باکوور (بەڵگەفیلم)
باکوور (بە کوردیی باکووری: Bakur، بە ئینگلیزی: North) بەڵگەفیلمێکە لە دەرھێنانی، دەرھێنەری کورد، چایان دەمیرێل؛ کە ژیان و گوزەرانی گەریلا پیشان دەدات.
باکوور Bakur | |
دەرھێنەر | چایان دەمیرێل ئێرتوگرول مافیئۆگلوو |
---|---|
چەشنی فیلم | بەڵگەفیلم |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مۆنتریال) |
ماوەی فیلم | ٩٢ خولەک |
زمان | کوردی (کورمانجی) تورکی |
ناوەرۆک
دەستکاریباکوور یەکەم فیلمێکە کە لەگەڵ گەریلا ھاوڕێ دەبێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناو پەکەکە دەگوازێتەوە؛[١] فیلمەکە لە ئاگربەستی نێوان ساڵەکانی ٢٠١٣–٢٠١٤ بەرھەم ھاتووە و لە سێ کەمپی ئامەد، دێرسم و جزیر کاری وێنەھەڵگرتنەوەی بۆ کراوە.
ئاخێوەران
دەستکاری- موراد قەرەیلان
- جەمیل بایک
- باھۆز ئەرداڵ
- عەلی حەیدەر کایتان
خەڵاتەکان
دەستکاری- بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە فێستیڤاڵێ فیلمی ستۆکھۆڵم
- بەربژێری خەڵاتی SIYAD بۆ باشترین بەڵگەفیلم لە ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی فیلمی تورکی
نمایشکردن
دەستکاری- باکوور لە تورکیا قەدەغە کراوە؛[٢] دوو دەرھێنەرەکەی بە تاوانی بانگەشە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان سزای زیاتر لە سێ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە و ئیزنی چوونەدەر لە تورکیایان نێ.[٣] بڕیار بوو فیلمەکە لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەستەمبوڵ (IFF) نمایش بدرێت بەڵام چەند کاتژمێر پێش نمایشەکە، تێک دراوە و لە ئاکامدا فێستیڤاڵەکە ھەڵوەشایەوە.[٤][٥]دوابەدوای ئەو ڕووداوە بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەنقەرە، بەشەکانی بەڵگەفیلم و کورتەفیلمی خۆی لەبەر ئەوەی ئیزنیان پێ نەدەدا باکوور بەشدار بێت، لابرد.[٦]
- باکوور لە دوازدەھەمین فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی بڵاو کراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «BAKUR: Inside the PKK | Sideways Film» (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Film Screening: Bakur – North». We are Plan C (بە ئینگلیزیی بریتانیایی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ https://bianet.org/english/freedom-of-expression/210660-directors-of-bakur-documentary-given-prison-term-for-terrorist-propaganda
- ^ «'Bakur' screening ban causes controversy at the Istanbul International Film Festival». euronews (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Why was "Bakur: A Guerilla Documentary" not screened in the festival? | Heinrich Böll Stiftung | Niwêneriya Tirkiyeyê». Heinrich-Böll-Stiftung (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «'Bakur' crisis hits Ankara Film Fest». Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)