بووشرا ئەسەد
بووشرا ئەسەد (٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠)، پزیشکێکی پسپۆڕی دەرمانسازییە لە زانکۆی دیمەشق، تاکە کچی سەرۆکی پێشووی سووریا حافز ئەسەدە، خوشکی سەرۆکی ئێستای سووریایە بەشار ئەسەد، و ھاوسەری ژەنەڕاڵ ئەسیف شەوکەت کە چەندین پۆستی ھەبووە، لەوانە بەرپرسی ھەواڵگری سەربازی سووریا و جێگری سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی سووریا بۆ کاروباری ئاسایش، و بریکاری وەزیری بەرگریی سووریا، و لە بۆردوومانێک تیرۆرکرا لە بینای ئاسایشی نیشتمانی حیزبی بەعسی لەو وڵاتە.
بووشرا ئەسەد | |
---|---|
لەدایکبوون | قاھیرە، میسر | ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠
باوک | حافز ئەسەد |
دایک | ئانیسە مەخلووف |
خوشک و برا | بەشار ئەسەد، باسیل ئەسەد، ماھیر ئەسەد، مەجد ئەسەد |
ھاوسەر | Assef Shawkat |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | pharmacist |
پەروەردە | زانکۆی دیمەشق |
ئایین | شیعە |
بەھۆی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ خرایە لیستی ئەو کەسایەتییانەی حکوومەتی سووریا کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە سزای ئابووری و قەدەغەکردنی گەشتکردنیان بەسەردا سەپێنرا. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢دا ھەواڵێک بڵاوکرایەوە کە بووشرا ئەسەد لەگەڵ پێنج منداڵەکەیدا بۆ داوای پەنابەری لە ئیمارات ھەڵاتووە.[١] ھەروەھا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣ دایکی بەناوی ئەنسییە مەخلووف پەنای بۆ کچەکەی بەناوی بووشرا ئەسەد لە دوبەی بردووە.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ chicagotribune.com https://web.archive.org/web/20200809184724/https://www.chicagotribune.com//. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Assad's mother leaves Syria». SMH. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بووشرا ئەسەد تێدایە. |