بێلفێست (بە ئینگلیزی: Belfast)پایتەختی باکووری ئیرلەندا لە بریتانیای مەزنە و لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری لاگان ھەڵکەوتووە.[١] بێلفێست دوھەمین شاری گەورە لە دوورگەی ئیرلەندایە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٩ زایینی بەرامبەر ٣٤٣٥٤٢ کەس بووە.

بێلفێست
شار
Belfast
وێنەی چەند شوێنی شاری بێلفێست
وێنەی چەند شوێنی شاری بێلفێست
وڵاتئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٩)
 • سەرجەم٣٤٣٥٤٢
وێبگەhttps://www.belfastcity.gov.uk/

مێژوو دەستکاری

تا سەدەکانی نۆزدەی زایینی ئەم شارە بە ناو بەندەرێکی گرینگ بووە و ڕۆڵێکی گرینگی لە ئینقلابی پیشەسازی ئیرلەندا بووە و یەکێک لە گەورەترین بەرھەمھێنەرانی پارچە کەتان لە جیھاندا بووە. ھەروەھا جێگەی بەرھەمھێنانی تووتن و تەناف و بەن سازی بووە. بێلفێست لە ساڵی ١٨٨٨ زایینی بە فەرمی بوو بە شار.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری