بەھۆی فرۆشتنی ١٥ ملیۆن دانە.[٢٦][٢٧][٢٨] [٢٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Grein, Paul (1982-11-06). "Stars Due Out: Platinum acts prominent in labels' November releases" (PDF). Billboard (بە ئینگلیزی). Vol. 94, no. 44. New York, NY, USA: Billboard Publications, Inc. p. 4. ISSN 0006-2510. Archived from the original (PDF) on January 27, 2021. Epic has set a Nov. 29 release date for "Thriller"
  2. ^ Martinez, Michael. "The Rhythm Section: Short cuts" (PDF). Cash Box (بە ئینگلیزی). New York, NY, USA. 44 (28): 27. ISSN 0008-7289. Archived from the original (PDF) on August 9, 2020. Retrieved 29 November 2022. The much-awaited "Thriller" album on Epic by Michael Jackson, due to ship November 29
  3. ^ "Michael Jackson: Off the Wall". Virgin Media. Archived from the original on October 14, 2013. Retrieved December 12, 2008.
  4. ^ Holden, Stephen (November 1, 1979). "Off the Wall: Michael Jackson". Rolling Stone. Archived from the original on December 23, 2007.
  5. ^ Erlewine, Stephen Thomas. "Michael Jackson – Off the Wall – Overview". AllMusic. Archived from the original on December 20, 2015. Retrieved June 15, 2008.
  6. ^ Taraborrelli 2004, p. ١٩٦.
  7. ^ Taraborrelli 2004, p. ١٩١.
  8. ^ Taraborrelli 2004, p. ٢٠٦.
  9. ^ Taraborrelli 2004, p. ١٩٠.
  10. ^ Monroe, Bryan (December 2007). "Q&A: Michael Jackson in His Own Words". Ebony. Vol. 63, no. 2. Johnson Publishing Company. pp. 96–98. ISSN 0012-9011. Archived from the original on February 23, 2023. Retrieved July 23, 2021.
  11. ^ ئ ا Taraborrelli 2004, pp. ٢٢٠–٢١.
  12. ^ Jackson, Michael. Thriller 25 (booklet).
  13. ^ Jackson, Michael (March 27, 2005). "Jesse Jackson Interviews Michael Jackson" (Interview). Interviewed by Jesse Jackson. Archived from the original on March 29, 2018. Retrieved September 8, 2014.
  14. ^ Jackson, Michael. Thriller Special Edition Audio (CD).
  15. ^ Lyle, Peter (November 25, 2007). "Michael Jackson's Monster Smash". The Daily Telegraph. London. Archived from the original on January 11, 2022. Retrieved April 20, 2008.
  16. ^ Raftery, Brian (July 7, 2009). "Michael Jackson: The Unlikely King of Rock". Rolling Stone. Archived from the original on April 14, 2016. Retrieved January 14, 2013. the lustrous post-disco sound of Thriller seems an unlikely muse for Stump and his bandmates
  17. ^ Heyliger, M. "A State-of-the-Art Pop Album: Thriller by Michael". Consumerhelpweb.com. Archived from the original on December 4, 2008. Not many artists could pull off such a variety of styles (funk, post-disco, rock, easy listening, ballads)... ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ Henderson, Eric (October 18, 2003). "Michael Jackson – Thriller". Slant Magazine. Archived from the original on August 18, 2017. Retrieved June 15, 2008.
  19. ^ Pareles, Jon (September 3, 1987). "Critic's Notebook; How Good Is Jackson's 'Bad'?". The New York Times. Archived from the original on October 7, 2022. Retrieved April 19, 2007.
  20. ^ Erlewine, Stephen Thomas. "Michael Jackson – Thriller – Overview". AllMusic. Archived from the original on December 29, 2015. Retrieved June 15, 2008.
  21. ^ Connelly, Christopher (January 28, 1983). "Michael Jackson: Thriller". Rolling Stone. Archived from the original on July 2, 2015. Retrieved January 22, 2016.
  22. ^ Greenberg, Steve (November 29, 2012). "Michael Jackson's 'Thriller' at 30: How One Album Changed the World". Billboard. Archived from the original on May 3, 2016. Retrieved April 26, 2016.
  23. ^ Dyson 1993, p. 60.
  24. ^ "Michael Jackson Chart History (Billboard 200)". Billboard. Archived from the original on May 10, 2018. Retrieved May 3, 2022.
  25. ^ Caulfield, Keith (November 12, 2015). "Most Weeks at No. 1 on Billboard 200 By Title". Billboard. Archived from the original on August 19, 2020. Retrieved October 21, 2019.
  26. ^ Copsey, Rob (April 11, 2019). "The best-selling albums of all time on the Official UK Chart". Official Charts Company. Archived from the original on January 9, 2022. Retrieved December 8, 2019.
  27. ^ Stutz, Colin (December 16, 2015). "Michael Jackson's 'Thriller' Becomes First-Ever 30 Times Multi-Platinum Album: Exclusive". Billboard. Archived from the original on December 18, 2015. Retrieved December 16, 2015.
  28. ^ "Michael Jackson's 'Thriller' First Ever 30X Multi-Platinum RIAA Certification". Recording Industry Association of America. December 16, 2015. Archived from the original on January 28, 2016. Retrieved January 22, 2016.
  29. ^ McIntyre, Hugh (February 16, 2017). "Michael Jackson's 'Thriller' Has Now Been Certified 33-Times Platinum". Forbes. Archived from the original on February 17, 2017. Retrieved February 18, 2017.