بوراک ئۆزچیڤیت (بەتورکی: Burak Özçivit) ئەکتەرێکی تورکییە.[١][٢][٣] ، لە دایک بووە لە ٢٤ کانوونی دووەمی ١٩٨٤[ژێدەر پێویستە] لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا[٤]، و ئەو وەک باشترین نمایشکەر دیاری کراوە ٢٠٠٣ لە تورکیا، لە جیھانی کوردیدا بە ناوبانگە بە ڕۆڵی عومەر لە زنجیرەی ئەوینی ناکام، و لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆڵی گێڕاوە لە زنجیرەی (باڵندەی نەمنەم) بە ڕۆڵی (بوراک) لەگەڵ ئەکتەر (فەھرییە ئافچن)، و فیلمی (ئیشق لەتۆ دەچێت) لەگەڵ (فەھرییە ئافچن) لە ٢٠١٤.

بوراک ئۆزچیڤیت

مێژووی لەدایکبوون ۲٤ کانوونی دووەمی ۱۹٨٤
شوێنی لەدایکبوون ئەستەنبوڵ
درێژی 184cm
گرنگترین ڕۆڵەکان کەمال سۆیدەری لە زنجیرە درامای ئەشقی شێتانە
ئایین موسڵمان
نەتەوە تورک
ساڵانی ئیشکردن 2003
ھاوسەر فەهرییە ئافچن
مناڵەکان 1
پێگەی فەڕمی لەسەر سایتی IMDB

بوراک دەرچووە لە زانکۆی مەرمەرەی ھونەرە جوانەکان بەشی تۆمارکردن و دوای دەرچوونی کاری نمایشی جل و بەرگی کردووە و بووە خاوەنی نازناوی باشترین نمایشکار لە ساڵی ٢٠٠٣ و لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە دووەم باشترین نمایشکاری جل و بەرگ لە جیھاندا، و دواتر چووە ناو بواری ڕیکلام کردن، و لە ساڵی ٢٠٠٦ چووە ناو جیھانی ڕۆڵ گێڕان کاتێک ڕۆڵی مورادی گێڕا لە زنجیرە درامای تورکی Eksi، و لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆڵی محەممەدی گێڕا لە فیلمی شەیتان زۆر ترسناکە و ئەوە بووە دەرچوونی بڵێسەی سەرکەوتنی ئەو، و لەھەمان ساڵدا و ساڵی دواتریش ڕۆڵی عومەری گێڕاوە لە زنجیرەی بەناوبانگ ئەوینی ناکام و ئەم زنجیرە ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە بەناوبانگ بوونی بوراکدا و لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕۆڵی Güven دەگێڕێت لە زنجیرەی Baba Ocagi، و گەورەترین ڕۆڵ دەرکەوتنی بوو لە زنجیرەی حەریم سوڵتان بەشی دووەم کە بووە ھۆی بەناوبانگ بوونی لە جیھانی عەرەبیدا و کە ملوێنان کەس سەرسام بوون پێی و بەدڵیان بوو.

کارەکانی

دەستکاری

لە تەلەڤیزیۆن

  • ٢٠٠6 (Murat) لە Eksi ١8
  • ئەوینی ناکام (٢٠٠٧) بە ڕۆڵی (عومەر)
  • ٢٠٠8 (Güven) لە Baba Ocaği
  • ئەمیر لە زنجیرەی ناپاکی (ihanet) لە ساڵی ٢٠١٠
  • çetin Ateşoğlu یان ئەمین لە زنجیرەی نھێنییە بچووکەکان ساڵی ٢٠١٠
  • مەئمون ئاغلو بالی بیک لە زنجیرەی سەدەی مەزن ساڵی ٢٠١١-٢٠١٣
  • کامەران لە زنجیرەی باڵندەی نەمنەم ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤
  • ئەمین لە زنجیرەی (نھێنی کچان) ساڵی ٢٠١٣
  • کەمال سۆیدەیری لە زنجیرەی ئەشقی شێتانە ٢٠١٥-٢٠١٧
  • عوسمان لە شانشینی عوسمان ٢٠١٩-ئێستا

لە سینەما

٢٠٠٧ (Suat) لە Musallat

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Burak Özçivit Haberleri». Habertürk.
  2. ^ «Burak Özçivit Kimdir?». Sabah.
  3. ^ «Burak Özçivit kimdir, nerelidir? Burak Özçivit kaç yaşındadır?». Sözcü.
  4. ^ «Burak Özçivit, Fahriye Evcen'e taşındı». Posta. 9 July 2017. لە 24 September 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)