باشووری عەرەبستان (بە عەرەبی: جنوب الجزيرة العربية‎) ناوچەیەکی دێرینە کە بەشەکانی باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی لەخۆدەگرێت، لەوانە ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەڵێین کۆماری یەمەن، ھەروەھا پارێزگاکانی نەجران و جیزان و عەسیر کە ئەمڕۆ لە سعودیەن، و پارێزگای دۆفەر، کە ئەمڕۆ بەشێکە لە عومان. خەڵکی ئەو ناوچانە خاوەنی کولتوور و زمانی جیاواز بوون.

باشووری عەرەبستان
بەشێکە لەنیمچەدوورگەی عەرەبی

سێ ھەزار ساڵ لەمەوبەر چەند شانشینییەک ناوچەی باشووری عەرەبستان، شانشینی مۆین، قوتبان، سەبایییەکان[١] و ئەوانی دیکەیان داگیرکرد. لە نێو ڕووداوە ناسراوەکانی ئەم ناوچەیەدا دەتوانین ئاماژە بە بەنداوی مەریب، ڕێگای کەندەر و شانشینی ئەفسانەیی بەلقیس بکەین.[٢] دوو ھەزار ساڵ لەمەوبەر، حەمیر بوو بە حاکمی ئەم ھەرێمە و چەند سەد ساڵ ئەم ھەرێمەی بەدەستەوە بوو. دوای ئەو ئیمپراتۆرییەتی ئەکسومی ئەسیوپیا لە سەدەی ٣ و ٤ی زایینی ھێرشی کردە سەر ئەم ناوچەیە، پاشان شا کالێب لە ساڵی ٥٢٠ی زایینی و دوای ئەوانیش ئیمپراتۆرییەتی ساسانی لە ئێرانەوە لە ساڵی ٥٧٥ی زایینی ئەم ناوچەیەیان بردە دەریاوە.[٣][٤][٥][٦] دوای نیو سەدە و لە ساڵی ٦٢٨ی زایینی، تەواوی ناوچەکە موسڵمان بوو.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Brian Doe, South Arabia (London: Thames & Hudson 1971) at 60–102.
  2. ^ Jean-Francois Breton, Arabia Felix (University of Notre Dame 1999) at 13–20, 23; 53–73; 3–5, 41–43.
  3. ^ al-Tabari, The History of al-Tabari, volume V, The Sasanids, the Byzantines, the Lakmids, and Yemen (S.U.N.Y. 1999), in Yemen: Ethiopian conquest at 179, 182–183, 204–208, 212; Persia over al-Habashah at 159–160, 236–249.
  4. ^ Stuart Munro-Hay, Aksum. An African civilization of late antiquity (Edinburgh Univ. 1991) at 71–74, 76–77 (3rd century), at 78–80 (4th century), at 84–88 (6th century).
  5. ^ Sally Ann Baynard, "Historical Setting" in The Yemens: Country Studies (Washington, D.C. : Foreign Area Studies, The American University, c.1985) 1–89, at 3–14: Ethiopians at 11–12 (4th century for 4 decades, 6th century for about 50 years); Persians at xiii, 12.
  6. ^ Guy Annequin, Little-Known Civilizations of the Red Sea (Geneva: Ferni 1979) at 196–202.
  7. ^ al-Tabari, The History of al-Tabari, volume VIII, The Victory of Islam (S.U.N.Y. 1997) at 114 (became Muslim).