بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ

بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ (بە ئوردوو: بلوچستان لبریشن فرنٹ، بە بەلۆچی: بلۏچستان آجوییءِ مئیدان‎، کورتکراوە: BLF) گرووپێکی چەکدارییە و لە ناوچەکانی بەلۆچستان لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا چالاکی دەکات. ئەم گرووپە لەلایەن جومعە خان، لە ساڵی ١٩٦٤ لە دیمەشق دامەزراوە، و ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە یاخیبوونی ساڵانی ١٩٦٨‒١٩٧٣ لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستانی ئێران و یاخیبوونەکانی ١٩٧٣‒١٩٧٧ لە پارێزگای بەلۆچستانی پاکستان.[١] بەڵام یاخیبوونی ئەم گرووپە لە ھەردوو وڵاتی پاکستان و ئێران شکستی ھێنا و تا ساڵی ٢٠٠٤ دۆخی ئەو گرووپە نادیار مایەوە، لە ساڵی ٢٠٠٤ دووبارە کەوتەوە چالاکی، دوای ئەوەی ئەڵڵا نەزەر بەلۆچ لە ساڵی ٢٠٠٣ فەرماندەیی گرووپەکەی گرتە ئەستۆ؛[١] لەو کاتەوە گرووپەکە بەرپرسیارە لە ھێرشکردنە سەر کەسایەتی، ڕۆژنامەنووسان، بەرپرسانی حکوومەت و کارمەندانی سەربازی.[٢][٣]

بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ
بلۏچستان آجوییءِ مئیدان
دامەزران١٩٦٤
دامەزرێنەرجومعە خان
شوێنی دامەزراندیمەشق، سووریا
دۆخی یاساییچالاک
ئامانجئازادی گەلی بەلۆچ
شوێن
دەڤەری خزمەت
بەلۆچستان
سکرتێری گشتی
شێر محەممەد مەڕی (کۆچی دوایی کردوە) ئەڵڵا نەزەر بەلۆچ (٢٠٠٩‒ئێستا)

بەرەی ئازادیخوازانی بەلۆچ زیاتر لە بەلۆچستان کە گەورەترین پارێزگای پاکستانە کاردەکات، و لەوێوە ھێرش دەکاتە سەر ھێزە چەکدارەکانی پاکستان و سوپای پاکستان.

دارایی دەستکاری

بێجگە لە پاکستان، ھەندێک لە چاودێرانی ڕۆژئاوایی بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە ھیندستان پارەی BLF تەرخان دەکات و پشتگیری داراییان دەکات. بەڵام لە مانگی ئابی ٢٠١٣، جەیمس دۆبینز، دیپلۆمات و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا وتی: «دزەکردنی یارمەتی چەکداری لە ئەفغانستانەوە بۆ پاکستان ھەیە، بەڵام ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە یارمەتی چەکدارە یاخیبووەکان لە ئاراستەیەکی دیکەشەوە ھەیە».[٤][٥]

دەست تێوەردانی بیانی دەستکاری

ھیندستان دەستکاری

ڕۆژنامەی ھیندوو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردوەتەوە، کە فەرماندەکانی BLF بە بەکارھێنانی جلوبەرگ و ناسنامەی ساختە داوای چارەسەری پزیشکییان لە نەخۆشخانەکانی ھیندستان کردووە. فەرماندەیەکی چەکداری گرووپەکە شەش مانگ لە شاری دەلھیی پایتەختی ھیندستان ماوەتەوە، و چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلەی بۆ کراوە.[٦] بێجگە لەوەش، چەندین فەرماندەی دیکەی گرووپەکە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردوە.[٧][٨][٩]

ئەفغانستان دەستکاری

ئەفغانستان دانی بە پشتیوانی نھێنی خۆیدا ناوە بۆ BLF. دوای مردنی ئەسلەم بەلۆچ، لە قەندەھار، بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە عەبدولڕازق ئاچکزای، بەرپرسی پۆلیسی ئەفغانستان، ساڵانێکە ئەسلەم بەلۆچ و یاخیبووانی دیکەی بەلۆچی لە قەندەھار داڵدە داوە. لە بڵاوکراوەیەکدا ھاتووە، کە ئەسلەم بەلۆچ لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە ئەفغانستان نیشتەجێ بووە.[١٠]

چین دەستکاری

دوای ھێرشەکانی سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان[ئ] بۆ سەر ھاووڵاتیانی چین، بەرپرسانی چین داوایان لە حکوومەتی پاکستان کرد کە چالاکییەکانیان لە دژی گرووپە بەلۆچییەکانی ناوچەکە، چڕتر بکاتەوە.[١١][١٢]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ بەشێک لە BLF

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Balochistan Liberation Front | Mapping Militant Organizations". web.stanford.edu. Retrieved 2024-02-10.
  2. ^ "Security forces kill 'BLF commander involved' in Turbat massacre". The Express Tribune (بە ئینگلیزی). 2017-11-17. Retrieved 2024-02-10.
  3. ^ "BBC correspondent in Quetta threatened by Baloch Liberation Front | RSF". rsf.org (بە ئینگلیزی). 2012-08-01. Retrieved 2024-02-10.
  4. ^ Admin (2011-07-18). "[Archive Material] Pakistan: Unveiling the Mystery of Balochistan Insurgency - Part Two". News Central Asia (nCa) (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-10.
  5. ^ APP (2013-08-07). "US acknowledges Pakistan's fears of Indian presence in Afghanistan". DAWN.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-10.
  6. ^ "Balochistan Liberation Front | Mapping Militant Organizations". web.stanford.edu. Retrieved 2024-02-10.
  7. ^ Bhattacherjee, Kallol (2019-07-03). "Explained: The Baloch Liberation Army". The Hindu (بە ئینگلیزی). ISSN 0971-751X. Retrieved 2024-02-10.
  8. ^ "Chinese consulate attack 'mastermind' being treated at New Delhi hospital". The Express Tribune (بە ئینگلیزی). 2018-11-23. Retrieved 2024-02-10.
  9. ^ Correspondent, The Newspaper's (2009-04-24). "India denies helping BLA". DAWN.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-10.
  10. ^ "Baloch Separatist Leader Killed In Kandahar Attack: Reports". TOLOnews (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-10.
  11. ^ "Beijing demands action after terrorist slays Chinese academics in Karchi". The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). 2022-05-01. Retrieved 2024-02-10.
  12. ^ "Call for China to launch airstrikes on Baloch militants after Karachi attack". The Week (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-10.