باڵەک (Balek) ھۆزێکی کوردییە لەخێڵی ئاریان (Arian) کەوتبوە سنووری میرنشینی سۆران لەڕابردوو، ئێستاش لەباکوری پاڕێزگای ھەولێر دا دەژین لەباشوری کوردستان، ناوچەی نیشتەجێبون و زێدی باڵەکەکان پێی دەگوترێت باڵەکایەتی[١] ئەم ھۆزە چیانشینە ئێستاش لەزێدی خۆیان لە دامێنی زنجیرە چیاکانی زاگڕۆس دادەژین، بە سوورمانجی ئاخاوتن دەکەن (سۆڕانی+کورمانجی) ھەروەک زۆڕینەی ھۆزەکانی ناوچەکە [تێبینیی ١]، باڵەکەکان یاخود کوێستانییەکان لە سێ شاری سەرەکی کۆبونەتەوە سۆران ، ڕەواندوز و چۆمان لەگەڵ پێنج ناوچەی لاوەکی وەک سمیلان و ڕوستێ و وەرتێ و قەسرێ و گەڵاڵێ و حاجی ئۆمەڕان، چۆمان بە ناوەندی سەرەکی باڵەکایەتی دادەنڕێت، ١٢٠ کم لەناوەندی شاری ھەولێر دوورە،[٣] ناوچەی باڵەکایەتی ھاوسنورە لەگەڵ خۆڕھەڵاتی کوردستان، بەناوەندی سەرەکی زمانی کوردی دادەنڕێت بەھۆی دوورییان لەکاریگەری زمانەکانی تورکی و فارسی و عەرەبی.[٤]

شاڕوچکەی چۆمان، گەورەترین و سەرەکیترین ناوچەی ئێستای باڵەکەکانە [تێبینیی ٢]، شاڕۆچکەی ڕەواندوز لەسەردەمەکانی پێشوتر مەڵبەندی سەرەکیان بوو، ئەویش دوای سەرھەڵدان و شۆڕشیان دژی عوسمانییەکان و سەفەوییەکان، دواتر وەک میرنشینێکی سەربەخۆ (١٥٣٠) لەچوارچێوەی ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی مانەوە، کە ماوەی سەد ساڵ دڕێژەی کێشا، پاشان بەھۆی ھێڕشی عوسمانییەکانەوە شکستیان ھێنا، بەڵام دواتر ھەوڵیان دایەوە لە کۆتایی ١٧٠٠ و سەرەتای ١٨٠٠ توانیان میرنشینێک دروست بکەن، و وەک دەڤەرێکی سەربەخۆ ھەڵسوکەوت بکەن لەکاری بازرگانی و وەڕگرتنی باج و گومرگ لەو کاروانە بازڕگانیانەی کە بە ناوچەکەیان ڕەت دەبوون، دواتر لە ١٨٣٥ لەلایەن عوسمانییەکانەوە ھێڕشیان کرایە سەر و میرنشینەکەیان لەناوبردرا.[٦]

ناونان دەستکاری

ناوی باڵەک لە ناوی گوندی (باڵاکان)ەوە ھاتوە، ئەو گوندەی کە زێدی باوانی یەکەمیان بوە، کەوتووەتە کوردستانی باکوور (تورکیای ئەمڕۆ) بەگوێڕەی ڕاپۆڕتێکی عوسمانی کە شەریف پاشا بۆ ئەستانە (ئەستانبۆڵ)ی ناردوە دەردەکەوێت کە باڵەکییەکان و ھەرکییەکان لە ناوچەکانی ھەکاری و وان و شەمزینان کۆچ دەکەن بۆ سەر سنووری سەفەوییەکان، بەڵام دواتر لەڵایەن عوسمانییەکانەوە ڕێگریان لێ دەکرێت و ھەرلەم ناوچە سنوورییە دەمێننەوە کە ئێستا لێی نیشتەجێن،[٧] باڵاکان بەواتای بەرز یان مێڕگی بەرز دێت، ئەڤلیا چەلەبی لەپەرتوکێکی بەناوی سەیاحەتنامە ئاماژە بە باڵەکییەکان دەکات کە لەناوچەکانی زۆکا و مەشکانە نیشتەجێن بەڵام کۆچ دەکەن بەرەو خواڕتر، و ھۆزێکن ھەڕگیز دەستەمۆناکرێن.

باڵەک دراوسێی ھۆزەکانی مەنگوڕ و مامەشن لە خۆڕئاوایان، لەخۆڕھەڵاتیشەوە ھاوسنوڕن لەگەڵ ھۆزەکانی ئاکۆیان، خۆشناوەکان کەوتونەتە باشووریان و برادۆستیش لە باکووریان ھەڵکەوتوون، باڵەکییەکان دەچنە پاڵ ھۆزی بڵباس بەمەبەستی ھاوکاری لەکاتی ڕاگەیاندنی یەکێتییەکەیان دژی سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، ئەڤلیا چەلەبی لە سەیاحەتنامە ئاماژە بەوە دەکات کە باڵەکەکان بەمەبەستی ھاوکاری ھۆزەکانی تر بۆیاخی بوون دژی دەوڵەت کۆچیان کردوە بۆ باشوور.[٨]

تیرە و بنەماڵەکانیان دەستکاری

ئەوتیرەیەن کە دەستیان بەسەر زۆڕینەی ھۆزەکە داگرتوە، خاوەنی زۆڕینەی زەوییەکانی خۆڕھەڵات و خۆڕئاوای ڕووباڕی باڵەکانن:

  1. ڕۆستێ (ئازاد عریف شێخ)
  2. کۆسرەتان (ماڵی حاجی ئاغا)
  3. ناوپردان (مستەفا اغا)
  4. سەکڕان
  5. وەڵاش (ماڵی شێخ محەممەد ئاغا)
  6. گەڵاڵە (مەلاشەرەفیان)
  7. ڕەژدوور (ماڵی شەریف ئاغا)
  8. ماکۆسان
  9. شیوەلۆک (ماڵی ڕەشید ئاغا)
  10. سایا
  11. وەلزە
  12. قەسرێ(ماڵی ھەمزە ئاغا)
  13. گرتک
  14. سمێڵان
  15. سۆرەبان
  16. ماونانێ
  17. چۆمساک
  18. گۆرانی
  19. قەڵات
  20. وەسان
  21. سەرکان
  22. گەزنە
  23. دیلمان
  24. گولان
  25. بۆران
  26. بەستێ
  27. دێڵزە
  28. دەربەند
  • شیوەزایی:لەچەندین گوند و کوێستانی باڵەکان ھەن بەتایبەت لە چۆمان وەک:
  1. ئاڵانە
  2. گوندە ژۆڕ
  3. شۆڕە
  4. ناوەندە
  • وەھاب ئاغای ڕەواندوزێ:نیرەیەکی بەربڵاون لەگوندەکانی دەوروبەری ڕەواندوز و چۆمان.
  • سلێمان بەگی دەرگەڵە:چەندین خێزانن لەگوندەکانی دەرگەڵە و چۆمباڕۆک و مامز (حافز)

گەورە و کاربەدەستانی ھۆزەکە دەستکاری

لەناو باڵەک ھەر تیرەو تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە لەکۆنەوە لەکاتی نیشتەجێبونیان لەناوچەکە ئەم ڕەوشت و ناو و ئەرکانەیان پێ ڕاسپاردوون، سەرۆکی ھۆزەکەو گەورەی ھۆزەکە مەلاشەرەفییەکانن، کە کەسانی دەوڵەمەند و دلێر و باڵادەستن زۆڕینەی زەوییەکان ھی ئەوانن، بەڵام تیرەکانی تر کاری تریان پێ سپێڕدراوە وەک مەلازادەکان کە بەدوای ئایین و خواپەرستی کەوتون یان پیرەباوەیییەکان زیاتر سەرقاڵی زانست و ڕۆشەنبیرین.[٩]

سەرکردە دیارەکانی باڵەک دەستکاری

  • مەلاشەرەف سەرۆک و خاوەن زەوی باڵەکەکان، لەسەدەی ١٧ ھەمەوە.
  • سلێمان ئاغا، سەرۆک ھۆز لەسەدەی ١٨ ھەم.
  • شێخ محەممەد ئاغا (لە ١٩٥٢ کۆچی دوایی کرد) سەرکردەی بەھێزی باڵەکان بوو، پەیوەندییەکی بەھێزی ھەبوو لەگەڵ ئینگلیزەکان و پاشاکانی عێراق، لە ساڵی ١٩٣٨ بوو بەئەندامی پەرلەمانی عێراق.
  • حمدامین اغا ناوپردان لە تەمەنی ١٢٤ ساڵی کۆچی دوای کردووە بیاوێکی ئازا و چاو نەترس بووە
  • شەھید مستەفا احمد حمدامین اغا ناپردان (سەرۆک عشیرەت) بەڵام بەھەموو جەنگاوەرەکانییەوە لە حکوومەت یاخی بوو چوە پاڵ پێشمەرگەکان دژ بەحکومەتی سەدام حوسێن، لەجەنگی گرتنی ھەولێر ١٩٩١ شەھیدکرا.
  • شێ محەممەد باڵەک، پێشمەرگەیەکی دلێر و دیاری کوردستان بوو، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پاسۆک بوو.
  • یاخی باڵەک، گەنجێکی نوێ خوازی باڵەک بوو لەتەمەنی ھەرزەکاری بەرەو ئەمریکا کۆچی کرد، توانی ببێتە سەرباز لە بەتالیۆنی یەکی سوپای ئەمریکا.
  • حەسەن کوێستانی، (١٩٥٠–١٩٩٤) پێشمەرگەیەکی ئازاو دلێری کوردستان بوو لەبەرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکاتی شەڕی ناوەخۆ لە ١٧ی ئایاری ١٩٩٤ شەھید کرا.[١٠]
  • قادر خەبات، کە بەھەڵۆی قەندیل دەناسرێت ژەنەرال و پێشمەرگەیەکی دێرینی کوردستان بوو کەبەدرێژایی ماوەی خەباتی شاخی جێنەھێشت
  • حاجی مستەفا سووری وەرتێ: پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٧ لە چیای دڕەبی لەشەڕی دژی بەعسدا شەھید بوو. بوو بە یەکەم شەھیدی شۆڕشی نوێ لە ناوچەی باڵەکایەتی.
  • ھێمن مەلازادە، بێژەر و ڕۆژنامەنووس بوو لەکەناڵی ڕووداو
  • مامەند مەمیخەلی باڵەک، پێشمەرگە بە پلەی فەرماندە، لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

کەسایەتییە دیارەکانی تر دەستکاری

  • خانزادی میری سۆڕان، سەرکردەیەکی ژنی ئازای کورد بوو بە پاڵپشتی ھۆزەکەی توانی دەسەڵات بەسەر میرنشینی سۆڕان دا بکات (١٨١٦–١٨٢٥)یەکێکە لەخاتونە ھەرە بەناوبانگەکانی سەدەی نۆزدەھەم.[١١]
  • مەلا موحەمدی خەتێ.
  • مەلا سەعید گرتکی مامۆستای ئایینی و موفتی ڕاوێژکاری ئایینی لە شۆرشی ئەیلوول
  • حاجی خدر ئەحمەد چۆمانی
  • حاجی حمدامین عەزیز چۆمانی - پێشمەرگەی ئەیلول
  • شێخ محەممەد باڵەک زینوێ (شێخی باڵەکان) سەرکردەیەکی دیاری ئایینی بوو خاوەنی ڕێچکەیەکی خواپەرستی تایبەت بوو بەناوی سوھرەوەردی کە ھەزاران شوێن کەوتوی ھەبوو لەتەواوی کوردستان. ئێستا مەزارەکەی بە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری ئایینی دادەنرێت.[١٢]
  • نورەدین وەیسی، ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامەوان و دامەزرێنەری چەندین کەناڵ و دەزگای ڕاگەیاندنی ھاوچەرخ.[١٣]
  • مەلا موحەمەد وەرتێ - زانای ناوداری ئاینی و سەرۆکی پێشووی لیژنەی فەتوای کوردستان
  • دکتۆر دڵشاد حەمەد چۆمانی - سەرۆکی کۆمەڵەی نەشتەرگەری کوردستان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری هەولێر
  • فرسەت سۆفی - پارێزگاری پێشووی هەولێر
  • دکتۆر موسلیح موستەفا - سەرۆکی پێشووی زانکۆی سۆران
  • ئازاد جوندیانی (لەدایک بووی ١٩٦٠) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و سەرۆکی دەزگای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەگشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو ئێستا سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆ و کەسێکی نزیکی مەسعوود بارزانییە.[١٤]
  • عە باس فە تاح ئە حمە د میرشە ڕە فی، یە کیکە لە کە سایە تییە کانی تری باڵەکایە تی لە نە و کانی میرشە ڕە فە، لە ١٩٣٠ بە ڕە و ھە ولیر کوچی کرددوە.
  • وەیسی سەعید وەیسی (مەلا وەیسی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان
  • مەحموود سەیدا، سەرکردەیەکی جوامێری پێشمەرگە بوو، لەدوای شکستی ١٩٧٥ ی پێشمەرگە، بەتەنھا لەشاخ مایەوە و سەنگەری جێنەھێشت، لە ٢٧ی ئابی ١٩٧٧ لە شیوەلۆک شەھیدکرا ئەمیش دوای بەرگرییەکی زۆڕ و بەکارھێنانی ھەموو چەک و تەقەمەنییەکانی، لەھەمان ڕۆژی شەھید بوونی حکوومەتی عێراق ژن و منداڵەکەیان بەدیل گرت، خێزانەکەیان بۆماوەی ساڵێک و ھەشت مانگ بەند کرد.

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ لەناوچەی نزیک باڵەکەکان ھۆزێکی تر لەکاتی ئاخاوتن زۆرێک لە ئامراز و دەستەواژەی کورمانجی یاخود بادینی کە لقێکی کورمانجییە بەکاری دێنن لەپاڵ شێوەزاری سۆرانی بەمە تێکەڵەیەک دروست دەکەن لە ھەردوو شێوەزارەکە بەتایبەت لە بەکارھێنانی ڕاناوەکان، بۆیە بەم شێوەزارە تێکەڵە دەڵێن سوورمانجی ئەمیش بەھۆی ھاوسنووریان لەگەڵ ناوچەی کورمانجییەتی باکوور و ھەمیش لەکاتی کۆچکردنیان لە زێدی خۆیان لەگەڵ خۆیان ھێناوە، بۆیە زۆرێک پێیان وایە هۆزت باڵەک بە کورمانجی دواون و سۆرانیان تێکەڵ بە کورمانجییەکەیان کردووە.[٢]
  2. ^ لەناوچەی نزیک باڵەکەکان ھۆزێکی تر ھەن پێیان دەڵێن باڵەکی زۆر جاران بەھۆی نزیکی ناوەکانیان لەیەکتر تێکەڵ دەکرێن، یان زۆرێک وا دەزانن ھەردووکی ھەریەکن، دانیشتووانی ناوچەکە پیتی «ڵ» بە دەنگی «ر» دەخوێننەوە ھەروەک زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگای ھەولێر بەڵام لێک جیاوازن.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ McDowall, David (2004-05-14). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-85043-416-0.
  2. ^ Fay, p. 136
  3. ^ "General Board of Tourism". web.archive.org. 2014-05-29. Retrieved 2021-06-20.
  4. ^ McDowall, David (2004-05-14). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-85043-416-0.
  5. ^ Fay, p. 136
  6. ^ "Masālik al-abṣār fī mamālik al-amṣār | work by ʿUmarī". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-20.
  7. ^ "Masālik al-abṣār fī mamālik al-amṣār | work by ʿUmarī". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-20.
  8. ^ "من تأريخ الكفاح المسلح لأنصار الحزب الشيوعي العراقي (1978–1989) "20" / فيصل الفؤادي". Iraqicp (بە عەرەبی). Retrieved 2021-06-20.
  9. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=2013060210435578378&lng=1
  10. ^ "شەھیدی سەرکردە حەسەن کوێستانی (١٩٥٠–١٩٩٤)". web.archive.org. 2014-05-31. Retrieved 2021-06-20.
  11. ^ Othman, Didar. "خانزادی میری سۆران". History Of Kurdistan. Retrieved 2021-06-20.
  12. ^ "General Board of Tourism". web.archive.org. 2014-05-29. Retrieved 2021-06-20.
  13. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/about. Retrieved 2021-06-20. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  14. ^ Staff, Editorial (2017-02-11). "Senior PUK official Azad Jundiani resigns in Iraqi Kurdistan". Kurd Net – Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-20.