بەڵقیس شاژنی شانشینی سەبا، ھەروەھا کەسایەتیێکە لە دەقی ئایینە ئیبراھیمییەکان باسی لێوە کراوە.

لە ئیسلام دەستکاری

لە قورئاندا دەستکاری

لە قورئاندا، لە سوورەتی نەمل، بەسەرھاتەکەی لەگەڵ پێغەمبەر سولەیمانە، دوای ئەوەی کە خودای گەورە بەسەرھاتی سولەیمان و مێروولە باس دەکات، ئینجا باسی ھەواڵی شانشینی سەبا و شاژنە بەڵقیس دەکات کە ئەم ھەواڵە لەڕێگەی پەپووسلێمانە (ھود ھود) دەگات بە پێغەمبەر سولەیمان. خوای گەورە دەفەرموێت:

 وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِيَ لَا أَرَى الْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ   (نەمل:٢٠)

واتە: (ئینجا سولەیمان) کەوتە بەسەرکردنەوە و پشکنینی باڵندەکان و وتی: چیمە پەپووسلێمانە نابینم؟ یان لێرە نیە و لە نادیارانە؟

 لَأُعَذِّبَنَّهُ عَذَابًا شَدِيدًا أَوْ لَأَذْبَحَنَّهُ أَوْ لَيَأْتِيَنِّي بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ   (نەمل:٢١)

واتە: (ئینجا سولەیمان وتی:) سوێند بێت سزایەکی زۆر توندی دەدەم یان سەری دەبڕم یان بە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا دێت بۆ لام (لەسەر نادیاربوونی).

 فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِنْ سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ   (نەمل:٢٢)

واتە: ئینجا ماوەیەکی زۆر نەمایەوە (و پەپوو ھاتەوە و بە سولەیمانی) وت ئاگادار بووم لە شتێک کە تۆ ئاگادار نیت لێی و لە (وڵاتی) 'سەبا'و ھەواڵێکی ڕاست و درووستم بۆ ھێناویت

 إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ   (نەمل:٢٣)

واتە: بەڕاستی من بۆم دەرکەوت ژنێک پاشایەتییان دەکات و ھەموو شتێکی پێ دراوە (لە ھێز و دەسەڵات و نیعمەت...) و تەختیکی (پاشایەتی) مەزنی ھەیە

 وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ   (نەمل:٢٤)

واتە: خۆی و گەلەکەییم بینی سوژدە بۆ خۆر دەبەن لە جیاتی خودا و شەیتان کارەکانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە جا لە ڕێگا(ی ڕاست) لایدان و ئیتر ڕێگای حەق نادۆزنەوە

 أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ   (نەمل:٢٥)

واتە: (شەیتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کە نھێنی دەردەکێشێت لە ئاسمانەکان و زەویداو دەزانێت ئێوە چی دەشارنەوە و چیش ئاشکرا دەکەن

 اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ   (نەمل:٢٦)

واتە: خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە، خاوەنی تەختی مەزن وگەورەیە

 قَالَ سَنَنْظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنْتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ   (نەمل:٢٧)

واتە: (سولەیمان بە پەپووی) وت: ئێمە سەیر دەکەین (لێ دەکۆڵینەوە) (تا بزانین) ئایا ڕاست دەکەی یان لە درۆزنانیت

 اذْهَبْ بِكِتَابِي هَذَا فَأَلْقِهِ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانْظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ   (نەمل:٢٨)

واتە: (ئینجا سولەیمان نامەیەکی نووسی و فەرمانی کرد بە پەپوو) ئەم نامەیەم بۆیان ببە و بۆیان فڕە بدە و ئینجا لێیان دوورکەوە (لە شوینیک خۆت حەشاردە) و سەیرکە بزانە چی دەگەڕێننەوە و وەڵامیان چیە

 قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَرِيمٌ   (نەمل:٢٩)

واتە: (بەڵقیس) وتی: ئەی ڕێزداران و پیاوماقوڵان بەڕاستی من نامەیەکی پیرۆز و ڕیزداریان بۆ ھاویشتووم

 إِنَّهُ مِنْ سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ   (نەمل:٣٠)

واتە: بەڕاستی ئەو (نامەکە) لە سولەیمانەوە و بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبانە.

جا لێرە نامەکە بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبانەوە دەست پێ دەکات و دەڵێت:

 أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ   (نەمل:٣١)

واتە: خۆتان بە گەورە مەزانن لەسەرم و بە موسڵمانی (و مل کەچی) وەرن بۆ لام

 قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي أَمْرِي مَا كُنْتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّى تَشْهَدُونِ   (نەمل:٣٢)

واتە: (بەڵقیس) وتی: ئەی پلەداران و سەرۆکەکان ڕای خۆتان دەربڕن سەبارەت بەم کارە، من ھیچ بڕیارێکم نەداوە ھەتا ئێوە لێی ئاگادار نەبووبن و ڕاتان لەسەری نەدابێت

 قَالُوا نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ وَالْأَمْرُ إِلَيْكِ فَانْظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ   (نەمل:٣٣)

واتە: (ئەنجومەنەکەی) وتیان ئێمە خاوەن ھێز و ئازایەتی توند و سەختین فەرمانیش بۆتۆیە جا سەرنج بدە (بیر بکەوە) چ فەرمانێک دەدەیت.

 قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً وَكَذَلِكَ يَفْعَلُونَ   (نەمل:٣٤)

واتە: (بەلقیس) وتی: بەڕاستی پادشایان ھەرکاتێ چوونە ناو شارێک و دێھاتێکەوە وێرانیان کردووە و پلەدارەکان و ڕێزدارەکانی (ئەو شارەیان) زەلیل و ڕیسوا کردووە، ھەمیشە ئەوە پیشەیانە و ھەرواش دەکەن

 وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِمْ بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ   (نەمل:٣٥)

واتە: (لەبەرەوە بڕیارم داوە) بەڕاستی من دیارییەکی بە نرخیان بۆ دەنێرم ئەوسا چاوەڕوان دەبم بزانم نێردراوەکان بەچیەوە دەگەڕێنەوە

 فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَا آَتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِمَّا آَتَاكُمْ بَلْ أَنْتُمْ بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ   (نەمل:٣٦)

واتە: جا کاتێک (نوێنەرەکەی بەڵقیس بە دیاریەکەوە) ھاتە لای سولەیمان (سولەیمان بە تووڕەییەوە) وتی ئایا دەتانەوێ بە ماڵ و سامان ھاوکاریم بکەن؟ دەی ئەوەی خودا پێی بەخشیوم چاکترە لەوە بە ئێوەی داوە، بەڵکو ئێوە بە دیارییەکەتان دڵخۆشن

 ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُمْ بِجُنُودٍ لَا قِبَلَ لَهُمْ بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُمْ مِنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ   (نەمل:٣٧)

واتە: (بە نێردراوەکەی گوت) بگەڕێوە بۆ لایان (بەخۆت و دیاریەکەتان) سوێند بە خوا دەبێت بە سەربازانێکەوە بچینە سەریان کە نەیان دیبێت و نەتوانن بەرگری بکەن، دەبێت دەریان بکەین لە وڵاتیان لە کاتێکدا ئەوان زەلیل و ڕیسواو شکاون.

جا سولەیمان زانی کە ھەڕەشکەی کاریگەر دەبێت بۆیە ڕووی لە ئەنجومەنەکەی کرد و وتی:

 قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَنْ يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ   (نەمل:٣٨)

واتە: وتی ئەی پلەداران کامەتان تەختەکەییم (شاژنە بەڵقیس) بۆ دێنێت پێش ئەوەی بێن بۆ بۆلام بە ملکەچی

 قَالَ عِفْريتٌ مِنَ الْجِنِّ أَنَا آَتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ تَقُومَ مِنْ مَقَامِكَ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ   (نەمل:٣٩)

واتە: عیفریتێک (دێو) لە پەرییەکان (جنۆکەکان) وتی: من بۆت دەھێنم پێش ئەوەی لە جێی خۆت ھەستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم

 قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُ قَالَ هَذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ   (نەمل:٤٠)

واتە: جا ئەوەی کە زانستی ھەبوو لە کتێبی ئاسمانیدا وتی من بۆتی دێنم بە چاو تروکاندنێک، (تەختەکەی ھێنا) جا کاتێک (سولەیمان) تەختەکەی (بەڵقیسی) بینی لەلای دانراوە وتی ئەمە لە فەزڵی پەروەردگارمەوەیە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکرانەی دەکەم یان ناشکور و بەدنمەک، و ھەرکەسێک سوپاسگوزاری خودا بکات ئەوا بێ گومان سوپاسگوزارە بۆخۆی و ھەرکەسێکیش ناسوپاسگوزاری بکات ئەوا خودا دەوڵەمەند و بێ نیازە و خاوەنی بەخششە بە ھەمووان (ڕایەکیش ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسە سولەیمان خۆی بووە)

 قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنْظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ   (نەمل:٤١)

واتە: (سولەیمان) (ئینجا سولەیمان فەرمانیدا و) وتی: تەختی پاشایەتیەکەی دەستکاری بکەن (ھەندێک ڕەنگ و نەخشی بگۆڕن) سەرنج دەدەین بزانین بەڵقیس دەیناسێتەوە، یان لەو کەسانە دەبێت کە نایناسنەوە

 فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَكَذَا عَرْشُكِ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ   (نەمل:٤٢)

واتە: جا کاتێک ھات (بەڵقیس) پێی وترا: ئایا تەختەکەی تۆ وا بوو؟ وتی ھەردەڵێی خۆیەتی، ئێمە پێش ئەمەش زانیاریمان ھەبوو (دەربارەی تواناو دەسەڵاتی سولەیمان) ئێمە تەسلیم بووین (نیازی جەنگمان نیە).

 وَصَدَّهَا مَا كَانَتْ تَعْبُدُ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنَّهَا كَانَتْ مِنْ قَوْمٍ كَافِرِينَ   (نەمل:٤٣)

واتە: ئەو شتانەی کە بەڵقیس دەیپەرست لە جیاتی خوا بووبوونە بەربەست لە دڵ و دەروونیدا لە بەرامبەر ئاینی خوادا بەڕاستی ئەو کاتی خۆی لە ڕیزی قەومێکی بێ باوەڕ و خوا نەناساندا بوو

 قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَنْ سَاقَيْهَا قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَارِيرَ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ   (نەمل:٤٤)

واتە: پێی وترا بڕۆ کۆشکەکەوە، جا کاتێک چوو وایزانی ئاوێکی زۆرە و قاچەکانی ھەڵکرد (تا تەڕ نەبێت)، (سولەیمان) وتی: ئەمە کۆشکێکە لە شووشە، (بەڵقیسیش سەرسام بوو و) وتی: پەروەردگارم بەڕاستی من ستەمم لەخۆم کردووە، لەگەڵ سولەیماندا منیش ملکەچ بووم بۆ پەروەردگاری جیھانیان.

لە مەسیحییەت دەستکاری

لە یەھودییەت دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری