بەرکەن بەرەھ (بە کرمانجی: Berken Bereh)، (١٩٥٤ لە شرنەخ - ) ھەڵبەستوانێکی کوردی باکووری کوردستانە کە بە کوردیی کرمانجی ھەڵبەست دەنووسێت.[١]

بەرکەن بەرەھ
لەدایکبوون١٩٥٤
شرنەخ
زمانکوردی
نەتەوەکورد
بواری کارکردنشیعر

ژیان دەستکاری

بەرکەن بەرەھ لە ساڵی ١٩٥٤ لە شاری شرنەخ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٧٨ دەستیکرد بە نووسین بە زمانی کوردی.[٢] یەکەم جار ھەڵبەستەکانی لە کۆواری تیرێژ کە یەکەمین کۆواری کوردیی باکووری کوردستان بوو چاپ و بڵاو کرایەوە.[٣] ھەتا ئێستاکە نووسین و ھەڵبەستەکانی بەرەھ لە ڕۆژنامە و کۆوارەکانی کوردی وەکوو تیرێژ، نوودەم، ژیانا ڕەوشەن، ھیوا، ئازادیا وەلات، تیرۆژ و ھەروەھا کۆوارە ئینترنتییەکان و ھتد بڵاو کراونەتەوە. ھەروەھا بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەی ئەڤرەنسەل ستوونی ھەبوو.[٤]

لە ساڵی ١٩٩٩ کۆوارێکی ئینترنەتی بە ناوی کولینا کولیلکان ئامادە کرد کە یەکەمین کۆواری ئینترنتی لە باکووری کوردستان بوو و چوار ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە. کتێبە ھەلبەستەکانی ئێش لە ساڵی ٢٠٠١ و شاگرتێن ئەڤینێ لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەلایەن پەخشانگای سی لە ئەستەمبوڵ و کتێبی پاندۆمیم لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن پەخشانگەی بەلکی لە ئامەد و کتێبی شینا ھەڵبەستێ لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن پەخشانگەی دۆز چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەرکەن بەرەھ لە زانستگاکانی بیلگیی ئەستەمبوڵ، جۆلەمێرگ و ھەروەھا لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ھەولێر، دھۆک، ئامەد و وان بەشداری فێستیڤاڵ و کۆنفیرانسەکان بووە و وتار دایەوە. جگە لە ناوی خۆی، بە نازناوەکانێک وەکوو سەروەر بۆتی، ئارگەش ئامەدی و مەم بێتیر وتار و نووسین نووسیوە و بڵاو کردووەتەوە.[٥] ئێستاکەش لە ماڵپەڕی دیارنامە ھەر ١٥ ڕۆژ جاڕیک وتارەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

بەرھەمەکان دەستکاری

ھەڵبەست دەستکاری

  • ئێش، ئەستەمبوڵ: پەخشانگای سی، ٢٠٠١.
  • شاگرتێن ئەڤینێ، ئەستەمبوڵ: پەخشانگای سی، ٢٠٠٣.
  • پاندۆمیم، ئامەد: پەخشانگای بەلکی، ٢٠٠٦.
  • شینا ھەڵبەستێ، پەخشانگای دۆز، ٢٠٠٨.
  • دلێ من پالگەھە ژ عیشقێ رە، پەخشانگای لیس، ٢٠١٠.[٦]
  • ژ دووریێ رە، پەخشانگای لیس، ٢٠١٣.[٧]

ڕوانگەکان دەستکاری

  • کاوا نەمر، لە پێشەکی کتێبی دلێ من پالگەھە ژ عیشقێ رە، باس لەوە دەکات کە بەرکەن بەرەھ «لە ھەوڵێکدایە بۆ دۆزینەوەی جوانییە شاراوەکانی زمانی کوردی، بۆ ئەوەی کە بیانپارێزێت و زمانەکە زیندووبکاتەوە».[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Şairlerden Ortak Vurgu: Barış Kazanacak. www.van.bel.tr. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 4 Haziran 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
  2. ^ Berken Bereh: Heta kurd nebin dewlet dê xwîna wan bê rijandin. rudaw.net. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 1 Kasım 2015. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
  3. ^ Helbest / Poem Hindek agahî li ser helbestvan û helbestê. www2.lingfil.uu.se. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 4 Haziran 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
  4. ^ https://www.evrensel.net/yazar/10/berken-bereh. ئەرشیڤ کراوە [Arşivlenmiş kopya نووسراوەی سەرەکی] لە ڕێکەوتی 16 Eylül 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 10 Kasım 2016.
  5. ^ Şair sordu: Kürd’ün Filistinli’den neyi eksik?. argun.org. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 9 Ekim 2015. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
  6. ^ Dilê Min Palgeh e ji Işqê re. www.wesanenlis.com. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 4 Haziran 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
  7. ^ Berken Bereh kitapları. www.kitapyurdu.com. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 4 Haziran 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
  8. ^ Bereh, Berken. {{cite book}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەستەری مردوو= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری