بەسەرھاتی خزمەتکار (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
بەسەرھاتی خزمەتکار (بە ئینگلیزی: The Handmaid's Tale) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکاییە کە لە ڕووی ڕۆمانی بەسەرھاتی خزمەتکار بەرھەمی مارگرێت ئەتوود، نووسەری کەنەدایی بەرھەم ھاتووە. وەرزی یەکەم ساڵی ٢٠١٧ لە ١٠ ئەڵقەدا لە کەناڵی ھوولوو بڵاو بۆوە؛ وەرزی دوو دەسبەجێ ساز کرا؛ وەرزی سێ ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دەستی پێ کرد و ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١یش سێ ئەڵقەی وەرزی چوار لەسەر یەک بڵاو کرایەوە.
بەسەرھاتی خزمەتکار The Handmaid's Tale | |
---|---|
چەشن | دراما |
دانەر | برووس میلەر |
وەرگیراو لە | بەسەرھاتی خزمەتکار لە لایەن مارگرێت ئەتوود |
ئەکتەران |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٤٦ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
شوێنەکانی تۆمارکردن | ئانتاریۆ، ھامڵتن، ئانتاریۆ، واشینگتن دی سی، تۆرنتۆ |
ماوەی پەخش | ٤٥–٦٥ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ئێم جی ئێم تەلەڤیزیۆن |
پەخش | |
تۆڕ | ھوولوو |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ – ھەنووکە |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
چیرۆکی فیلم
دەستکاریکوڕانی یاقووب گرووپێکی سیاسی-ئایینی پرۆتێستانتن کە بە لەناو بردنی کۆشکی سپی و کۆنگرە لە ئەمریکا کوودەتا دەکەن و حکوومەت بە دەستەوە دەگرن و ڕژیمی گیلیاد پێک دێنن. لەو ڕژیمەدا ھاوڕەگەزخوازان، کەشەکانی مەسیحی و بەگشتی ھەر کەسەی بەو حکوومەتە ڕازی نەبێ و دژی بوەستێتەوە لە دار دەدرێن. پیاوەکان دەسەڵاتیان بە دەستە و ژنەکانیش لە ماڵەوەن و مافی کارکردن و خوێندن و خوێندنەوە و شارۆمەندییان نییە. ژنان لەو وڵاتە بەسەر چەند چیندا دابەش دەبن: ھاوسەرەکان (بە جلی شین و سەوز و ھەندێک کاتیش سپییەوە)؛ مارتاکان کە کڵفەتی ماڵەوەن (بە جلی تووسییەوە) و خزمەتکارەکانیش کە ئەرکی زاوزێیان لە ئەستۆیە (بە جلی سوورەوەن). دەستەیەکیش ژنی (جل قاوەیی) بە نازناوی پوورێ بەسەر ئەو خزمەتکارانە ڕادەگەن و فێرکاری و ئاگا لێ بوونیان بەوان سپێردراوە. پیس بوونی ژینگە و نەخۆشییەکانی جووت بوون بوونەتە ھۆی کەم بوونی ڕێژەی زاوزێ بۆیەش خزمەتکارەکان پێشکەشی خاوەن دەسەڵاتەکان دەکرێن تاوەکوو منداڵیان بۆ بخەنەوە. ئەم زنجیرە بەسەرھاتی دانەیەک لەو خزمەتکارانەیە بە ناوی جون ئازبۆرن کە بە ئافرۆد بانگ دەکرێ. دەگوترێ ئەم زنجیرە وێچووی ژیانی ژنانی ئێرانییە.
ئەکتەران
دەستکاری- ئێلیزابێت ماس: ئافرۆد/ ئاف جۆزێف/ جون ئازبۆرن
- جۆزێف فاینس: فرێد واترفۆرد
- ئیوان سترۆھاڤسکی: سڕینا واترفۆرد
- ئەلێکسیز بڵێدڵ: ئافگلەن/ ئێملی
- مەدڵین برووێر: ئافوارن/ جنین
- ئین دەود: پوورە لێدیا
- ئۆتی فەگبێنل: لووک
- مەکس مەنگێلا: نیک
- سمیرا وایڵی: مۆیرا
- ئەمێندا بڕوگڵ: ڕیتا
- برەدڵی ویتفۆرد: جۆزێف لارێنس
- سەم جەیگڕ: مارک
بڵاو بووبەوە
دەستکاریوەرز | ئەڵقە | دەسپێک | کۆتایی |
---|---|---|---|
یەک | ١٠ | ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ | ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ |
دوو | ١٣ | ٢٥ی نیسانی ٢٠١٨ | ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ |
سێ | ١٣ | ٥ی حوزیرانی ٢٠١٩ | ١٤ی ئابی ٢٠١٩ |
چوار | ١٠ | ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ | ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The Handmaid's Tale (TV series)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی ئایاری ٢٠٢١.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سرگذشت ندیمە (مجموعە تلویزیونی)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١ی ئایاری ٢٠٢١.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- چیرۆکی خزمەتکار لە ھوولوو.
- چیرۆکی خزمەتکار لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان.