بێتی ویلیامز (بە ئینگلیزی: Betty Williams؛ ٢٢ی ئایاری ١٩٤٣–١٧ی ئازاری ٢٠٢٠) چالاکوانێکی ئاشتی بوو لە باکووری ئێرلەندا، و یەکێک لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل بوو.

بێتی ویلیامز
بە ئینگلیزی: Betty Williams
لەدایکبوون٢٢ی ئایاری ١٩٤٣
بێڵفێست، شانشینی یەکگرتوو
مردن١٧ی ئازاری ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٣-١٧) (٧٦ ساڵ ژیاوە)
بێڵفێست، شانشینی یەکگرتوو
ھاوسەرRalph Williams، James Perkins
پیشەچالاکوانی ئاشتی
شوێنی کارکردنNova Southeastern University، Sam Houston State University
پەروەردەSt Dominic's Grammar School for Girls
ئایینکاسۆلیکی
ئەندامیNobel Women's Initiative
خەڵاتەکانخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، Carl-von-Ossietzky-Medaille

بێتی لەگەڵ ھەریەکە لە کیاران مەککیوۆن و مایرێد ماگوێر، دامەزراوەی ژنان بۆ ئاشتیان دامەزراند، کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کۆمەڵگایەک بۆ ئاشتی مرۆڤ. ئامانجی ئەم ڕێکخراوە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بووە بۆ باکووری ئێرلەندا.[١] دواتر لە ساڵی ١٩٧٦، بێتی لەگەڵ مایرێد ماگوێر بەھاوبەشتی خەڵاتی نۆبێلیان پێدرا لە ئاشتی پێدرا، لەپای کارە ئاشتیخوازییەکانیان بۆ پرس و کێشەکانی باکووری ئێرلەندا.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٦، ویلیامز بووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی دەستپێشخەری ژنانی نۆبێل، لەگەڵ ھەریەکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی مایرێد ماگوێر، شیرین عەبادی، وانگاری ماتای، جۆدی ویلیامز ھەروەھا ڕیگوبەرتا مەنچو توم.

بێتی ویلیامز لە ساڵی ٢٠٠٦، لە تاک گۆرانییەکی گرووپی مۆسیقای کەنەدی نیکڵباک، بەناونیشانی ئەگەر ھەمووان گرنگی پێبدەن (If Everyone Cared) دەرکەوت.[٣]

لە ساڵی ٢٠٠٤، لە ئەمریکاوە گەڕایەوە باکووری ئێرلەندا، دواتر لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Peace People – History". The Peace People. Archived from the original on 11 June 2011. Retrieved 20 February 2011. This was the beginning of the Movement and the three co-founders worked to harness the energy and desire of many people in Northern Ireland for peace... Ciaran named the movement, Peace People, wrote the Declaration, and set out its rally programme, etc. ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "The Nobel Peace Prize 1976". Nobel Foundation. 2009. Retrieved 8 July 2009. The Nobel Peace Prize 1976 was awarded jointly to Betty Williams and Mairead Corrigan. Betty Williams and Mairead Corrigan received their Nobel Prize one year later, in 1977.
  3. ^ "Nickelback donates video sales to charity". UPI.com. 29 January 2007. Retrieved 19 March 2020.
  4. ^ E' morta Betty Williams, premio Nobel e ideatrice della Città della Pace
  5. ^ Il ricordo E’ morta Betty Williams. Portò in Basilicata la Città della pace per i bambini
  6. ^ "Betty Williams: Peace activist dies aged 76". BBC News. 18 March 2020. Retrieved 19 March 2020.