باسیل ئەسەد
باسیل حافیز ئەسەد (٢٣ی ئازاری ١٩٦٢ – ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤)، کوڕە گەورەی حافیز ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، ئەندازیارێکی شارستانی و پەرەشوتوان و وەرزشوان بووە. یەکەم خولی کۆلێژی سەربازی و فەرماندەیی ستاف و بازدانی پەرەشوت بوو، کە دوای ماوەیەکی کەم ئەرکی فەرماندەیی پاسەوانی کۆمارییەکانی گرتە ئەستۆ. کە بە خۆشەویستی بۆ زانیاری ناسرابوو. لە تەمەنی یازدە ساڵیدا پەیوەندی بە یەکێتی لاوانی شۆڕشگێڕی حیزبی بەعسەوە کردووە، لەو تەمەنەدا دەستی بە مەشق و ڕاھێنانی تەقەکردن و ئەسپ سواری و بازدان بەسەر بەربەستەکاندا کردووە.
باسیل ئەسەد | |
---|---|
بە عەرەبی: باسل الأسد | |
لەدایکبوون | ٢٣ی ئازاری ١٩٦٢ دیمەشق، سووریا |
مردن | ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ دیمەشق، سووریا | (٣١ ساڵ ژیاوە)
دڵسۆزی | ھێزە چەکدارەکانی سووریا |
ناوی خوازراو | Qızıl Cəngavər |
ناسناو | The Golden Knight |
ھۆی مەرگ | ڕووداوی ھاتووچۆ |
شوێنی ناشتن | قرداحە |
باوک | حافز ئەسەد |
دایک | ئانیسە مەخلووف |
خوشک و برا | بووشرا ئەسەد، ماھیر ئەسەد، بەشار ئەسەد، مەجد ئەسەد |
خێزان | خێزانی ئەسەد |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی فەڕەنسی |
پیشە | سیاسەتوان، ئەندازیاری شارستانی، ئەفسەری سەربازی |
پەروەردە | زانکۆی دیمەشق |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٣ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی – سووریا |
ئایین | شیعەی دوازدە ئیمام |
پلەی سەربازی | podpolkovnik |
لقی سەربازی | ھێزە زەمینییەکانی سووریا |
ئەندامی | کۆمەڵەی زانستی سووریا بۆ زانیاری |
لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا، لە ساڵی ١٩٧٥ پەیوەندی بە حیزبی سۆسیالیستی عەرەبی بەعسەوە دەکات و چالاکی حیزبی دەکات. لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بە وەرزشی بازدانی پەرەشووت کردووە، کاتێکیش لە ساڵی ١٩٨٠ یەکەمجار بەشداری خولی ئازادی ئاسمانی بۆ گەنجان کردووە، پاڵەوانی ئەو خولە بووە. لە ساڵی ١٩٨١ پاڵەوانێتی تەقەکردنی دیمەشقی بەدەستھێنا.
ژیانی تایبەتی
دەستکاریدەوترێت باسیل بە زمانی فەڕەنسی و ڕووسی بە شێوەیەکی ڕەوان قسەی دەکرد. بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکانی کێبڵە ئەمریکییەکان، باسیل پەیوەندی لەگەڵ سیھام عووسەیلی، ئافرەتە لوبنانییەکە ھەبوو، کە دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتاری لوبنانی جووبران غەسان توەینی کردووە.
مردن
دەستکاریلە سەرەتای سییەکانی تەمەنیدا بەھۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی دیمەشق لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ گیانی لەدەستدا، ڕاپۆرتی ناکۆک و باسی جیاواز لەسەر مردنی ھەبوو. دوای مردنی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دووکان و قوتابخانە و فەرمانگە حکوومییەکان لە سووریا داخران و ھۆتێلە گرانبەھاکان لەبەر ڕێزگرتن لێی مەی فرۆشتنیان ڕاگرت. باسیل ئەسەد لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ پلەی شەھید بەرزکرایەوە و بە «شەھیدی نیشتمان و شەھیدی میللەت و سوومبوولی گەنجی» وەسفیان کرد. زۆرێک لە گۆڕەپان و شەقامەکان بە ناوی ئەوەوە ناونراون، بەتایبەتی کۆمەڵگەی نوێی مەلەوانی نێونەتەوەیی و چەندین نەخۆشخانە و یانەی وەرزشی و ئەکادیمیایەکی سەربازی و فڕۆکەخانە. ھەروەھا لە چەند شارێکی سووریا پەیکەری ناوبراو ھەیە و وێنەی ئەویش شانبەشانی باوک و براکەی دەبینرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «باسل الأسد»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باسیل ئەسەد تێدایە. |