بری لارسن
بری لارسن (لەدایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ لە ساکرامێنتو، کالیفۆرنیا، ئەمریکا[١]) ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە. یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی ٢٠٠١ بوو لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی (Raising Dad),[٢] بری لەچەندین بەرنامە و زنجیرەی تەلەفزیۆنی دەرکەوتووە و ئەلبوومێکی میوزیکی ھەیە بەناوی (Finally Out of P.E) کەگۆرانییەکانی لەجۆری ڕۆک و پۆپن. بری لارسن لەچەندین فیلم و کورتە فیلم دەرکەوتووە و لە ساڵی ٢٠١٥ لەفیلمی ژوور (Room) بەشداربوو کەبەھۆی ئەو فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پێبەخشرا لە خەڵاتی ئۆسکار.[٣]
بری لارسن | |
---|---|
![]() لارسن لە ساڵی ٢٠١٨ | |
لەدایکبوون | براین سیدنی داسلنیرز ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ ساکرامێنتۆ, کالیفۆرنیا، ئەمریکا. |
نیشتەجێ | لۆس ئەنجەلۆس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا. |
پەروەردە | ساکرامنتۆ کۆنسێرڤاتۆری ئەمریکی |
پیشە |
|
ساڵانی چالاکی | ١٩٩٨-ئێستا |
یار | ئەلێکس گرینوالد (٢٠١٣–٢٠١٩) |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ پڕۆفایلی بری لارسن لە ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی. ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ وێستگەی کاری بری لارسن، ماڵپەڕی ئی ئۆنلاین، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ براوەی باشترین خانمەئەکتەری ئۆسکاری ٢٠١٦ بەھۆی ڕووم Archived ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی ئۆسکار، لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بری لارسن تێدایە. |
- بری لارسن لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا
- بری لارسن لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- بری لارسن لە ئۆڵمووڤی
- بری لارسن لە ئینستاگرام
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |