تاھیر خەلیلی (١٩٥٦ لە بۆکان - ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە سلێمانی) ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو لە ساڵی ١٣٥٨ لە کاتی سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە ماوەی پێنج ساڵ ھەم وەکوو پێشمەرگە و ھەمیش لە بەشی ھونەرییەوە چالاک بوو.[١] تاھیر خەلیلی زۆرتر بەھۆی گۆرانییە نیشتمانییەکانی ناسراوە.

تاھیر خەلیلی
لەدایکبووی١٩٥٦
بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
مردووی٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
سلێمانی، باشووری کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، پێشمەرگە
ساڵانی چالاکبوون١٩٧١-٢٠٢٣

ژیان دەستکاری

تاھیر خەلیلی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە تەمەنی ٧ سالی یەوە عاشقی گۆرانی و موسیقا بووە. گوێ گرتن لە دەنگی ھونەرمەندانێک وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک بە تایبەت تایەر تۆفیق، عەلی مەردان و محەممەد ساڵح دیلان بوو بە ھۆی ئەوەی کە بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵاو بکاتەوە. ئەو بڵاوکردنەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو بە ھۆی وەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن، چەند بەرھەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەھاباد تۆمار کرد کە بریتین لە: دەنگ وڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەھاباد، کیژۆڵەی کوردستان ھەر ئەوە بردیە تەلەفزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لە تەمەنی ١٨ ساڵی دا. ھەروەھا تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە.

ژیانی پێشمەرگایەتی دەستکاری

لە ئەو کاتە دا بوو کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەستیپێکرد ئەویش وەک کوردێک بە ھەستێکی نەتەوەیی یوە چووە ناو خەبات و بوو بە ڵێشمەرگەیەکی کوردستان لە شۆرش دا زیاتر لە ٥٠ گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاو بۆتەوەو بە سروودی لە قەندیلی سەربەرزەوە ناوبانگی دەرکرد. لە ھەموویان پێ سەر کەوتوو تر بووە. بە ھۆی پێشمەرگایەتی و گوتنی سروودی سیاسی و نەتەوەیی کوردی لە حکومەتی ئەو کاتی ئێران قاچاغ بووە.

کۆچی دوایی دەستکاری

تاھیر خەلیلی لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی لە تەمەنی ٦٧ ساڵی کۆچی دواییی کرد.[٢]

گۆرانییەکان دەستکاری

  • لە قەندیلی سەربەرزەوە (یەکم جار بەناوی لە تەرەغەی سەربەرزەوە)
  • شیرین و شیرین
  • بۆ مەھاباد
  • سروودی ڕاپەڕین
  • کاکی شوان
  • خاسەکەو
  • شەوی تاریک و بێدەنگی
  • گوڵی مەھاباد
  • کیژۆڵەی کوردستان

سەرچاوەکان دەستکاری