ئەمین کوڕی عەبدال باسۆرە نووسەر، زانا و شاعیری کوردی قەفقاسی ڕوسیا بوو. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە گوندی یەمانچایر لە ناوچەی قەرس کە ئەو کاتە لەژێر دەستی ڕووسیا بووە ھاتووەتە دونیاوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ لە یەریڤان کۆچی دوایی کردووە.

ژیان دەستکاری

تەمەنی سێزدە ساڵ بووە لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم دایک و باوکی زێدی باوباپیرانیان بەجێ ھێشتووە و خۆیان لە پەلاماری تورکە کەمالییەکان ڕزگار کردووە. ئەمین لە ساڵی ١٩٢٠ وەکو گەلێ لە منداڵە ئاوارەکانی کوردستانی عوسمانی لە مردن ڕزگاری دەبێت بەوەی لە ھەتیوخانەی ئەمریکییەکان لە شاری ئەلێکساندرۆپول (لینینەکان)ی بەخێو دەکرێ. لە ساڵی١٩٢٣ ئەمین ڕوو دەکاتە شاری تفلیس و لەلای مامی دەژی. خوێندنی قوتابخانەی سەرەتایی و خانەی پەروەردە تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە ئەرمەنستان. لە ساڵی ١٩٢٦ دەستی بە مامۆستایەتی کرد لە گوندەکانی ئێزدی سەر بە ناوچەی چیایی ئەلەگەز. لە ساڵی ١٩٣١ دەبێتە قوتابیی لە بەشی زمانناسی زانکۆی یەریڤان و لە ساڵی ١٩٣٦ تەواوی دەکات. لەو کاتەدا (١٩٣١) دەبێتە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ڕیا تازە خەریکی نووسینی وتار و بڵاوکردنەوەی دەقی ئەدەبی میللی (فۆلکلۆر) دەبێت.

بەبێ ئەوەی واز لەو جموجۆڵییە ڕۆشنبیرییەی بێنێت جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر خوێندنی باڵا. ماوەیەک خەریکی خوێندن و لێکۆڵینەوە دەبێت لە ئەدەبی کوردیدا تا لە ساڵی ١٩٤٤ دکتۆرای لە ئەدەب وەرگرتووە. ماوەیەک بووەتە مامۆستا لە زانکۆی یەریڤان، لە پاشان کراوە بە کارگەری زانستی لە ئەکادیمییەی ئەرمەنستان و خەریکی کوردناسی بووە بەتایبەتی لە ئەنتۆگرافیا و فۆلکلۆری کوردی کۆڵیوەتەوە.

بەرھەمەکان دەستکاری

  • جاسم و تۆسن، کۆما چیرۆکێن کورت، ١٩٢٤.
  • کتێبا زمانێ کورمانجی بۆنا کۆما چارا، ١٩٣٣.
  • کتێبا زمانێ کورمانجی بۆنا کۆما پێنجا، ١٩٣٤.
  • بھار، کۆما ھەلبەستان، ١٩٣٥.
  • کتێبا زمانێ کورمانجی بۆنا دەرسخانا چارا، ١٩٣٦.
  • مێتۆدیکا حینکرنا خوەندن و نڤیساندنێ، ١٩٣٦.
  • فۆلکلۆرا کورمانجا، د گەل حەجیێ جندی، ٦٤٤ پپ.، ١٩٣٦.
  • مێتۆدیکا زمانێ کورمانجی، ١٩٣٧.
  • کتێبا زمانێ کورمانجی، بۆنا دەرسخانا شەشا، دگەل جاسمێ جەلیل، ١٩٣٧.
  • تۆلھلدانا خوونێ ل ناڤ کوردادا و دەویئا نینا بەرمایێن وێ ل ئەرمەنستانا سۆڤێتێ، ١٩٥٢.
  • دەبا کوردێن ئەرمەنستانا سۆڤێتێ، ١٩٥٣.
  • گولیزەر، ب ئەرمەنیێ، ١٩٥٦.
  • پاترۆنیما جەم کوردێن ئەرمەنستانێ د سەدسالا ١٩ دا، ١٩٥٧.
  • دەبا کوردێن پشکۆڤکازێ، ١٩٥٧.
  • چیرۆکێن گەلێ کورد، ب ئەرمەنیێ، ١٩٥٧.
  • فەرھەنگا کوردیێ راستنڤیساریێ، ١٩٥٨.

سەرچاوەکان دەستکاری