باران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

زنجیرەیێکی تەلەڤیزیۆنیی دانمارکی

باران (بە ئینگلیزی: The Rain) زنجیرەیێکی تەلەڤیزیۆنیی پۆست-ئەپۆکالیپتیکی دانمارکییە کە لەلایەن یانیک تای مووسھۆلت، ئێسبن تۆفت یاکۆبسن و کریستیان پۆتالیڤۆ دروست کراوە.[١] بۆ یەکەم جار لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨دا لەسەر نێتفلیکس پەخش کرا. ھەریەکە لە ئەلبا ئۆگست، لوکاس لینگارد تۆنێسن، مێکل فۆلسگارد، لوکاس لۆکن، جێسیکا دینێ، سۆنی لیندبێرگ و ئەنگێلا بوونالۆڤیچ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەگەڵ لارس سیمۆنسن، بێرتیل دی لۆرێنماد، ئەڤین ئەحمەد و یۆھانێس با کونکێ بە ڕۆڵی دووبارەبووەوە تێیدا بەشدارن. دووی دوایینیان لە وەرزی دووەمدا دەبنە کەسایەتیی سەرەکی.

باران
چەشن
دانەر
  • یانیک تای مووسھۆلت
  • ئێسبن تۆفت یاکۆبسن
  • کریستیان پۆتالیڤۆ
نووسەر
  • یانیک تای مووسھۆلت
  • لاسێ کید ڕاسموشن
  • ماری ئۆستەربی
  • پۆل بێرگ
  • مێتێ ھینۆ
دەرھێنەر
  • کێنێت کاین
  • ناتاشا ئارتی
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)ئاڤ ئاڤ ئاڤ
وڵاتی بەرھەمھێنەردانمارک
زماندانمارکی، سوێدی
ژمارەی وەرزەکان٣
ژمارەی ئەڵقەکان٢٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • پیتەر بۆز
  • یۆناس ئاڵن
بەرھەمھێنەر(ان)کریستیان پۆتالیڤۆ
مۆنتاژ
  • مای تۆردال
  • مارلین بیلی ئاندرێئاسن
  • مۆرتن ئیھۆلم
  • بێنیامین بیندێرووپ
  • ئێسبن بای گروندسێ
شوێنەکانی تۆمارکردندانمارک، سوێد
وێنەگر
  • یێسپەر تۆفنەر
  • ڕاسموش ھایسێ
ماوەی پەخش٣٥–٤٨ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرمیسۆ فیلم
دابەشکەرنێتفلیکس
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04) – ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-06)

لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨دا، نێتفلیکس بارانی بۆ وەرزی دووەم نوێ کردەوە،[٢] کە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩دا بڵاو کرایەوە.[٣] لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا، نوێکردنەوەی زنجیرەکە بۆ سێیەم و کۆتا وەرز پشتڕاست کرایەوە، کە لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠دا بڵاو کرایەوە.[٤]

چیرۆک دەستکاری

کاتێک ڤایرۆسێک کە بەھۆی بارانبارینەوە دەگوازرێتەوە نزیکەی ھەموو مرۆڤەکانی سکاندیناڤیا لەنێو دەبات، خوشک و برایێکی دانمارکی، سیمۆنێ و ڕاسموش لە پەناگەیێکدا خۆیان دەشارنەوە. پاش شەش ساڵ، پەناگەکە جێ دەھێڵن بۆ ئەوەی بەدوای باوکیاندا بگەڕێن، کە ساڵانێکە لەنێو پەناگەکەدا بەجێی ھێشتوون و ھەر نەگەڕاوەتەوە. بەدرێژاییی ڕێگەکە، دەچنە پاڵ کۆمەڵێک لاوی زیندووماوەوە و پێکەوە بەنێو دانمارک و سوێددا گەشت دەکەن، بەدوای شوێنێکی سەلامەت و باوکی خوشک و براکەدا دەگەڕێن، کە ڕەنگە بتوانێت وەڵام و چارەسەرێک بۆ بارودۆخەکە دابین بکات.

کاست دەستکاری

سەرەکی دەستکاری

دووبارەوەبووەوە دەستکاری

ئەڵقەکان دەستکاری

ناساندن دەستکاری

وەرزئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
1٨٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)
2٦١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-17)
3٦٦ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-06)

وەرزی ١ (٢٠١٨) دەستکاری

ژ.
بەگشتی
ژ. لە
وەرز
ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
١١«لە ژوورەوە بمێنەرەوە»کێنێت کاینیانیک تای مووسھۆلت٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)
٢٢«پێکەوە بمێننەوە»کێنێت کاینیانیک تای مووسھۆلت٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)
٣٣«لە شار دوور بکەوەرەوە»کێنێت کاینیانیک تای مووسھۆلت٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)
٤٤«متمانە بە کەس مەکە»کێنێت کاینپۆل بێرگ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)
٥٥«بڕوات ھەبێت»ناتاشا ئارتی، کێنێت کاینمێتێ ھینۆل٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)
٦٦«ھاوڕێکانت نزیکی خۆت بھێڵەرەوە»ناتاشا ئارتی، کێنێت کاینیانیک تای مووسھۆلت٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)
٧٧«لەگەڵ کەسانی نامۆ مەدوێ»ناتاشا ئارتی، کێنێت کاینپۆل بێرگ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)
٨٨«متمانە بە واڕسکەکانت بکە»ناتاشا ئارتی، کێنێت کاینیانیک تای مووسھۆلت٤ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-04)

وەرزی ٢ (٢٠١٩) دەستکاری

ژ.
بەگشتی
ژ. لە
وەرز
ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
٩١«لە پێککەوتن دوور بکەوەرەوە»سۆرێن بالێیانیک تای مووسھۆلت١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-17)
١٠٢«ڕاستی ئێشبەخشە»سۆرێن بالێڕوونێ شووت١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-17)
١١٣«لە کۆنترۆڵدا بمێنەرەوە»کاسپەر گاردسییوولیێ بووتز سۆرێنسن١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-17)
١٢٤«خۆت ڕزگار بکە»کاسپەر گاردسیڕوونێ شووت، سیمۆن ئوودێد ڤایل١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-17)
١٣٥«ھێور بەرەوە»یۆسێفین کیرکێسکۆڤیوولیێ بووتز سۆرێنسن١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-17)
١٤٦«مانەوە بۆ بەھێزترینە»یۆسێفین کیرکێسکۆڤسیمۆن ئوودێد ڤایل١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-17)

وەرزی ٣ (٢٠٢٠) دەستکاری

ژ.
بەگشتی
ژ. لە
وەرز
ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
١٥١«کۆڵ مەدە»یۆسێفین کیرکێسکۆڤیوولیێ بووتز سۆرێنسن٦ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-06)
١٦٢«ھەرگیز مەھێڵە بڕوات»یۆسێفین کیرکێسکۆڤئانا برۆ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-06)
١٧٣«بەھێز بمێنەرەوە»کاسپار مونکلاسێ کید ڕاسموشن٦ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-06)
١٨٤«ببە بەو گۆڕانەی کە لە جیھاندا دەتەوێت»کاسپار مونککریستۆفەر بارفرێد کرووستروپ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-06)
١٩٥«خۆت خۆش بوێت»کاسپەر گاردسیلاسێ کید ڕاسموشن٦ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-06)
٢٠٦«و ئەمەش تێ دەپەڕێت»کاسپەر گاردسییوولیێ بووتز سۆرێنسن٦ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-06)

بەرھەمھێنان دەستکاری

بەرھەمھێنانی وەرزی یەکەم لە کۆتاییی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە دانمارک و سوێد دەستی پێکرد.[٥]

نێتفلیکس لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨دا ڕای گەیاند کە وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە کۆتاییی ٢٠١٨دا دەچێتە بواری بەرھەمھێنانەوە.[٦] وەرزی دووەم لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩دا بۆ یەکەم جار لەسەر نێتفلیکس پەخش کرا.

وەرزی سێیەمی باران لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠دا بۆ یەکەم جار لەسەر نێتفلیکس پەخش کرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Watch The Rain | Netflix Official Site". www.netflix.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Otterson, Joe; Otterson, Joe (2018-05-30). "'The Rain' Renewed for Season 2 at Netflix". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Netflix release dates 2019: all the major upcoming TV shows revealed". Radio Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-27.
  4. ^ The Rain (19 June 2019). "Survival Squad: We'll see you in 2020 for the third and final season". Retrieved 19 June 2019 – via Twitter.
  5. ^ "Netflix Plans Post-Apocalyptic Danish Series "Rain" - Dark Horizons". www.darkhorizons.com. 26 June 2017.
  6. ^ "Netflix Renews Second Season of the Rain". media.netflix.com.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری