تۆرڤاڵد بێرتلسن Thorvald Cetherlsen لە ساڵی 1948 لە دایک بووە و لە شاری ساکسکوبینگ لە دانیمارک دەژی. 7 کۆمەڵە شیعری بڵاوکردۆتەوە. شیعرەکانی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی سویدی و ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی (سۆرانی و کورمانجی) و بۆسنی و سێربی و هەنگاری و فارسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و فەرەنسی و ئیسپانی. تۆرڤاڵد بێرتیلسن چەند وتاری ئەدەبی نووسیوە و ئەندامی یانەی هایکوی دانیمارکییە. سەرپەرشتیار و ئیدیتۆری پڕۆژەی شیعری نوێی بۆسنی و شیعری نوێی کوردیییە. کاری وەرگێڕانی چەندین دەقی ئەدەبی کردووە لە زمانەکانی ئەڵمانی و سویدی و فەڕەنسی بۆ زمانی دانیمارکی.