بڕگەی زیاد[١] (بە ئینگلیزی: Hyperbola) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە بەھای ڕووتی جیاوازی دوو دوورییەکانیان لە دوو خاڵی دیاریکراو بڕێکی نەگۆڕە. ھەر یەک لەم دوو خاڵە پێی دەوترێت تیشکۆ و بەو ڕاستەھێڵەی پێیاندا دەڕوات دەوترێت تەوەری تیشکۆیی و بەو ڕاستەھێڵەی ھەر دوو سەری بڕگەکە دەگەینێت پێی دەوترێت تەوەری ڕاستی و ناوەڕاستەکەی دەبێتە چەقی بڕگە زیادەکە، ئەو ڕاستەھێڵەی ئەستوونە لەسەر تەوەری تیشکۆیی پێی دەوترێت تەوەری ئاوەڵ (خەیاڵی)، بڕگەی زیاد بەوە لە ھەردوو بڕگەی ناتەواو و کەوانەبڕ جیا دەکرێتەوە کە پێکدێت لە دوو لقی ھاوتا بە پێی چەقەکەی و تەوەری ئاوەڵەکەی. ھەر بڕگەی زیادێک دوو لێنەکەوتی ھەیە کە لە چەقی بڕگەزیادەکە پێکدەگەن.

بڕگەی زیاد لە ئەنجامی بڕینی قووچەکێکی دووانی بە ڕووتەختێکدا دروست دەبێت.

ھاوکێشە دەستکاری

شێوەی گشتی ھاوکێشەی بڕگەی زیاد

[٢]

 

لەم ھاوکێشەیەدا   چەقی بڕگە زیادەکەیە.

شێوەی پاڕامێتری ھاوکێشەی بڕگەی زیاد یەکێک لەم سێ ھاوکێشەیە:

 

 

 

جیاوازیی چەقی دەستکاری

جیاوازیی چەقی بڕگەی زیادی

 

بریتییە لە

 

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
  2. ^ Larson & Hostetler, p.463

سەرچاوەکان دەستکاری