باھۆز ئەرداڵ

سیاسەتوانێکی سووری

باھۆز ئەرداڵ، ھەروەھا ناسراو بە فەھمان حوسێن[١] (لەدایکبووی ١٩٦٩) فەرماندارێکی پارتی کرێکارانی کوردستانە و لە ڕێچکەدا خەڵکی شاری دێرکە لە ڕۆژاوای کوردستان.[٢][٣]

فەھمان حوسێن
نازناو(ەکان)دکتۆر باھۆز ئەرداڵ
لەدایکبوون١٩٦٩ (تەمەن ٥٤–٥٥)
دێرک، پارێزگای حەسیچە، ڕۆژاوای کوردستان
دڵسۆزی پارتی کرێکارانی کوردستان
ساڵانی خزمەت١٩٩٢-ئێستا
پلەفەرماندار
پێکدادانەکان/جەنگەکانناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا)

باھۆز ئەرداڵ لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩ی شاری دێرکی ڕۆژاوای کوردستانە و بەشی دەرمانی لە زانکۆی دیمەشق خوێندووە ھەربۆیە بە نازناوی دکتۆر بانگ دەکرێت. دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩ باھۆز سەرکردایەتی پەکەکەی گرتە دەست بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ موراد قەرەیلان و جەمیل بایک، ئەرکی باھۆز زیاتر سەرکردایەتی ھەپەگە بوو کە باڵی سەربازی پەکەکەیە.[٤][٥]

لە ماوەی نێوان حوزەیرانی ٢٠٠٤ بۆ تەممووزی ٢٠٠٩ باھۆز ئەرداڵ سەرۆکی ھێزەکانی ھەپەگە بوو[٦] بەڵام دواتر سۆفی نورەددین جێگای گرتەوە.[٧]

لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە باھۆز ئەرداڵ یەکێکە لەو ٣ ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی پەکەکە ھاوکات لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە موراد قەرەیلان و جەمیل بایکی ھاودامەزرێنەر.[٨]

ھەندێک سەرچاوەی تورکی دەڵێن باھۆز ئەرداڵ سەرۆکی ھەڵۆکانی ئازادی کوردستانە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «56 PKK militants killed in last ten days». World Bulletin. 2 January 2013. لە 12 January 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Rebels vow to step up Turkey raids». The Times. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ Today'S Zaman ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ PKK terrorist group's armed wing commander 'Bahoz Erdal' killed in northern Syria Daily Sabah, 9 July 2014
  5. ^ PKK'nın üst düzey sorumlularından 'Bahoz Erdal' öldürüldü AA News Agency, 9 July 2016
  6. ^ «Leading PKK Commander Cemil Bayik Crosses into Iran». The Jamestown Foundation. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ «How Kurdish PKK Militants Are Exploiting the Crisis in Syria to Achieve Regional Autonomy». The Jamestown Foundation. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ «New PKK Leadership 11111111Takes Over Insurgency». MiddleEastNewsline. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.