جۆدی ویلیامز (بە ئینگلیزی: Jody Williams؛ لەدایکبووی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠) چالاکوانێکی سیاسیی ئەمریکییە، کە بە کارەکانی لە دژی بەکارھێنانی مین بۆ مرۆڤ و بەرگرییەکانی لە مافەکانی مرۆڤ (بەتایبەتیش بۆ ژنان) ناسراوە.[١][٢] لە ساڵی ١٩٩٧، لەپای کارەکانی بۆ پاککردنەوە و قەدەغەکردنی بەکارھێنانی مین لە دژی مرۆڤ ئەوا خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێبەخشرا.[٣]

جۆدی ویلیامز
بە ئینگلیزی: Jody Williams
لەدایکبوون (١٩٥٠-١٠-٠٩) ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٣ ساڵ)
Brattleboro، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشەپڕۆفیسۆر، بەرگریکەری مافی مرۆڤ، چالاکوانی ئاشتی
شوێنی کارکردنUniversity of Houston
پەروەردەزانکۆی جۆنز ھۆپکینز، University of Vermont، Paul H. Nitze School of Advanced International Studies، School for International Training
بەشداربووە لەDialogue for Catalonia
شاکارەکانخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل
ئەندامیNobel Women's Initiative
خەڵاتەکانخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل

جۆدی ویلیامز لە ماوەی چالاکییەکانی چەندین وتار و کتێبی نووسیوە، وتارەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک وۆڵ ستریت جۆرناڵ، زە ئیندیپێندێت (بەریتانیا)، زە ئایریش تایمز، زە تۆرنتۆ گڵۆب ئەند مەیڵ، زە ئێڵ ئەی تایمز، ھەروەھا لا جۆرنادا (مەکیسک) بڵاوکراونەتەوە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤، لەلایەن گۆڤاری فۆربیس بەیەکێک لە ١٠٠ بەھێزترین ژنانی جیھان ناوی ھات.

لە ئازاری ٢٠١٣، کتێبێکی لەسەر ژیان و بیرەوەرییەکانی خۆی لەژێر ناونیشانی ناوم جۆدی ویلیامزە: کچێکی ڤێرمۆنتم کە ڕێگای بڕی بۆ گەیشتن بە خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی (My Name Is Jody Williams: A Vermont Girl's Winding Path to the Nobel Peace Prize) بڵاوکردەوە.[٤]

خوێندن دەستکاری

جۆدی ویلیامز لە ساڵی ١٩٧٢، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ڤێرمۆنت بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٧٦، ماستەری لە وانەبێژی زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٨٤، بڕواننامەی ماستەر لە پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان بەدەستھێناوە لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینز لە واشینگتن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ken Rutherford, "Landmines," Encyclopedia of Human Rights: Vol. 1. David P. Forsythe, ed. Oxford University Press, 2009; p. 395 ISBN 0195334027
  2. ^ "Nobel Women's Initiative". Nobel Women's Initiative (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-10-07.
  3. ^ Jody Williams on Nobelprize.org  , accessed ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
  4. ^ My Name Is Jody Williams (بە ئینگلیزی).