بیابانەکانی ئوسترالیا

بیابانەکانی ئوسترالیا یەک ملیۆن و ٣٧١ ھەزار کم٢ (٥٢٩ ھەزار میلی دووجا) یان ١٨٪ی خاکی ئوسترالیای پێک ھێناوە، بەڵام نزیکەی ٣٥٪ی کیشوەری ئوسترالیا بارانێکی ئەوەندە کەم وەردەگرێت بە ناڕاستەوخۆ وەک بیابانێک ھەژمار دەکرێن.[١] بیابانەکانی ئوسترالیا بە شێوەیەکی سەرەکی لە ھەموو زەویە ڕۆژئاوایییەکان و زەویە نزمەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە پێک دێن. بیابانەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەھۆی بەھەڵمبوون و وشک بوونی ئاوی ئەو دەریا ساردەی ئێستا لە ڕۆژئاوای ئوسترالیادایە دروست بووە، ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی، کەمی باران بارین و بەھەڵمبوون و وشک بوونەوەی بەردەوامی زەویەکەیە.[٢]

بیابانەکانی ئوسترالیا
لقیبیابان
کیشوەرئۆسترالیا
پۆتانی شوێن٢٤°٣٤′١٢″S ١٣٧°٢٥′١٢″E
ڕووبەر١٬٣٧١٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map
ھێلکاری ژمارەی بیابانەکانی ئوسترالیا

بەپێی ستانداردە جیھانییەکان بیابانەکانی ئوسترالیا ڕێژەی بارانبارینی کەمە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ھیچ وێستگەیەکی کەش و ھەوا لەو ناوچەیە دا نییە کە کەمتر لە ١٠٠ ملم ڕێژەی بارانبارینی ساڵانە تۆمار نەکردبێت، بیابانەکانی ئوسترالیا، بەتایبەتی لە ناو جەرگەی بیابانەکەداھیچ بارانێکی ھاوینەی لێ نابارێت.[٣]

بیابانەکان مەرج نییە بە تەواوی لە ڕووکاردا یەک بەرزی و نزمیان ھەبێت ھەرچەند وەک یەک تەخت خۆیان نیشان دەدەن، بەڵکو ناوچەی فراوانیان ھەیە کە بەرزی و نزمی ڕووبەڕیان زۆر جیاوازە بەڵام بە پلەی نزم.

بیابانەکان دەستکاری

ناوی بیابان ھەڵکەوتە (شوێن) ڕووبەر کیلۆمەتر دووجا ڕووبەر میلی دووجا ڕێزبەندی ڕووبەری ڕێژەی ٪خاکی ئوسترالیا
بیابانی ڤیکتۆریای مەزن خۆڕئاوای ئوسترالیا ٣٤٨٬٧٥٠ km2 ١٣٤٬٦٥٠ sq mi ١ ٤٫٥٪
بیابانی مەزنی لمین خۆڕئاوای ئوسترالیا ٢٦٧٬٢٥٠ km2 ١٠٣٬١٩٠ sq mi ٢ ٣٫٥٪
بیابانی تەنامی خۆڕئاوای ئوسترالیا ١٨٤٬٥٠٠ km2 ٧١٬٢٠٠ sq mi ٣ ٢٫٤٪
بیابانی سمپسن باشووری ئوسترالیا ١٧٦٬٥٠٠ km2 ٦٨٬١٠٠ sq mi ٤ ٢٫٣٪
بیابانی گیبسۆن خۆڕئاوای ئوسترالیا ١٥٦٬٠٠٠ km2 ٦٠٬٠٠٠ sq mi ٥ ٢٫٠٪
بیابانی نیمچە لمی خۆڕئاوای ئوسترالیا ١١١٬٥٠٠ km2 ٤٣٬١٠٠ sq mi ٦ ١٫٥٪
بیابانی سترزیلکی باشووری ئوسترالیا ٨٠٬٢٥٠ km2 ٣٠٬٩٨٠ sq mi ٧ ١٫٠٪
بیابانی بەردین باشووری ئوسترالیا ٢٩٬٧٥٠ km2 ١١٬٤٩٠ sq mi ٨ ٠٫٣٪
بیابانی تیراری باشووری ئوسترالیا ١٥٬٢٥٠ km2 ٥٬٨٩٠ sq mi ٩ ٠٫٢٪
بیابانی پێدریکا باشووری ئوسترالیا ١٬٢٥٠ km2 ٤٨٠ sq mi ١٠ ٠٫٠١٦٪

بیابانی مەزنی ڤیکتۆریا دەستکاری

بیابانی ڤیکتۆریای مەزن دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئوسترالیا و باشووری ئوسترالیا پانییەکەی ٨٠٠ کم (٥٠٠ میل) پانیی ھەیە و ڕووبەرەکەی ٣٤٨ ھەزار و ٧٥٠ کم ٢ (١٣٤٬٦٥٠ میلی چوارگۆشە) یە.

 
دیمەنێکی بیابانی مەزنی ڤیکتۆریا

بیابانی گیبسۆن دەستکاری

بیابانی گیبسۆن دەکەوێتە ناوەڕاستی ئوسترالیای ڕۆژاوا، بیابانەکە نزیکەی ١٥٦ ھەزار کم ٢ (٦٠٬٠٠٠ میلی چوارگۆشە) بە قەبارە زۆربەی دانیشتووانی ناوچەکە خەڵکی ئوسترالی ڕەسەنن

بیابانەکانی ڕۆژاوا دەستکاری

بیابانەکانی ڕۆژاوا – لە کۆمەڵەیەک لە بیابان پێک ھاتووە وەک بیابانی گیبسۆن، بیابانی ساندی مەزن، و بیابانی نیمچە لمی.

 
دیمەنێکی بیابانی نیمچە لمی

کەش و ھەوا دەستکاری

 
دیمەنێکی بیابانی گیبسۆن

ئاووھەوای ئوسترالیا بەزۆری بە ھەوای گەرم و وشک و پشتێنەی فشاری بەرز دیاری کراوە. مەرجەکانی وشکی پەیوەندی ھەیە بە ئۆسلایدێکی ئەل نینۆ– باشووری ئوسترالیا. ڕوەکی لە ناوچە جیاوازەکان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستن بە جۆری خاک و ڕێژەی شێیەکەی.[٤]

ڕووبەرە فراوانەکان بە دەنکە لمییەکان (دەنز) داپۆشراون نزیکەی ٤٠ ٪ ی ئوسترالیا بە دەنز داپۆشراوە. ئوسترالیای ناوەندی زۆر وشکە، تێکڕای بارانبارینی ساڵانەی ١٥٠ ملم.

 
دیمەنێکی بیابانی گیبسۆن

چەندین ھۆکاری ناسراو کاریگەریان لەسەر ڕوەک و گیانلەبەرانی بیابانەکانی ئوسترالیا کردووە. وشترە فەریووەکانی ئوسترالیا کاریگەریان لەسەر ڕووشاندنی گیای ڕەسەن ھەیە، بەشێکی بەھۆی ئەوەی کە گیای بیابانی ئوسترالی گەشەی کردووە بەبێ ئەوەی ھیچ گیاخۆرێکی دەستی پێ گەیشتبێت، بەڵام لەم ساڵانەی دوایی بەھۆی دەستێوەردانی مرۆیی و ئاگر ژمارەیان بەرەو کەمی دەڕوا.[٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Aleshire, Peter; Nash, Geoffrey H. (2007). Deserts (بە ئینگلیزی). Infobase Publishing. ISBN 978-1-4381-0666-3.
  2. ^ Australia, c\=AU\;o\=Australia Government\;ou\=Geoscience (2014-05-15). "Deserts". www.ga.gov.au (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-21.
  3. ^ El-Baz, F. (2012-12-06). Deserts and arid lands (بە ئینگلیزی). Springer Science & Business Media. ISBN 978-94-009-6080-0.
  4. ^ Laity, Julie J. (2009-01-28). Deserts and Desert Environments (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. ISBN 978-1-4443-0074-1.
  5. ^ Laity, Julie J. (2009-01-28). Deserts and Desert Environments (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. ISBN 978-1-4443-0074-1.