ئەسپی کورد یان ئەسپی کوردی یەکێک لە ڕەگەزەکانی ئەسپ لە جیھانە کە ھی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوینە.

مێژوو دەستکاری

لە ئەسپی کورد وەکوو یەکێک لە کۆنترین ڕەگەزەکانی ئەسب لە جیھان یاد کراوە. ئەگەرچی نیشتەجێبوونەوەی مرۆڤ و دەستەمۆ کردنی گیانەوەران لە ناوچەی زاگرۆس لە زەمانێکی زۆر کۆن ئەنجام دراوە، بەڵام سەبارەت بە بەخێوکردنی ئەسب لە کاسییەکان وەکوو یەکەمین گەلێک یاد کراوە کە لە زاگرۆسدا دەستیان بە بەخێوکردنی ئەسب کردووەتەوە. لە ھەزارەی دووەمی بەر لە زایین، کاسییەکان لە دەشتە پانەکانی ناوچەی زاگرۆس نیشتەجی بوون. کاسییەکان بە شێوەیەکی پەیوەستە لەگەڵ دراوسێکانی خۆیان لە شەڕدا بوون و بۆ ئەم شەڕانە ئەسب و سوارکاریان پێویست بوو و بەم ھۆکارەش دەستیان کرد بە بەخێوکردنی ئەسپ و فێکردنی سوارکاری بە ڕۆڵەکانی خۆیان. ئەسپەکانی ئەوان بە مێزۆپۆتامیاش ھەناردە دەکرا.[١]

لە دەورەکانی دوایی و لە ھەزارەی یەکەمی بەر لە زایینی مەسیحیش بەخێوکردنی ئەسب بەردەوام بوو. لە سەردەمی حکوومەتەکانی مادەکان، هەخامەنشییەکان، ئەشکانییەکان و ساسانییەکان بەردەنیگارەکان و ھەڵکەندنەکانێک لەسەر بەرد ھەیە کە وێنەی ئەسپی تێدایە بەجێ ماوە کە گرینگ بوونی ئەم گیانەوەرە لەو سەردەمە دەسەڵمینێت. دەشتەکانی بێستوون، مایەشت، چەمچەماڵ و کوویەشت لە پارێزگاکانی کرماشان و باکووری پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شوێنی بەخێوکردنی ئەسب بوون. لە دەشتی نیسایە وەکوو گرینگترین ناوەند بۆ بەخێوکردنی ئەسب لە زاگرۆس یاد کراوە کە ئەسبەکانی لەژێر ناوی "ئەسپی نیسایی" ناسراو بوون و باوەرێک ھەیە کە دەبێت ئەو ئەسپانە ڕیشە و بنەمای ئەسبە کوردەکانی ھەنووکەیی بزانرێن.[١]

لە بەردەنیگارەکانی تاقی گەورە لە کوومەئاسوارەکانی تاقوەسان لە کرماشان، سوارکارێک لەگەڵ ئەسپی خۆی ھەڵکەندراوە کە بڕێک پێیان وایە بارامە و بڕێکی دیکەش بە خەسرەو پەرویز و ئەسپەکەش ھەر ئەو شەودێزیان زانیوە.[١]

پەرت و بڵاوبوون دەستکاری

 
 

ئەسپی کورد لە سەرانسەری چوارپارچەی سەرزەویی کوردستان دابەشکراو لەنێوان چوار وڵاتی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا دەژێت. بەڵام پارێزگای کرماشان سەرچاوە و شوێنی سەرەتایی ژیانی ئەسپی کورد بە ئەژمار دێت.[٢]

ھەتا تەممووزی ٢٠٢٢دا حەشیمەتی ئەسپی ڕەگەزی کورد لە پارێزگای کرماشان لەنێوان ٦ ھەزار[٣] ھەتا ٨ ھەزار[٤] ھەزیر کراوە و دەڵێن ئەم ژمارە بە ژمارەکردنی ئەسپەکانی پەرشوبڵاو بە نزیکەی ۱۰ ھەزار دەگات.[٣]

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بجگە پارێزگای کرماشان لە پارێزگاکانی ئیلام، کوردستان، لوڕستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ھەمەدانیش پەشیمەتێکی بەرچاو لە ئەسپی کورد لا ئارادا ھەیە. بجگە ئەمەش لەڕێگای بازرگانی و بەخێوکردنیش ئێستاکە پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەکوو تاران، ئەسفەھان، زەنگان و ...یش خاوەنی ژمارێکی بەرچاو ئەسپی کوردن.[٥]

جۆرەکانی ئەسپی کورد دەستکاری

ئەسپی کورد بریتی لە سێ جۆری ھەوشار (ئەفشار)، جاف و سنجاوییە.[٥]

ڕوومەتی ئەسپی جۆری ھەوشار وەکوو ئەسپە کۆنینەکانە. جۆری جافیش بە جوانیی ڕوومەتی ناسراوە.[٦]

تایبەتمەندییەکانی ڕوخسار دەستکاری

گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ڕوخساری ئەسپی ڕەگەزی کورد کلکی ھەڵدراویە کە لە کاتی جووڵە بەرزی دەکاتەوە. ئەسپی کورد سەرێکی ھەڵگەڕاو، قەپۆزێکی درێژ، ڕووخسارێکی هێمن و باتیزۆک بە گۆنایەکی درێژ، ماسولکەی سنگی زوت، ملێکی بەهێز و ماسولکەیی، قاچێکی کورت و پتەوی هەیە. چاوەکانی لە کاتی پشوودان خەوتوون و لە کاتی جووڵەدا بریقەدارن.[٦][٥]

ئەسپی کورد بۆ کێبەرکێی خۆگری شیایە و ھەروەھا وەکوو باشترین ئەسپ بۆ وەرزشی پۆلۆ (چەوگان) و بۆ فێرکردنی باز بردن ناو دەبرێت.[٦] ئەسپی کورد بۆ پێوانی ڕێیەکانی درێژ و مەودا پێوان لە کوێستان خۆگریەکی زۆری ھەیە.[٥]

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانیڕتوویی ئەسپی کورد، وەکوو ئەسبێکی ھێمن، پڕزوو، ھەناسەدار، تێکۆشەر و نەبەز یادی لێ کراوە. جۆری جاف سەر و ڕۆخساری جوانێکی ھەیە و ھەندێک بە ئەسپی عەرەب دەچێت.[٦]

تێکەڵاوی لەگەڵ ڕەگەزەکانی دیکە دەستکاری

بە وتەی محەممەدتەقی ئیبراھیم‌پوور بەخێوکەرانی ئێرانی لە ڕابردوودا لە ئەسپی کورد بۆ زێدەکردنی ھێزو توان و زۆرکردنی توانی ئسبەکانیان کەڵکیان وەردەگرتووە.[٦]

ھەروەھا لە بەرھەمھێنانی ئەسپی تراکینەر کە لە خوێنی لە ڕەگەزێکی ڕۆژھەڵاتییش ناو براوەتەوە، لە ئەسپی کورد کەڵک وەرگیراوە. بەم ھۆکارە لەنێوانی لەشناسیی ئەم دوو ڕەگەزە ئەسپە وێکچوونییەکی زۆری ھەیە.[٦]

تۆمارکردن لە کەلەپووری نەتەوەیی دەستکاری

 

حکوومەتی ئێران لە پەڕگەیەک لەژێر ناوی «دابونەریتی سوننەتی ئەسبی کورد» لە دانیشتی شەورای تۆمارکردنی نەتەوەیی ئاسەواری وەزارەتی کەلەپووری چاندی، گەشتیاری و بەرھەمە دەستییەکان لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەسبی ڕەگەزی کوردی بۆ خۆی لە پێڕستی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کرد.[٧] ھەروەھا پەڕگەی تۆمارکردنی لە پێڕستی کەلەپووری جیھانیی یوونێسکۆ وەکوو پەڕگەیەکی ھاوبەش لەنێوان وڵاتەکانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا با محوریت بە تەوەرەی پارێزگای کرماشان لەژێر سەردێڕی «زانست و لێزانیی بەخێوکردن و چاودێریکردنی ئەسپی کورد» خەریکی جێبەجێکردنەوەیە.[٨][٩]

ئابوور دەستکاری

لە دەڤەری ئابووری ئەسپی کورد لە پارێزگای کرماشان لە ساڵی ٢٠١٥ ھەڵوەگۆڕییەکی ڕووداوە و بەرپرسان و سەرمایەدارەکانی ئەو پارێزگایە لە سەر پێشەسازیی ئەسپی کورد کۆ ببوونەوە و ھەوڵیان دا تا بۆ قازانجی ئابووری، زنجیرەی ئابووری پەیوەندیدار بە ئەسپی کوردیان لە پارێزگای کرماشان بە دی بھێنن. لە پێشەسازیی ئەسپ نزیکەی ٤٥ ھەتا ٥٠ پێشە ھەیە کە بۆ بەخێوکردن و دابینکردنی ئەوان لە ناوی پارێزگای کرماشان ھەوڵ دەدرێت.[٤][١٠]

لە کرماشان ئەنجمەنێک لەژێر ناوی «ئەنجمەنی ھاوپێشەیی ئەسپدارەکانی کرماشان» دامەزراوەتە. ئەم ئەنجمەنە جگە لە چالاکییەکانی وەرزشی، لە بواری بەخێوکردن و چاودێریکردن و ھەروەھا فرۆشتن و ھەناردەکردنی ئەسپی کورد چالاکی دەکات.[٢] ئەم ئەنجمەنە لەلایەن ھەندێک لە سەرمایەدارەکان و بەخێوکەرانی ئەسپ بە ئامانجی چێ کردنی براند و ھەناردەکردنی ئەسپی کورد بە دەرەوەی وڵاتی ئێران دامەزراوەتەوە.[٣][١١] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ سکرێتێری ئەم ئەنجمەنە خوازیاری رڕخستنی رشتەی بەخێوکردنی ئەسپ لە زانکۆی ڕازی بوو.[١٢]

فیستیڤاڵەکان دەستکاری

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ فیستیڤاڵی ئەسپی ڕەسەنی کورد بە بەشداریی ۷۰ ئەسپ لە دوە بەشی شۆی سوارە و دەست‌گەڕان لە شوێنی پەرستگای ئاناھیتا کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو.[١]

لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ کۆبوونەوەی شۆی سوارەی ئەسپی کورد بە بەشداریی ٤٠ سوارکار لە شارستانی دیواندەرە پارێزگای کوردستان بەڕێوەچوو.[١٣]

لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا کە بۆ بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵی ناونەتەوەییی ئەسپی کورد لە کۆتاییەکانی شوباتی ٢٠٢٣ لە کرماشان پەیڕەوڕێژی دەکرێت.[١٤]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پێشانگا دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): فیستیڤاڵێک بۆ ئەسپی ڕەسەنی کورد لە بینای کۆنینەی ئاناھیتا (بە فارسی)، نووسراو لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  2. ^ ئ ا ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ڕێگای ئەسپی کورد بۆ بازارە ھەناردەییەکان بکەینەوە (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  3. ^ ئ ا ب ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ڕێگایەکی یاسایی بۆ ھەناردەکردنی ئەسپی کورد بکرێتەوە (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  4. ^ ئ ا ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ٨٠٠٠ ئەسپی کوردمان لە کرماشاندا ھەیە/ پێشەسازیی ئەسپ بۆ زۆرێک لە ژنان و پیاوان کار بە دی دەھێنێت (بە فارسی)، نووسراو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  5. ^ ئ ا ب پ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ھۆشمان لە پێشەسازیی داھاتھێنەری بەخێوکردنی ئەسپی کورد بڕاوەتەوە/ تۆمارکردنی جیھانیی ئەم ڕەگەزە شوێنگری دەکرێت (بە فارسی)، نووسراو لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  6. ^ ئ ا ب پ ت ج ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): تایبەتمەندییەکانی ئەسپی کورد (بە فارسی)، نووسراو لە ٢ی ئازاری ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  7. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ئەسپی کورد لە پێڕستی کەلەپووری نەتەوەییی ئێران تۆمار کرا (بە فارسی)، نووسراو لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  8. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ھەڵپەرتاوتنی پەڕگەی تۆمارکردنی جیھانیی تاقوەسان تا کۆتاییی ساڵ/ ئەسپی کورد لە پێڕستی کەلەپووری نەتەوەیی ئێران تۆمار دەکرێت (بە فارسی)، نووسراو لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  9. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): پەڕگەی تۆمارکردنی جیھانیی ئەسپی کورد بەشێوەیەکی ناونەتەوەیی جێبەجێ دەکرێت (بە فارسی)، نووسراو لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  10. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ئەسپی کورد گۆڕەپانی سوارکاریی بۆ پێویستە/ بازارەکانی ھەناردەیی چاوەڕوانی ئەسپی کوردن (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  11. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ھیوادارین بەم زووانە ھەناردەکردنی ئەسپی کورد دابمەزرێتەوە (بە فارسی)، نووسراو لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  12. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ڕشتەی بەخێوکردنی ئەسپ لە زانکۆی ڕازی ڕێکبخرێت (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  13. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): کۆبوونەوەی شۆی سوارە بە ئامادەبوونی ٤٠ سوارکار لە دیواندەرە بەڕێوەچوو (بە فارسی)، نووسراو لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  14. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): فیستیڤاڵی ناونەتەوەییی ئەسپی کورد لە کرماشاندا بەڕێوەدەچێت (بە فارسی)، نووسراو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.